لە چیای باگۆک ​​لە شاری ماردین لە ناوچەی نیسێبین، شەڕێکی سەخت لەنێوان گەریلاكانی ئازادی كوردستان و سوپای دەوڵەتی توركیا بەردەوامە

10
0
هاوبەشی :

دوای ئەوەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆن و جوڵەی سەربازیی لە ٦ـی ئەم مانگەوە لە چیای باگۆکی شاری ماردینی ناوچەی نیسێبین لە باکووری کوردستان هەروەها بە فڕۆکەی جەنگیی چیاکەی بۆردوومان کرد، لە ئێستاشدا شەڕێکی سەخت لەنێوان گەریلاكانی ئازادی كوردستان و سوپای دەوڵەتی توركیا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانها، لە ٦ـی ئەم مانگەوە، جوڵە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورك لە چیای باگۆک ​​لە ناوچەی نیسێبین لە ماردین بەردەوامن و لە ئێستاشدا شەڕێکی سەخت لەنێوان گەریلاكانی ئازادی و سوپای توركیا داگیرکەر بەڕێوە دەچێت.

شوانكارەكانی ناوچەكە بەهۆی هەڕەشەی سەربازەکانەوە لە ناوچەکە دەرکراون، هەروەها ماوەی چوار ڕۆژ چونە ناوچەكە لە شوانەكان قەدەغە کراوە

هاوبەشی :