گەریلاكانی ئازادی لە ئاسمان و زەویەوە داگیرکەران کرانە ئامانج

41
0
هاوبەشی :

Screenshot

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە ١٠ تا ١٣ـی کانوونی یەکەم، ١٠ چالاکییان دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی بەهار، جودی، بەهار لە زاپ، سەری ماتینا و لۆلان و گردی شەهید هێمن لە خواکورک ئەنجامداوە، یەکێک لەو چالاکییانە بە ئامێری هەوایی لەلایەن یەکینەکانی شەهید ئاخین مووشەوە ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەو چالاکییانەدا کابینەیەک بە تەواوی کەرەستەکانی ناویەوە سووتێندرا، گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا و کامێرایەکی چاودێریی لەناوبراوە.

هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ١٠ تا ١٣ـی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، پێنج جار گردی ئێف ئێم، دوو جار گردی ئامێدی، چوار جار گردی جودی، لە زاپ و ٢٥ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلان لە خواکورک و ١٠ جار شێلازێ مەتینا بۆردوومان کردووە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیە ژمارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوە، لە ١٠ تا ١٣ـی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی داگیرکەی تورک بە گشتیی ٢٩ جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی هەرێمەکانی خواکورک، گارە، زاپ و مەتینای کردووە.

هاوبەشی :