ئوتێلێکی گەشتوگوزاری خلیسکێنەی سەر بەفر لە ناوچەی (بۆلو) لە تورکیا ئاگری گرت و سەدان کوژراو و برینداری لێكەوتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ كانونی دووهەم ٢٠٢٥ ئاگر لە ئوتێلێکی گەشتوگوزاری خلیسکێنەی سەر بەفر لە ناوچەی (بۆلو) لە تورکیا کەوتەوە و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان کەس.
تا ئێستا زانراوە کە ٦٦ گەشتیار مردوون و زیاتر لە ٥۰ گەشتیاری تر بە بریندارن تۆمارکراوەن. ژمارەکان لەبەرزبوونەوەی بەردەوامدان.
ڕۆژانی ڕابردوو کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک سوکایەتیان بە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ئەمریکا دەکرد و بە لاواز و کەمتەرخەم لەقەڵەمیان دەدانن. لەکاتێکدا لە ئەنجامی سوتانی دوو شار و چەندین گەڕەک کەمتر لە ۲۰ قوربانی لە ئەمریکا هەبوو ، بەڵام تەنیا لە هۆتێلێکدا لە تورکیا ژمارەی کوژراو و بریدار چەندقاتی ئەوەی ئەمریکا بڵندە.