کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا- کەجەدەکە-ئە، لە دژی هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

22
0
هاوبەشی :

 

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژی بەوەکردووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەو مەدەنیانەیان کردە ئامانج کە دەیانویست بەشداری لە ئێشکگری لە بەنداوی تشریندا بکەن، لە هێرشەکاندا سێ مەدەنی شەهیدبوون و بە دەیان کەسیش برینداربوون، ئەو گەلانەی ڕۆژانە لە دژی داگیرکەران خاکەکەیان دەپارێزن، لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە دەکرێنە ئامانج.

ڕاشیگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک بە ڕێگری لە سەفەربەری گەل بۆ بەشداری لە چالاکی ئێشکگری، هەوڵ دەدات پلانەکانی خۆی بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوا جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەش پەنا بۆ هەموو ڕێبازێکی دڕندانە دەبات، بنەما نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و خەڵکی مەدەنی لە ژێر هەڕەشەی داگیرکەریدا، لەپێناو پاراستنی خۆیان تێدەکۆشن.

کەجەدەکە-ئە لە بەردەوامیشدا باسی لەوەکرد، بە هەزاران مەدەنی کە بۆ گەورەکردن و فراوانکردنی ئەو بەرخودانە بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتبوون، ڕووبەڕووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوونەوە، هاوکات لە زۆرئاوای دیمەشق دەرگای ماڵی مەدەنییەکان شکێندرا و بە شێوەی توندوتیژانە سەدان کەس دەستبەسەرکران و گەمارۆدان و ڕەشبگیریی بەردەوامە.

لە کۆتایشدا دەڵێت: داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بە دروشمی “ڕۆژئاوا بپارێزە” لە هەموو شوێنێک هێرشە قڕکارییەکان شەرمەزار بکەن و خاوەنداری لە گەل بکەن.

هاوبەشی :