ترامپ بیر لەوە دەکاتەوە کە هێرش بکاتە سەر ئێران
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چەند بژاردەیەک تاوتوێ دەکات بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی، لەوانە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی پێشوەختە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ، هەندێک لە ڕاوێژکارانی ترامپ بە وردی لێکۆڵینەوە لە بژاردەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران دەکەن.
ئەوان چەند فاکتەرێک لەبەرچاو دەگرن، لەوانە؛ کاریگەرییەکانی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و کردەوەکانی ئیسرائیل دژی گرووپە چەکدارەکانی وەک حیزبوڵڵا و حەماس.