پەخشان نیە، شێعری ئازادییە

37
0
هاوبەشی :

 

ئاریان تیڤی

ئەم دێرە لە سەر وێنەیەکی نەخشێندراوی” پەخشان عەزیزی” نووسراوە کە بۆ تەلەفەزیۆنی ئاریەن نێردراوە. ئەم تابلویە بەرهەمی هۆنەرمەندێکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

وەک لە وێنەکەدا دیارە پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کورد لە تەنشێت دارێکەوە ڕاوەستاوە و بزەی دەزێتە ناو چاوی بینەر و بەرەو ئاسۆ دەڕوانێت، ئاسۆی سوور، بەڵام ڕوون.

لە دیدی هونەرمەندەکەوە، پەخشان، ئیتر شێعری ئازادییە و تەنیا پەخشان نییە.

پەخشان عزیزی چالاکی مەدەنیی کورد لە لایەن دەزگای قەزایی رژێمی ئێرانەوە بە تۆمەتی ” بەغی” سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.

دوو رۆژ پیش پاریزەرەکەی رایگەیان کە سزای سەپێندراوەکەی لە دادگای باڵا پەسەند کراوە و مەترسی جێبەجێکردنی لە ئانوساتدایە.

هاوپشتییەکان بۆ ئەو گیراوە سیاسی و وریشە مورادی و گیراونی دیکە سنوورەکانی ئێران و کوردستانیشی تێپەڕاندووە.

لە ئەفریقاوە تا ئەورووپا و ئەمریکا چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی سەر ئەو دوو گیراوە سیاسیە کوردە دەکەن کە لە گرتووخانەی ئیڤین-ی تاران راگیراون.

هاوبەشی :