باوکی پەخشان عەزیزی: ئەو تۆمەتانەی خراوەتەپاڵ کچەکەم ڕەتی دەکەینەوە

21
0
هاوبەشی :

 

لە دوای پەسەند کردنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە، باوکی پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی خراوەتەپاڵ کچەکەم ڕەتی دەکەینەوە، دەشڵێت داوا لە چالاکوانان و ئازادییخوازان دەکەم ببنە دەنگی کچەکەم.

عەزیز عەزیزی، باوکی پەخشان عەزیزی سەبارەت بە پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

عەزیز عەزیزی، باوکی پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند، پەخشان عەزیزی هیچ کاتێک کاری سیاسیی نەکردووە و سیاسیی نەبووە و سیاسییش نابیت، تەنیا کاری کۆمەڵایەتی کردووە.

وتیشی: لە بەڵگەکاندا نووسراوە کە ماوەی شەش بۆ هەشت ساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان یاریدەدەری کۆمەڵایەتی بووە و کاری مرۆیی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو تۆمەتانەی خڕاونەتەپاڵ پەخشان عەزیزی ڕەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستییەوە، داوا لە چالاکوانان و ئازادییخوازان دەکەم ببنە دەنگی پەخشان عەزیزی کە لە دۆخێکی ناڕەوادایە.

ڕۆژ نیوز

هاوبەشی :