ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد دەڵێت: “ئێمە بەبێ قەندیل و ڕۆژئاوا گۆشتێکی بێئێسکین لە دەستی دوژمنان
ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد دەڵێت:
“ئێمە بەبێ قەندیل و ڕۆژئاوا گۆشتێکی بێئێسکین لە دەستی دوژمنان، هەروەها دەشڵێت: دەستی گەریلا و شەڕڤانان ماچ دەکەم و دەزانم باجی ئەم قسانەم دەدەم.ئاڵای سەربەرزی کورد لە دەستی قەندیل دایە، هەرکاتێک ئەو ئاڵایە لەدەستی قەندیل هاتە خوار ئێمە دەبینە گۆشتێکی بێ ئێسک لە دەستی دوژمناندا، هەرکاتێک شەڕڤانان لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەنداوی تشرین و کۆبانێ نەمان، ئێمە دەبینە گۆشتێکی بێ ئێسک لە دەستی دوژمناندا، من هەڵگری بیر و باوەڕی حزبایەتی قەندیل نیم بەڵام دەستی گەریلا و شەڕڤانان ماچ دەکەم،”
“لە کاتێکدا من تاوانبار دەکرێم بەوەی کە ئاسایشی کوردستان تێکدەدەم، بەڵام هێزێک بە هاوکاری دەوڵەتێک چیا جوانەکانی ئێمەیان ڕادەست کردووە، من دەزانم دەبێت باجی ئەم قسانە و ئەم ڕاسگۆییەم بدەم.”