لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، میت، پاراستن و ئەنەکەسە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام داوە

36
0
هاوبەشی :

ئاژانسی هەواڵی ANF بڵاوی کردەوە لە ١٤ـی کانوونی یەکەم لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، میت، پاراستن و ئەنەکەسە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام داوە و بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە ئەنەکەسە بەشداری یەکگرتوویی کورد لە ڕۆژئاوا نەبێت.

دوای ئەم بڕیارە، قسەکانی بەڕێوەبەرانی ئەنەکەسە دژ بە یەکگرتووی کورد زیاتر بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، بنەماڵەی بارزانی و دەوڵەتی تورک ڕێککەوتوون و ئەنەکەسەش بەپێی بڕیارەکانی ئەوان هەنگاو دەنێت.

شایەنی باسە کە گەلی کورد لە سەرانسەری وڵات و ئەورووپا و هەموو حزبە کوردییەکان داوا دەکەن کە یەکگرتوو بن و لە دیمەشق نوێنەرایەتی کورد بکەن، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، جارێکی تر پەدەکە وەک عیسمەت ئینۆنۆ و حەسەن خەیری، خۆی داوەتە پاڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا.

هاوبەشی :