بە مەراسیمێکی جەماوەری ماڵئاوایی لە شەهیدانی بەنداوی تشرین کرا

13
0
هاوبەشی :

بە هەزاران کەس لە دانیشتوی کانتۆنی جزیرە، تەرمی شەهیدانی بەرخۆدێر کە لە هێرشی فرۆکەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر بەنداوی تشرین شەهید بوون، بە خاک سپێردران.

شانۆکار جومعە خەلیل (باوکی تەیار)، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان کێفۆ عوسمان و ئەکرەم ڕەخۆ، هاوسەۆکی ئۆفیسی پارتی دیموکراتیکی قامیشلۆ مەنجیە حەیدەر و ئەندامانی ئەنجوومەنی قامیشلۆ موزەفەر محەمەد و عەبدولقادر ئیبراهیم کە لە ئێشکگرییان لەسەر بەنداوی تشرین دەگرت، لە هێرشی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهید بوون و شەڕڤانی قەسەدە خەبات (شاهین نەزیر ئیبراهیم) کە لە دێرەزوور لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی پاشماوەکانی ڕژێمی بەعس شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە خاک سپێردران.

بە هەزاران لە گەلانی کورد، عەرەب، ئەرمەن، سریانی، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە، ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک بە درووشمی “بە گیان بە خوێن لەگەڵتین شەهید” پێشوازی لە کاروانی تەرمی شەهیدان کرا.

لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک فەوزییە یوسف قسەی کرد و گوتی: “لە شاری قامیشلۆی پایتەختی شەهیدان، سڵاو لە بەرخۆدانی قەسەدە و یەپەژە و گەلەکەمان کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن دەکەین. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە سووریادا ئێمە ناسنامەمان نەبێت و دەوڵەتێکی ناوەندی کە نەبین بە خاوەن ماف. بۆ ئازادی و شکۆمەندییمان بەرخۆدان دەکەین و تەسلیمی ژیانی کۆیلایەتی نابین”.

فەوزییە جەختی کردەوە کە دەبێت مافەکانی گەلی کورد لە سووریا مسۆگەر بکرێن و گوتی: “ئێمە بۆ چارەسەری ئامادەین و ئەگەر پێداگری لەسەر شەڕ دەکەن، ئەوا ڕووخانی کۆبانێ و ڕۆژئاوا قبوڵ ناکەین، بەڵێنی ئەوە بە گەلەکەمان دەدەین”.

هاوسەرۆکی ئیسلامی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا محەمەد مەلا ڕەشید ئەل خەرزی قسەی کرد و گوتی بەنداوی تشرین بوو بە بەنداوی بەرخۆدان لە بەرانبەر دووژمنان، بەنداوی شەهیدانە.

وتەبێژی کۆنگرە ستار ڕیحان لۆقۆ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا نیازی داگیرکەران لەم هێرشانە ئەنجامدانی پلانگێری قڕکردنی گەلەکەمانە. بەڵام گەلەکەمان وەک ئەوەی لە بەنداوی تشریندا بەڕێوەی دەبات بە خاوەنداریکردن لە ئامانجی شەهیدان لە دژی هێرشەکان وەستاوەتەوە و بەندوای تشرینینان کردووە بە بەنداوی شەهیدان.

هەر لە مەراسیمەکەدا فەرهاد مەردی هەڵبەستڤان ئاماژەی بە خەباتی هونەرمەند باوکی تەیاری کرد و جەختی لەوەکردەوە وەک هونەرمەندان لەسەر ڕێچکەی هونەرمەندانی شەهید بەردەوام دەبن.

دوای تەواوبوونی قسەکان، بەڵگەنامەی شەهیدان خوێندرانەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

لە کۆتاییدا تەرمی شەهیدان بە هەڵهەڵەی سەرکەوتنی دایکان و درووشمی ‘شەهید نامرێ’ سپاردەی خاک کران.

هاوبەشی :