مەزڵوم عەبدی: هیچ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ئارادا نییە، هیچ پەیوەندییەکی سیاسیمان لەگەڵ تەحریر شام نییە و تا ئێستا هیچ شاندێکیشمان بۆ گفتوگۆکردن نەناردووە بۆ دیمەشق

29
0
هاوبەشی :

 

مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی (The World) ڕایگەیاندووە، هیچ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ئارادا نییە، ئاگربەستێکی هەفتەییمان هەیە کە شتێکی باشە، بەڵام ئەوەی هەوڵی بۆ دەدەین لە رێگەی هاوبەشەکانمانەوە بەدەستهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەییە.

لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ تەحریر شام، مەزڵوم عەبدی دەڵێت، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو هێزانە سنووردار بووە بۆ هاوئاهەنگی ئەمنی، تەنیا بۆ ئەوەی رووبەڕووی یەکدی نەبینەوە.

وتیشی، هیچ پەیوەندییەکی سیاسیمان لەگەڵ تەحریر شام نییە و تا ئێستا هیچ شاندێکیشمان بۆ گفتوگۆکردن نەناردووە بۆ دیمەشق.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستیپێکردنی گفتوگۆی سیاسیی لەگەڵ تەحریر شام بە تەواوی پەیوەستە بە لایەنی ئەوان، لە کۆتاییدا ئەوە لەسەر ئەوان دەوەستێت.

هاوبەشی :