جەمیل هەورامی، داوادەكات حكومەتی هەرێم دەروازەی سمێڵكا بەڕووی ڕۆژئاوا بە زووترین كات بكاتەوە، هاوكاری مرۆڤایەتی ئەركێكی ئەخلاقیە، چما ڕۆژئاوای كوردستان بەشێكن لە نەتەوەكەمان
جەمیل هەورامی، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵە تەلەفیزێۆنەكانی هەرێمی كوردستان داوائەکات لە حکومەتی هەرێم بە زوویی دەروازەی سێمێڵکا بکاتەوە بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبستی گەیاندنی پێویستی و هاوكاری خێرخوازی لە لایەن هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هاوڵاتیانی نەتەوەكەی خۆمان لە ، لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە هەمانكاتدا هێنانی بریندارەكانیان بۆنەخۆشخانەكانی هەرێم و چارەسەركردنیان، یارمەتیدانی مرۆڤایەتی بۆ هەر نەتەوە و گەلێك ئەركیێكی مرۆڤایەتیە چما ڕۆژئاوای كوردستان بەشێكن لە نەتەوەكەی خۆمان