کەجەدەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکی دژی هێرشەکانی قڕکردن

33
0
هاوبەشی :

کەجەدەکە_ئە بۆ پشتگیری لە گەلی ڕۆژئاوا و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەل، بانگەوازی لە گەلی نیشتەجێی ئەوروپا کرد، بڕژێنە گۆڕەپانەکان.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، هێرشکردنە سەر ئەو گەلەی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین بەڕێ کەوتبوون، شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە گەلی ئەوروپا کرد بڕژێنە گۆڕەپانەکان.

کەجەدەکە_ئە گوتی: “دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و هێرشی قڕکردن. بانگەواز لە گەلی ئەوروپامان دەکەین بە هەستیاری مامەڵە بکەن و لە هەموو جێیەک کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان شەرمەزار بکەن.

گەلی ڕۆژئاوا بە پێداگرییەوە بەردەوامە لە بەرخۆدان. هەزاران خەڵکی سڤیل کە بۆ بەهێزکردنی بەرخۆدان بە کاروانێک بەرەو تشرین کەوتنەڕێ، ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوونەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەیویست بەرخۆدان بشکێنێت، ئەو کاروانەی بۆردوومان کرد کە بەرەو تشرین دەچوو.

لە ئەنجامی ئەم بۆردوومانەی کە ڕاستەوخۆ خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج، باس لە هەبوونی شەهید و بریندار دەکرێت. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین دژی هێرشەکە هەستیار بن و بە توندی شەرمەزاری بکەن”.

هاوبەشی :