چاوپێكەوتنی بەڕیز مەزلوم عەبدی لەگەڵ كەناڵی العربیةمەزڵوم عەبدی:
چاوپێكەوتنی بەڕیز مەزلوم عەبدی لەگەڵ كەناڵی العربیةمەزڵوم عەبدی:
L🔻چەك دانانێین و هێزەكانمان هەڵناوەشێنینەوە
🔻هەر رێگایەك جگە لە دانوستان لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكان بگیرێتەبەر
كێشەی گەورە دەخولقێنێت
🔻پەیوەندیمان لەگەڵ شەرع كردار دیاریدەكات نەك گوفتار
🔻پێویستمان بە فرۆكەی بێفرۆكەوانی ئێرانی نیە و ئەو هەوڵانە ناڕاستن
“توانای بەردانەوەی فرۆكە پێشكەوتووەكانی توركیامان هەیە”
درەو:
بەشێك لە چاوپێكەوتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەگەڵ كەناڵی (العربیة):
🔹هێزەكانمان چەكەكانی رادەستناكات و خۆشی هەڵناوەشێنێتەوە، بەڵام دەیەوێت تێكەڵ بە سوپای سوریای ئایندە بێت.
🔹هەر رێگایەك جگە لە دانوستان لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكان لە وەزارەتی بەرگری بگیرێتەبەر، دەبێتە هۆی خولقاندنی كێشەی گەورە.
🔹بانگهێشتی كۆبونەوەی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان نەكراوین لە وەزارەتی بەرگری.
🔹ئەنجامی كۆبونەوەكەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گروپە چەكدارەكان پەیوەندی بە هێزەكانی سوریا دیموكراتەوە نیە، چونكە ئەوان بەشێك نەبوون لێی.
🔹پێشنیازی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشمان كردووە بۆ دیراسەكردنی بابەتی تێكەڵكردنی هێزەكان، دژی بیرۆكەی بوونی دوو سوپاین لە سوریا.
🔹پەیوەندیمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا كردار دیاری دەكات نەك گوفتار.
🔹بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا گرنگە بۆ لێكنزیكردنەوەی دیدو بۆچونەكان.
🔹نە بەئاشكراو نەبە نهێنی پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران نیەو فرۆكەی بێفرۆكەوانی پێنەداوین، ئەو هەواڵانە دورن لەڕاستیەوەو پێویستمان بە فرۆكەی ئێران نیە.
🔹بەتوانای خۆرسكی خۆمان فرۆكەی بێفرۆكەوان بەرهەمدەهێنین و توانای بەردەوانەوەی درۆنە پێشكەوتووەكانی توركیامان هەیە.