لە بەنداوی تشرین شەڕێکی سەخت دەقەومێت، پردی قەرەقۆزاق لانی کەم ١٥ جار بۆردوومان کرا
لە بەنداوی تشرین کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (SMO) هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین، شەڕێکی سەخت هەیە.
پاش ئەوەی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە، شەڕ دەستی پێ کرد و هێشتاش شەڕەکە بەردەوامە.
چەندین چەتەی سوپای نەتەوەیی سوریا (SMO) لە شەڕەکەدا کوژراون. هەروەها ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێکشێنرا.
لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و داگیرکەران شەڕێکی سەخت دەقەومێت.
پردی قەرەقۆزاق لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک (سیها)ـەوە لانی کەم ١٥ جار بۆردوومان کرا.
هەروەها گردی بەرکەل لە باشووری کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تۆپباران دەکرێت.