یەپەژە شەهید بوونی فەرماندە ڕوناهی یەکتای ڕاگەیاند

35
0
هاوبەشی :

 

یەپەژە ڕایگەیاند؛ ڕوناهی یەکتا یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە، لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهید بووە و ڕایگەیاند: “بە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و یەکسان تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە.”

یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە ڕایگەیاند؛ ڕوناهی یەکتا یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) لە بەنداوی تشرین چووە کاروانی شەهیدانەوە.

ناسنامەی شەهید بەمجۆرەیە:

ناو و پاشناو: ئارشین حوسێن

ناسناو: ڕوناهی یەکتا

ناوی دایک:حەسنە

ناوی باوک: ئەنوەر

شوێن و ڕۆژی شەهید بوون: ٢٥/١٢/٢٠٢٤ بەنداوی تشرین”

هاوبەشی :