فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردوومانی شارەدێی دینارتەی سنووری ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆكی كرد دوو هاوڵاتی مەدەنی كە هاوژینی یەكدین شەهیدبوون.

15
0
هاوبەشی :

Screenshot

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ \ ١ \ ٢٠٢٥ دەوڵەتی داگیركەری توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردوومانی شارەدێی دینارتەی سنووری ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆكی كرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی كە هاوژینی یەكدین شەهیدبوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ دەوڵەتی توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردوومانی شارەدێی دینارتەی سنووری ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆكی كرد.

هەروەها زانراوە دوو هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردوومانەكەی دەوڵەتی تورك شەهیدبوون كە هەردووكیان هاوژینی یەكتر بوون، كە هاوژینی یەكدین.

دەوڵەتی توركیا ماوەی هەفتەیەكە بەردەوام تۆپباران و بۆردوومانی سنووری دهۆك دەكات و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.

هاوبەشی :