مەزڵوم كۆبانی و سەرۆكی پەدەكە لە هەولێر گفتوگۆیان كرد، خوازیارین پەدەكە قازانجی گەل و ولاتی پێزانی بێت و هەستی بە پێویستی ئەم قۆناغە كرد بێت لە توركیا دووركەویتەوە
ئەمڕۆپێنج شەممە ١٦ كانونی دووهەم ٢٠٢٥ هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەولێر بەڕێوەچوو.
هۆشیار زێبارى لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی و یەکێتیی کورد.
ئازادیخوازان وخەڵكی كوردستان. خۆشحاڵ بەم هەواڵە بەومەرجەیپارتی دەستبەرداری داگیركەری تورك بێت و هۆشیهاتبێتەوە بەقازانجی گەل و ولات هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن