دایکی شەهیدی ڕۆژنامەوان بیلگین: کچەکەم گیانی فیدای گەلەکەی کرد

33
0
هاوبەشی :

ڕۆژ نیوز

دایکی شەهیدی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین، کە لە بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، وتی: “کچەکەم شوێنکەوتەی حەقیقەت بوو، ڕێگەی گەلەکەی هەڵبژارد و گیانی فیدای گەلەکەی کرد.

بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین، کە ١٩ـی کانوونی یەکەم لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لەسەر ڕێگەی بەنداوی تشرین لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەران لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان شەهیدبوو، مەڕاسیمی سەرەخۆشییان بۆ دانا.

ئەمڕۆش زۆر کەس سەردانی بنەماڵەی بیلگینیان کرد لە ناوچەی میدیاتی مێردین و سەرەخۆشی خۆیان گەیاند.

دایکی بیلگین، کاتیبە بیلگین سەرەخۆشی قبووڵ کرد و دەربارەی کچەکەی دوا.

دایکی بیلگین وتی: “خودا حەقی جیهانی من و هەڤاڵ و دۆستانی نافەوتێنێت، هیوامان بە خودایە، جیهانی من بە غیرەت بوو، حەقیقەتی دەگواستەوە، یاسای خوێندبوو.

وتیشی: جیهانی من هەموو شتێکی دەزانی، دەیتوانی هەموو شتێک بکات، بەڵام حەزی لەم ڕێگەیە بوو، ئاشقی ڕێگەی گەلەکەی بوو، گیانی فیدای گەلەکەی کرد”.

هاوبەشی :