مەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لە دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەكات
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) سەبارەت دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێكس” ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
پیرۆزبای لە دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەكەین، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی بەردەوام بوونی هاوكارییەكانی نێوان هەردولاین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، پیرۆزبایی لە دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەكەین، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی بەردەوام بوونی هاوكارییەكانی نێوان هەردولاین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
دەشڵێت: چاواەڕوانی پشتیوانیكردنی ئەمریكاین لە پرۆسەی ئاشتی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێكەوە دەتوانین ئایندەیەكی باشتر بۆ گەلەكەمان بنیات بنێین.
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ وەك ٤٧مین سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاربوو، دوای دەستبەكاربوونی كۆمەڵێك بڕیاری واژۆكرد، یەكێك لەوانە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە سنوورەكانی باشووری وڵاتەكەی