ئێلهام ئەحمەد لە شاری بێرلین لەگەڵ تۆبیاس تونکڵ، بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە

31
0
هاوبەشی :

 

بەردەوامی کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانی بەرپرسانی ئیداریە خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-رۆژئاوا، ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی ژانڤییەی ۲۰۲۵، ئێلهام ئەحمەد لە شاری بێرلین لەگەڵ تۆبیاس تونکڵ، بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، تۆبیاس تونکڵ لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشوو) سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-ڕۆژئاوا، نووسیویەتی:

«ئەمڕۆ لە بەرلین لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد قسەم کرد سەبارەت بە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا. پێویستە بە هەر نرخێک بێت ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش بکرێت. ئێمە پێشوازی لە پابەندبوونی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین بە وتووێژ لەگەڵ دیمەشق بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمەلایەنەی سوورییەکان.»

هاوبەشی :