ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژاڤا شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ: مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە واشینگتۆن ئامادە دەبێت.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە واشینگتۆن ئامادە دەبێت.
ئیلهام ئەحمەد کە چەند ڕۆژێکە لە بەریتانیایە، لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا پشتڕاستی کردەوە کە بەشداری مەراسیمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپ دەکات.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەندێک لە میدیاکان ڕایانگەیاندبوو کە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بەشداری ئەو مەراسیمە دەبن، بەڵام تا ئێستا بەڕێوبەرایەتیی خۆسەریی دیموکراتک بەشێوەیەکی فەرمی هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە.