موستەفا قەرەسوو : پاراستنی ڕۆژئاوا، پاراستنی تەواوی کوردستانە
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، موستەفا قەرەسوو بانگەوازی لە کوردان و لایەنە دیموکراتیکەکان کرد بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا هەڵوێست وەربگرن و گوتی، پاراستنی ڕۆژئاوا، پاراستنی تەواوی کوردستانە.
موستەفا قەرەسوو
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، موستەفا قەرەسوو بەشداری “بەرنامەیەکی تایبەت”ـی مەدیا خەبەری کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤەکان کرد، هەڵسەنگاندنەکانی موستەفا قەرەسوو بەم جۆرەن:
ساڵی پار بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ کەمپەینێکی گرنگ دەستی پێ کرد و هێشتاش بەردەوامە. لە ئەنجامدا لە ٢٣ ی تشرینی یەکەم، عومەر ئۆجالان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداری ئەنجامدا.
ئەو قۆناغەی دیدارەکەی تێدا پێکهات، هاوکاتە لەگەڵ بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی “با ئۆجالان بێتە پەرلەمان و ڕێکخستن هەڵبوەشێنێتەوە”. بەڵام لەبنەڕەتدا لەبەرئەوەی کەمپەینی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و تورکیا و جیهان کاریگەربوو، بۆیە دیدارەکە ئەنجامدرا.
بەڵام لەو دیدارەدا ڕێبەر ئاپۆ گوتی “گۆشەگیری بەردەوامە”. تەنانەت گوتویەتی “ئێرە بۆ من دەگۆڕن بۆ دۆزەخ، ویستیان بیکەنە دۆزەخ”. ڕێبەر ئاپۆ باسی لەو سیاسەتە کرد کە بەرامبەری بەڕێوەدەبرێت.
ئیستە گۆشەگیری بەردەوامە. بەڵام ڕۆژەڤێکی وەها هەیە، با لەگەڵ بنەماڵەکەی و لەگەڵ ئەندامانی دەم پارتی کۆببێتەوە، ئەمە لە ڕۆژەڤدایە. دەوڵەت باخچەلی گوتی “با دەستبەجێ دیدار ئەنجام بدرێت”.
لەڕاستییدا بڕیار وابوو، ڕێگە بە دیداری ڕێبەر ئاپۆ بدەن. ئامانجی ئەمەش دیارە. بە ئاشکرا فشار لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. فشاری ئەوەی لێ دەکەن “داوای هەڵوەشانەوەی ڕێکخستنەکەت بکە”. لەم پێناوەدا ڕێگەیان بە دیدار دەدا. دەیانگوت “سەیرکە، ئێمە ڕێگەی دیدارت پێ دەدەن، بۆچی تۆ داوای هەڵوەشانەوەی ڕێکخستنەکەت ناکەیت”، بەم شێوەیە فشاریان لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرد.
بەڵام لەم قۆناغەدا پێشهاتەکانی سوریا هاتنەپێش. کاتێک چەتەکانی دەستەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە)ـی سەر بە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تر هێرشیان کردە سەر سوریا، کاتێک حەلەب کەوت و ئەم چەتانە پێشڕەوییان کرد، دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دواخست.
بەو نزیکایەتییەی کە “ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی سوریا شتێک دەڵێت، دەربارەی کوردانی سوریا شتێک دەڵێت. ئەمەش سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک پووچەڵ دەکاتەوە، پێچەوانەی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک دەبێت”، ڕێگەیان بە ئەنجامدانی دیدار نەدا. هێشتاش دوای دەخەن. باخچەلی کە گوتی “با دەستبەجێ دیدار ئەنجام بدرێت”، دواتر ئەم هەڵسەنگاندنەی کر: “هەرکات دیدار ئەنجامدرا، ئەوکات دەکرێت”.
“لە ئیمراڵی شەڕێکی تایبەت هەیە”
لێرەوە دەبینرێت، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هێشتاش بەردەوامە. ئەگەر دیدارێک هەبێت، ئەمە مانای هەڵگرتنی گۆشەگیری نییە. بۆ ئاساییکردنەوەی گۆشەگیری، ڕۆژەڤی وەها درووست دەکەن.
هەڵبەتە نابێت مرۆڤ فریو بدرێت. شەڕێکی تایبەت لەسەر ئیمراڵی هەیە. شەڕێکی سایکۆلۆژی هەیە. لەم ڕووەوە، پێویستە تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بێت. پێویستە هیچ کەسێک تووشی غافڵبوون و خۆفریودان نەبێت.
بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەستیارییەک پەیدابوو. دەربارەی ئازادیی وی، لە تێکۆشان دژی گۆشەگیرییدا هەستیارییەک پەیدابوو. ئەمەش دەوڵەتی تورکی ناڕەحەت کرد. کۆمەڵگەی دەخستە جمووجووڵ و هەڵوێستەوە. ئێستە دەوڵەتی تورک وەختێک ئەم هەستیارییە دەبینێت، بۆ ئەوەی هەم لە جیهاندا و هەم لەنێو کۆمەڵگەی کورددا ئەمە سست بکات، پەنا بۆ هەموو ڕێگەیەک دەبات. لەم ڕووەوە پێویستە هەموو کۆمەڵگە هەستیاربن. پێویستە هێزە دیموکراسییەکان هەستیاربن. بۆیە گۆشەگیری هەڵنەگیراوە. شەڕێکی تایبەت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.
“هەتا گۆشەگیری بەردەوام بێت، هەموو کۆبوونەوەیەک هەڕەشە و سەپاندنی سازشە”
ئەوەی ڕوویدا، دیدارێک بوو، هەڵگرتنی گۆشەگیری نەبوو. بەپێچەوانەوە ڕێبەر ئاپۆ گوتی “گۆشەگیری بەردەوامە. وەک گوتم، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت “دەیانەوێت ئێرە بۆ من بکەن بە دۆزەخ”. لەم ڕووەوە دەردەکەوێت نزیکایەتییان بەرامبەر ئیمراڵی چۆنە. کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ڕێک دەخەن. دەڵێن ڕێکخستنەکەت هەڵبوەشێنەوە. لەبەرامبەردا هیچ هەنگاوێک نانێن، هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر نانێن، نزیکایەتیەکی وەها نییە. لە هەلومەرجێکدا کە نزیکایەتییەکی وەها نییە، کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت.
ئیتر کۆبوونەوە دەگۆڕن بۆ هەڕەشە و سەپاندنی سازش. پێویستە هەموو ڕای گشتی ئەمە بزانن. پێویستە گەلی کورد و دۆستەکانی بزانن. ئەم کۆبوونەوەیە بۆ چارەسەرێکی وەها، بۆ چارەسەری پرسی کورد، بۆ بناغەدانان لەپێناو دیالۆگ نییە، دەیانەوێت ئەم کۆبوونەوە و دیدارە بگۆڕن بۆ هەڕەشە و سەپاندنی سازش. لەم ڕووەوە، پێویستە هەمووان ئاگاداربن. گۆشەگیری بەردەوامە، پێویستە بەرامبەر ئەمە تێکۆشان بەردەوام بێت، پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەردەوام بێت.
“هەر نزیکایەتییەک نەبێتە مایەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، شەڕی تایبەتە”
بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵ بگێڕێت، پێویستە دەرفەت بڕەخسێت. پێویستە لە هەلومەرجێکی ئازاددا لەگەڵ هەندێک هێز و لایەنی جۆراوجۆر کۆببێتەوە و فیکری خۆی دەربخات. بەم جۆرە نزیکایەتیی چارەسەر دەڕەخسێت؟ تا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت و گۆشەگیری هەڵنەگیرێت، خواست و نزیکایەتیی چارەسەر بوونی نییە. ئەمە شەڕی تایبەتە، شەڕی سایکۆلۆژییە. پێویستە دیقەت بکرێت. پێویستە بەبێ سستبوون، تێکۆشان بەردەوام بێت. سستکردنی تێکۆشان، بابەتی شەڕی تایبەتە.
هەندێک لایەن دەکەونە ئەم داوەوە، ئەمە ئاسایی دەکەنەوە. وەک بڵێی گۆشەگیری هەڵگیراوە. هاوسەرۆکان داواکارییان پێشکەش کرد. کێ هاوسەرۆک دەنێرێت با بینێرێت، گرنگ ئەوەیە ڕێبەرێتی چ دەڵێت.
ڕاستە، ئەوانەی دەچنە ئەوێ پێویستە نزیکایەتی و هەڵوێستی دەوڵەت بزانن. دەوڵەتی تورک بۆچی ڕێگە بە کۆبوونەوە و دیداری دەم پارتی دەدات. بۆچی ڕێگە بە دیدار و کۆبوونەوەی کەسی جیاواز دەدات. ئایا کۆبوونەوەیە وەها بۆ چارەسەرە؟ یان بۆ شەڕی تایبەتە؟ ئایا ئەم کۆبوونەوەیە بۆ زیادکردنی شەڕی تایبەتە لەسەر گەلی کورد؟ پێویستە لەم بابەتانەدا بەوردی سەرنج بدەین.
ئەم دیدار و کۆبوونەوەیە، بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە. لەبەر ئەم هۆیە، وەختێک دەچن، دەبێت سیاسەت و نزیکایەتیی دەوڵەتی تورک بەڕاستی بڵاوبکەنەوە. سیاسەتی دەوڵەتی تورک چییە، ئایا سیاسەتی چارەسەری هەیە؟ شێواز و نزیکایەتی ئەو کەسانەی خاوەنی سیاسەتی چارەسەرن، چۆنچۆنییە؟ بێگومان پێویستە لەم ڕووەوە بەگوێرەی ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە، دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت.
“کۆنسێپتی تەسفیەکردن هەیە”
دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ، دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و گفتوگۆکان دەربارەی کۆبوونەوەی ڕێبەر ئاپۆ و دەم پارتی، هەندێک لایەن کەشوهەوایەکی وەهایان سازکردووە، وەک بڵێی چارەسەرێک لەگۆڕییە. پێویستە ئەمە ببینرێت، بەڵام لەلایەکی ترەوە، بە ئاشکرا دەدوێن. باخچەلی ئەردۆگان و محەمەد ئوچوم بە ئاشکرا دەدوێن و دەڵێن “ئەمە چارەسەر نییە، ئەمە لەکۆڵکردنەوەی تیرۆرە. لەڕاستییدا ئەمە چارەسەر نییە. بەڵکو پرۆژەی تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردە”. ئەوان وەها دەڵێن. باسی هیچ چارەسەرێک ناکەن. ئایا دانپیانان بە مافە بنەڕەتییەکانی کورد هەیە؟ نزیکایەتییەکی وەها هەیە؟ ئەوان باس لەمە ناکەن. دەڵێن “پرسی کورد بوونی نییە، چارەسەر بووە”. ئایا کوردەکان بە زمانی دایکیان پەروەردە دەکرێن؟ خۆبەڕێوەبەری کوردەکان قبووڵ دەکرێت؟ بە زمان و ناسنامە و کەلتوور و هەبوونی خۆیان لە دەستووردا قبووڵ دەکرێن؟ شتی وەها بوونی نییە. باخچەلی دەڵێت کوردەکان گیانی ئێمەن. بەڵام باسی کوردێک دەکات کە مافی نییە و پەروەردەی نییە و ئیرادەی نییە. پێشتریش بە هیچ جۆرێک قبووڵیان نەدەکرد. دەیانگوت تورکە. ڕاستییەکەی هێشتاش هەمان فیکریان هەیە.
لەڕاستییدا، لەم ڕووەوە پێویستە بەرامبەر شەڕی تایبەت هۆشیاری هەبێت. لەم ڕووەوە، هەندێک کورد و هەندێک لایەن، تێگەیشتنی هەڵەیان هەیە. ڕەنگە فشار و ستەم و گرتن و هەموو شتێک هەبێت، بەڵام پرۆسەکە بەردەوام دەبێت! شتێکی وەها بوونی نییە. لە وەختێکی وەهادا کە ئەوەندە فشار هەیە، قەیوم هەیە، هەموو جۆرە فشارێک لە کوردەکان دەکرێت و هەموو جۆرە هێرشێک دەکرێتە سەر ڕۆژئاوا، هەڵوێستی وەک “ئەم شتانەش دەبێت، سەیری ئەوە مەکەن” خۆفریودان و هەڵخەڵەتاندنی کوردە.
ئەمە زمانی ئاکەپەیە، زمانی میتە. زمانی ئاکەپە و میت، هەوڵی تێکدانی هۆشی کوردە. پێویستە هەمووان خۆیان لەم ڕەوشە بپارێزن. هەرکەس وەها بیربکاتەوە، لایەنگری کوردان نییە، لایەنگری چارەسەری پرسی کورد نییە.
کۆنسێپتێک هەیە، کۆنسێپتی تەسفیەکردنە. شێواز و زمانی کۆنسێپتی تەسفیەکردن، بەم جۆرەیە. واتە دەڵێن “هەموو جۆرە فشارێکیان لێ دەکەین، ستەمیان لێ دەکەین، دەیانگرین و دەیانخەینە زیندان، بەڵام شتێک دەکەین”. ئەو شتەی دەڵێن دەیکەین، چییە؟ تورکیایەکی خاڵی لە تیرۆر. لە زمانی تورکیادا، لە زیهنیەتی تورکیادا، کاتێک دەڵێن تورکیایەکی خاڵی لە تیرۆر، مەبەستیان لە تورکیایەکە، تێیدا گەلی کورد خاوەنی تێکۆشانی ئازادیی نییە و سەرکوت کراوە. پێویستە بەم جۆرە تێی بگەین.
ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئێمە هەردەم گوتوویانە، “ئەم پرسە بە شەڕ چارەسەر نابێت، بە رێگەی سیاسی و دیموکراتیک چارەسەری دەکەین”. ڕاستترین نزیکایەتییمان پیشان داوە. تەڤگەر و ڕێبەرێتیمان هێشتاش خاوەنی هەمان هەڵوێستن.
‘کپکردنی چەک، لە نێو دۆخێکی بێ شەڕدا ڕێگەیەکی چارەسەریی سیاسیی نییە’
بەڵام دەوڵەتی تورک مەعقوڵترین نزیکایەتی پەسەند ناکات. هەبوون ئیرادە و ناسنامەی کوردان قبوڵ ناکات. پەروەوەردکردنی کوردان بە زمانی دایکی قبوڵ ناکات. خۆبەڕێوەبەرییان قبوڵ ناکات. ئیدی چی دەبێت؟ تورکیایەکی بێ تیرۆر دروستەبێ. ئەمە کۆتایهێنانی شەڕ نییە. نزیکایەتییەکی دیموکراتیک هەیە. چارەسەرییەکی دیموکراتیک هەیە. لەم چوارچێوەیەدا وەستاندنی شەڕ، لە ژینگەیەکی بێ شەڕدا ڕێگەیەکی چارەسەری سیاسی نییە. نابێت وا تەماشا بکرێت و لێی تێبگەین. لەم ڕووەوە دەبێت هەموو کەسێک نزیکایەتی ڕاستەقینەی خۆیی پیشانبات. بە گووتنی “ئێمە لەگەڵ کورداندا خوشک-براین” دەیانەوێت کوردان فریوو بدەن. هەندێک لە کوردانیش چاوەڕوانیان لەمە هەیە. با هەموو کەسێک هۆشیار بێت. نابێت کەس بە یاری، قسە و سیاسەتەکانی ئاکەپە و میت هەڵخەڵەتێت.
تێگەشتنی ئەوەی کە دەتوانرێت هەموو شتێک بکرێت و دەتوانرێت چارەسەری پێکبهێندرێت مەترسیدارە. دەبێت هەموو کوردێک لە دژی خاوەنداری ئەم تێگەشتنە بوەستێتەوە و هەڵوێست نیشان بدات. بۆ ئەم تێگەشتە جارێکی دیکە دیاریی دەکەم ئەمە ڕوانگەی دەوڵەتی قوڵ، ئاکەپە و میتە. پێویستە ئەم ڕوانگەیە تێکبشکێندرێت. هەرخۆی فشار لەسەر ڕێبەرێتی هەیە.
شتانی جیاواز دەگوترێت. نمونەیی ئەوەیی کە ڕێبەرێتی وا دەڵێت و ڕێکخستنیش ئەوە ناکات. قسەیی وەک ڕێبەرێتی دەیڵێت و بەڵام دەم پارتی جێبەجێی ناکات. ڕێبەرێتی چی دەڵێت، ئەوەی دەیڵێت ڕوون و ئاشکرایە، ئەو ڕێبەری ئەم گەلەیە. دەرخەریی ناسنامە و هەبوونی کوردانە.
ئەبێت کێ بۆ ئەمە بڵێت نا؟ دەم پارتی بڵێت؟ یا پەکەکە بڵێت؟ ئاخۆ دەڵێت با دەوڵەت هەبێت؟ ئایە لە پەکەکە یان لە دەم پارتی نزیکایەتییەکی لەم شێوەیە هەیە؟ لەم بەرئەمە با هیچ کەسێت گوێ نەدات بەم قسانە.
‘دانوستانکاریی سەرەکیمان ڕێبەرێتییە’
چەندین جار وتوومانە. دانوستانکاریی سەرەکییمان ڕێبەرێتییە. بەڵام دەبێت لە بەرانبەر دانوستاندنی سەرەکییدا نزیکایەتییەکی درووست هەبێت. دەبێت نزیکایەتییەکی جدی هەبێت. تەڤگەرمان، ڕێبەرێتی و سیاسەتی کوردی دیموکراتیک ئەو بناغەیە نییە کە یاریی پێوەبکرێت. ئەزموونێکی مەزن هەیە. پێشتریش باسمان کردووە. دەزانین چی لە بیری ئەردۆگاندایە. وە بۆ باخچەلیش هەمان شتە. لە ڕێگەیی قەیومەوە پرۆسەیی بە کرێدانی شارەوانییەکان بەڕێوەدەبرێت.
ماوەیەکی زۆرە سیاسەتی قەیوم بەڕێوەدەبەن. ئەم سێ خولە ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. ئەم جارەش وەک هەڕەشەیەک. بە قسەکانی باخچەلی کۆنسێپتێکی نوێ دیاری کرا، لە ڕاستییدا ئەم کۆنسێپتە لە لایەن ئەردۆگانەوە دیاریی کراوە.
لە ئێستادا قەیوم وەک بەشێک لەم کۆنسێپتە پراکتیزە دەکەن. بە دەم پارتی دەڵێن گەر ئەوە نەکەن، بەوشێوەیە نەجوڵێنەوە ئەوا ناتوانن ببنە پارتێکی تورکیایی. ئەندامانی دەم پارتیش گوتییان پارتی ڕاستەقینەی تورکیایی دەم پارتییە. مەهەپە پارتی تورکیایی نیە. مەهەپە بە تەنها پارتی تورکەکانە. نەک پارتی پێکهاتە جیاوازەکان. ئاکەپەش هەمان شتە. لە توکیادا گەر پارتێکی تورکیایی هەبێت بە تەنها ئەو پارتانەن کە لە نەریتی هەدەپەوە سەریان هەڵداوە. ئەم شتێکی ڕوونە.
کاتێک باسی لە پارتی تورکیایی دەکەن، مەبەستییان لەو پارتانەیە کە سیاسەتەکانی ئەردۆگان، باخچەلی و دەوڵەتی تورک قبوڵ دەکەن. یانی مەبستیان یەک زمانی، کلتووری، ئاڵا، وڵات و یەک دەوڵەتە. کاتێک دەڵێن یەک دەوڵەتی باسی دەوڵەتێکی ناوەندی دەکەن کە لە هیچ جێگەیەک دیموکراسی خۆجێی تێدایە. وەها لە پارتی تورکیایی تێدەگەن. قسەی وەزیری دادیش لە بوونی پارتی مەعقوڵ ئەوەیە لە دژی ئاکەپە نەوەستیتەوە.
دیموکراسی لە تورکیادا بوونی نیە. لەبەرئەوەی دیموکراسی لە ئارادا نییە، مافی کوردانیش نییە. مافی عەلەوی و پێکهاتە جیاوازەکانی دیکەش هەر نییە. بە گوێرەی ئەوان تۆ نابێت لەدژی ئەمە بوەستیتەوە. مەبەستی ئەوان لە مەعقوڵ بوون ئەمەیە. نابێت چاوەکانت بکەیتەوە. دەبێت تۆش ببێت بە بەشێکی گوێڕایەڵ لەم سیستەمە.
‘قەیوم وەک هەڕەشە و سەودا بەکاردەهێندرێت’
بەم هۆیەوە دەبێت قەیوم وەک هەڕەشە و سەوداییەکی سیاسی هەڵسەنگێندرێت. یان دەبێت قەیوم بسەپێندرێت یان دەبێت دەم پارتی ملکەچی کۆنسێپتەکە بێت. مەبەستییان لە پارتی تورکییایی ئەمەیە. یانی دەڵێن کە تۆ دەستبەرداریی تێکۆشان و تێکۆشانی ئازادیی ببە. دەڵێن دەوڵەت چۆن لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەڕوانێت، تۆش هەمان شێوە ببینە. هەر لەبەرئەمەیە پەنا دەبەنە سیاسەیی بەڕێوەبردن و سەپاندی قەیوم.
دەبێت کۆمەڵگە و هێزە دیموکراسییەکان لەدژی ئەمە بوەسنەوە. قەیوم بە مانایی لێپرسینەوە و تۆڵەکردنەوەیە لە ئیرادەی گەل. ئەوکاتە دەبێت هەموو هێزە دیموکراسییەکان لە دژی ئەمە هەڵوێستی ناڕەزایەتی خۆیان نیشان بدەن.
هەربۆیە ڕاسترین هێڵ هەڵوێستی گەلی وانە. گەلی دێرسیمیش هەڵوێستێکی گرنگی نیشاندا و بە ئاشکرا گوتییان قەیوم قبوڵ ناکەین. لە ئێلح، مێردین و خەلفەتی هەر ئاوابوو. بەڵام هەڵوێستی گەلی وان گرنگ و بایەخدار بوو.
دەبێت بەردەوامی بەم تێکۆشانە بدرێت و تێکۆشان لە دژی قەیوم بەشێکە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. بەشێکە لە تێکۆشانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دیموکراسی خۆجێی. بە تەنها کێشەی شارەوانییەک نیە و لەوە بەرفراونترە. دەتوانین بڵێین گوڕەپانی ڕوونبوونەوەی تێکۆشانی سەد ساڵەیە.
‘نابێت گەل بڵێیت قەیوم سەپێندراوە، ئیدی چی بکەین’
لەبەرئەوە وەک چۆن گەلی کورد سەدەیەکە تێدەکۆشێت و خاوەنداری لە بەهاکانی دەکات، دەبێت تێکۆشان لەدژی قەیوم بە هەمان شێوەی تێکۆشان هەڵسەنگێندرێت. دەبێت گەلی کورد و هەموو کەسێک تێبگات لەوەی قەیوم لە دژی گەلی کوردە و بەشێکە لە سیاسەتی تۆڵەکردنەوەی و لێپرسینەوەی سەد ساڵە لە ئیرادەی گەلی کورد و بەم پێییە هەڵوێستی پێویست نیشان بدەن. بۆ تێگەشتن لە کۆنسپێتی دەوڵەت باخچەلی لە قەیوم بڕوانن. ئەو کۆنسێپتە یەک ڕەهەندی هەیە ئەویش سیاسەتەکانی قەیومە. بۆیە دەبێت تێکۆشان بەرفراوانتر بکرێت. ئەمە تێکۆشانێک نیە لە دژی دۆخێکی دژە دیموکراسیی یان دۆخێکی دژە یاسایی. ئەمە تێکۆشان نییە لە دژی پێشێلکردنی مافێک. تێکۆشان لە دژی قەیوم دەبێت وەک تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ببینرێت. دەبێت بەم شێوەیە هەڵسەنگێندرێت.
قەیومییان سەپاندووە. دەبێت گەل خاوەنداری لە شارەوانییەکانیان بکەن و درێژە بە زیهنیەتی بەڕێوەبردنی خۆیان بدەن. نابێت بڵێن قەیوم دانراوە و چی بکەین. جارێکی دیکە دیاری دەکەمەوە، تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لەم قۆناغەدا لە تێکۆشانی دژ بە قەیومدا ڕوونبووەتەوە. دەبێت تێکۆشان لەدژی ئەمە بەڕێوەببرێت. هێرشی قەیوم هێرشە لەدژی زمان، ناسنامە، کلتوور و هەموو شتێکی کورد. تۆڵەکردنەوەیە لە ئیرادە، کلتوور و زمانی گەلی کورد. گوایە دەبێت کوردان مەعقوڵ بیرکەنەوە. دەڵێن: “با کوردان خاوەنداری لە زمان و کلتووری خۆیان نەکەن. لە پێناو ئازادی گەلی کورددا تێنەکۆشن. ئەو کاتە ئێوە دەتوانن شارەوانیتان هەبێت. دەتوانن ببنە پەڕلەمانتار. ببنە پەڕلەمانتاری ئامەد، مێردین و وانیش.” دەڵێن: “تێکۆشانی گەلی کورد بەڕێوەمەبەن، مەبنە شارەوانییەک کە ببێتە پارێزەری مافەکانی گەلی کورد.”
هەربۆیە دەبێت تێکۆشان لەدژی قەیوم بە شێوەیەکی جدی وەربگیرێت. لە سەرەتادا هەندێک تێکۆشان ئەنجامدرا، بەڵام ئەمە بەس نییە. دەبێت تێکۆشانی بەردەوام هەبێت. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددە. هەڵبەت دەبێت لەگەڵ تێکۆشان لە دژی قەیومدا، تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەرێتی، تێکۆشانی خاوەنداریکردن لە رۆژئاوا و تێکۆشان لە دژی هەموو ئەم فشارانە بەڕێوەببرێت.
شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ئەم شەڕە ٤ ساڵە بەردەوامە. لە ٩ی شوباتدا هێرش کرایە سەر گارە. لەو کاتەوە بە هەموو هێزێکەوە شەڕیان لەگەڵ گەریلادا کرد. وتیان، ئەمساڵ تەواوی دەکەین، ئەم بەهارە تەواوی دەکەین، ئەوە بوو بە ٤ ساڵ. ڕەوشەکە گەیشتووەتە ئەم ئاستە.
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هێزی گەریلا چ جۆرە بەرخۆدان و تێکۆشانێک دەکات. دوژمن گیری خواردووە. چوونەتە هەندێک شوێن. بێگومان چوونەتە هەندێک شوێن، بەڵام ئەمە بە پاڵپشتی پەدەکە ڕوویدا. ئەگەر پشتیوانی پەدەکە نەبووایە نەیاندەتوانی هەنگاو بنێن. جێیان دەهێشت و هەڵدەهاتن. چونکە لە ساڵانی پێشوودا چەندین جار چوونەتە ناو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. وە چەندین جار هەڵاتوون.
لە ڕاستیدا ئەگەر پشتیوانی پەدەکە نەبوایە هەمان چارەنووسیان دەبوو، وە هەڵدەهاتن. بەڵام لەبەر ئەوەی پەدەکە شارەزای ئەوێیە و هێزێکی باڵادەستە لەوێ، هەموو جۆرە پشتیوانییەکی دەوڵەتی تورک دەکات. لەم دواییانەدا هەلیکۆپتەرەکان بە هاوکاری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سەدان سەربازیان گەیاندە باشوور. ئەم سەربازانە لە کوێ دادەنێت؟ لە ئامێدی و دێرەلوک دایاندەگرن. هەمان ئەو شتەی کە پێی دەڵێن قوفڵ، ئەمەیە. واتە ناردنی سەرباز بۆ ناوچەکانی پەدەکە لە ئامێدی، دێرەلوک و شیلادزێ.
خۆی پەدەکە هەموو هاوکارییەک پێشکەش دەکات. وەزیری بەرگری کەوتووەتە جۆش و خرۆش. تا تێکۆشانی خۆیان نیشان بدات، لە پەرلەمان گوتیان ئێمە قوفڵمان کرد. ئەگەر شتێکی وەها هەبووایە ئەوە چەند مانگە نەیاندەگوت قوفڵی دەکەین. ئایا باوەڕ دەکەن ئەگەر شتێکی وەها هەبوایە، ئەردۆگان هیچی بۆ کەس دەهێشتەوە؟ ئەو هەڵدەستا، کاتژمێرێک، دوو کاتژمێر، پرۆپاگەندەی دەکرد کە چۆن قوفڵەکەیان داخستووە. ئەمە بۆ ئەردۆگان زۆر گرنگە.
“شەڕ بەردەوام دەبێت”
تێکۆشان بەردەوام دەبێت. شەڕ بەردەوامە و بەردەوام دەبێت. وەک پاساوێک بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا گوتیان “کارمان لەوێ تەواو، لەوێ ئەنجاممان بەدەستهێنا، ئیتر دەچینە ڕۆژئاوا”. شتی وەهایان بڵاو دەکردەوە. ئێستا شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین زیاتر تەشەنە دەکات. ئەمەش لە بنەڕەتدا ئەوە دەردەخات کە شەڕی زیاتر ڕوودەدات. گەریلا زیاتر لە دژی سوپای تورک دەجەنگن. سوپای تورک تا زیاتر شەڕ بکات، زیاتر سەربازی نوێ دەهێنێت و زیاتر نوقمی قوڕولیتە دەبێت. پێویستە بەو شێوەیە سەیر بکرێت.
گوایە دەوڵەتی تورک دێت، دەچێتە ئەوێ، لەوێ ئاسوودە دەبێت و گەریلا بێدەنگ دەمێنێتەوە. شتێکی وەها نییە. گەریلا لە هەموو جێیەک گورز دەوەشێنێت و بەردەوامیش دەبێت. دەوڵەتی تورک بیەوێت بە ئاسانی لەسەر باشوور دابنیشێت، بەئاسانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دابنیشێت، چاوی پێ ناکەوێت.
گەریلا هێزێکی فیداییە. ٥٠ ساڵ ئەزموونی هەیە. لە هەلومەرجی هەرە سەختدا شەڕی کردووە. لە هەموو جێیەکی باکوور، لە دەریای ڕەشەوە تا دەریای سپی، لە هەر جێیەک سوپای تورکی لێ بێت، شەڕی خۆی درێژە پێ داوە. ئەم شەڕە قووڵتر دەبێت و پەرە دەسێنێت.
“چەقی جەنگی جیهانیی سێیەم، ڕۆژهەڵاتی ناوینە”
جەنگی جیهانیی سێیەم بەردەوامە. ناوەندی جەنگی جیهانیی سێیەم، ڕۆژهەڵاتی ناوینە. بەتایبەت لەم ساڵەی دوایی، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و چەندین خەڵکی سڤیلی کوشت و نزیکەی ٢٠٠ کەسی بەدیل گرت. پاش ئەم ڕووداوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕ تەشەنەی کرد.
لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا، ئیسرائیلییەکان، یەهودییەکان، پلانی نیشتەجێبوونیان لە فەڵەستین جێبەجێ کرد. هەنگاو بە هەنگاو لە فەڵەستین نیشتەجێبوون. لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، دەوڵەتی ئیسرائیل دامەزرا. ئێستەش لە جەنگی جیهانیی سێیەمدا، بۆ سەلامەتی دەوڵەتی ئیسرائیل، شەڕ دەکرێت. ئێستە بنەڕەتی جەنگی جیهانیی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوینە، بۆ سەلامەتی ئیسرائیل دەکرێت. شەڕێکە بۆ هەڵگرتنی هەموو ئاستەنگەکان لەبەردەم سەلامەتی ئیسرائیل. پێویستە مرۆڤ وەها بیبینێت. ئەمریکا پشتگیری تەواوی ئەم شەڕە دەکات بۆ پاراستنی ئیسرائیل. ناتۆ پشتگیری تەواو دەکات. ئەوروپا پشتگیری تەواو دەکات. واتە جەنگێکی جیهانییە. هەموو هێزەکانی جیهان پشتگیری ئیسرائیل دەکەن.
ئەمە واتای چییە؟ هەموو هێزەکانی جیهان پشتگیری دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەن لەسەر بناغەی پاراستن و سەلامەتی ئیسرائیل. هەڵبەت ئەمە گرنگە. ئیسرائیل لەسەر ئەم خاکە هەیە. یەهودی هەن. لە تەواوی مێژوودا هەن. سێ جار ئاوارە کراون. دواجار بوونە دەوڵەت، ئیدی دەبێت هەبوونی یەهودییەکان و ئیسرائیل قبووڵ بکرێت. وەک چۆن ئەو نزیکایەتییانەی دەڵێن “هەبوونی ئیسرائیل ڕەت دەکەینەوە، قبووڵی ناکەین، دەیڕوخێنین” ناڕاستن، بەهەمان شێوە سیاسەتە پاوانخوازییەکانی ئیسرائیلیش ناڕاستن.
بەم دوو سیاسەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، مرۆڤ ناگاتە هیچ کوێ. لەم ڕووەوە، دان بە هەبوونی ئیسرائیلدا دەنرێت، بەڵام دەبێت ئیسرائیل دەست لە سیاسەتی پاوانخوازی هەڵبگرێت. دەبێت بە زیهنیەتی نەتەوەی دیموکراتیک، فێری پێکەوەژیان بن.
‘سوریا چۆن کەوت؟’
ئێستا لێرەدا سوریا چۆن کەوت؟ هەڤاڵ عەباس پەیوەست بەم دۆخە پێش یەک دوو مانگ دووبارەی کردەوە. یانی ئێران سیاسەتی هەڵە بەڕێوەدەبات. بۆچی ئێران حیزبوڵای دا بەگژ ئیسرائیلدا؟ هەڤاڵ عەباس گوتی، دەبێت ڕابوەستێنرایە. ئەمە بە مانایی ئەوە دێت دەوڵەتی تورک هانی ئێرانی دا بۆ ئەم شەڕە. ئێرانیش بەمە فریویی خوارد.
هەموو ڕۆژێک دەیانگوت بۆچی ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل؟ حیزبوڵا بۆچی هێرش ناکات؟ بۆچی پشتیوانی لە غەززە ناکات؟ نازانم بۆچی ئەمە و ئەوە ناکات؟ لەمەوە تێدەگەین لەوەیی بەم کاریگەریی و هاندانانەوە حیزبوڵا هێرشی سەر ئیسرائیلی کرد. وە لە پشتەوەیی ئەمەش ئەوروپا هەیە. ئەمریکا هەیە. یانی هەموو دەوڵەتان دەستییان هەیە لەمەدا. شەڕێکی جیهانییە. جەمسەرێک کە ئەم شەڕە جیهانییە بەڕێوەدەبات، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە دژی هەموو ئەو هێزانە هێرشی دەستپێکرد کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل دەکەن.
بوو بە شکست. حیزبوڵا سەرکوت کرا. ڕەنگە هێشتا خۆی ڕاگرتبێت، بەڵام گورزێکی کوشندەی خوارد. ئەو شتەیی سوریایی ڕاگرتبوو، حیزبوڵا، ئێران و ڕووسیا بوو. هەموو ئەمانەش گورزێکی کوشندەییان خوارد. لەم ڕووەوە هەڵبەت ئەم هێرشەی هەتەشە ڕوویدا، ئیسرائیل ئەم هێزانەیی لە سوریادا لاواز کرد و لەئەنجامی ئەمەدا ڕێگەییان لە پێشدا کرایەوە. ئەمە ئاشکرایە. سوریایان وەک وڵاتێک نەدەبینی کە ئاسایشی ئیسرائل قبوڵ بکات و هەڕەشەیەک نەبێت بۆی.
لە ڕاستییدا وردە وەردە سوریا هەوڵی دەدا بەگوێرەیی ئەمە هەنگاو بنێت. هەوڵی دەدا نەبێتە دژبەری ئیسرائیل. بەڵام دەیانویست سوریا بە تەواوەتی بکەوێتە ناو سیاسەتەکانیانەوە و جێبەجێی بکات. لە کاتێکدا ئەمە نەکرا، حیزبوڵا و ئێران لاواز کران.
پێشتر گورزییان لە هەموو ئامانجەکانینان دا لە سوریادا. دەوڵەتی تورک هەتەشە و سوپایی نەتەوەیی سوریای کشاندە نێو ئەو زەمینەوە کە ئیسرائیل و هێزەکانی پشتی سازاندبوویان.
ئەم قۆناغەیی تێکەوتنی هەتەشە و سوپایی نەتەوەیی سوریا بۆ ناو سوریا لە ڕاستییدا گرێدراویی سیاسەتەکانی هێرشەکانی ئیسرائیلە لە سەر هەرێمەکە. دەوڵەتی تورک لە دژیی ئیسرائیل ئەمە و ئەوە دەکات. هێشتاش دەڵێت وایە و نازانم فڵان شتە. بەڵام دەیەوێت لە سوریادا دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت کە لەئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا لاواز بووە. گەرنا لە بنەمادا پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە. ڕەنگە پێکەوە پلانڕێژییان کردبێت. ئەوە نازانین، بەڵام ڕوونە هێرشێک لە دژیی سوریا لە ئارادایە، وە [سوریا] لە لایەن ئیسرائیل و هێزەکانی پشتی ئیسرائیلەوە لاواز کراوە.
‘ئەوەی کە ئیدارەیی سوپایی نەتەوەیی سوریا و هەتەشە دەدات دەوڵەتی تورکە’
دەوترێت هەتەشە ڕێکخراوێکی تیرۆرستییە. لە ئێستادا وەک چۆن دەوڵەتی تورک پشتگیری و هاوکاریی داعش دەکات، هەمان شێوەیە پشتگیریی دەداتە هەتەشە و سوپایی نەتەوەیی سوریا. هەرخۆی هەموو ئەمانە ڕێکخراویی جیهادین. پەیوەندییان بە دیموکراسییەوە نییە. هەوڵدەدەن هەندێک لەو ڕووەوە پەردەپۆشییان بکەن. بەڵام لە ڕاستییدا جیهادیین و شتی وا بوونی نییە.
لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە بە دڵنییایەوە درێژکراوەیی داعشن. هەرخۆی هەتەشە بەردەوامی ئەل قاعیدەیە. بێتەوە بیرمان کاتی خۆی فەرماندەیەکی داعش لە ئەدلب کوژرا. پەوەست بەمەوە دەتوانین بڵێین لە نێو هەتەشەدا بوو. پەیوەندیی بە تورکیاوە هەبوو. دەبێت ئاوا لێی بڕوانرێت.
هەڵبەت ئەمە کاریگەریی لە کوردانیش کرد. کاریگەری لەسەر هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد. هەڵبەتە لە ئێستادا سوریا لە نێو دۆخێکی زۆر سەختدایە. ئایە دەوڵەتی سوریا خۆیی ڕادەگرێت یا نا؟ خۆیی دەپارێزێت؟ هێشتا دیار نییە. سوریا مەحکومی هەتەشە ببێت. هەتەشە داعشە، جیهادییە. هەروەها ئەو هێزە نین کە ئاسایشی ئیسرائیل دابین دەکەن. پەیوەست بە دابینکردنی ئاسایشی ئیسرائیل بەم شێوە هێرشکردنە سەر سوریا و هەڵوەشاندنەوەی ڕژێم بەو مانایە نایەت کە هەتەشە ئاسایشی ئیسرائیل پێکبهێنێت.
گەر بابەتە قایلکردنی ئیسرائیل بێت، ڕەنگە ئایدۆلۆژیایی ئیدارەی ئەسەد و نزیکایەتییەکی زیاتر و گرنگتر بێت لەم ڕووەوە. دەتوانن لەگەڵ ئیسرائیل یان هێزە ئەوروپییەکان لێکتێگەشتن ئەنجام بدەن. لە ئێستادا دیار نییە چی ڕوودەدات.
لەسەر شەهبا گەمارۆدانیان پێکهێنا. بە گوێرەیی ئەو زانیارانەی دەستمان گەیشتووە، دەتوانێرت لەوێ بەرخۆدان هەبێت. یانی ئامادەکارییەکەیی لەم شێوەیەیان هەبوو. بەڵام لەبەرئەوەیی کە گەمارۆدانێکی زۆر هەبوو، وە هاوسەنگییە سیاسییەکان گۆڕدرابوون، ئیدارەیی ڕۆژئاوا پەیوەست لێکتێگەشتنێکی دیار کشایەوە. هەرەوەها لەوباوەڕەداین هێزەکانی هاوپەیمانان لە نێو ئەمەدان.
لە شێخ مەقسود تێکدەکۆشن. ئەوانەی لە شەهبا کۆچەر بوون، لەوێدا لە خێمەدا دەمێننەوە، بەڵام ئەوانەی لە شێخمەقسودن کە جێگەیی خۆیانە و کوردانێکن کە ساڵانێکی زۆرە وەک بەشێکی حەلەب ژیان دەکەن ئەم بڕیارە دەدەن. دەڵێن؛ “تا کۆتایی تێدەکۆشین.” دەڵێن؛ ” تا قبوڵکردنی ئەو سیستەمە دیموکراسیەیی بونیاندمان ناوە تێدەکۆشین.” یانی بەم شێوەیە تێگەی سیاسی و ژیانی هەتەشە و سوپایی نەتەوەیی سوریا قبوڵ ناکەن. تا کۆتایی خەبات دەکەن، بەڵام سیستەمی سیاسیان، سیستەمی ژیانیان و زیهنیتییان قبوڵ ناکەن. هەرخۆی ئێمە دەیبیستین کە بڕیاردارییەکی لەم شێوەیان گرتووە.
هێرشەکانی سوریا هاوسەنگییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت. تورکیا هەوڵدەدات ئەمە لە چوارچێوەیی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا بەکاربهێنێت. ڕەنگە وابێت. بەڕاستی ئەوەی سوپایی نەتەوەیی سوریا و هەتەشە بەڕێوەدەبات و پشتگیری دەکات، دەوڵەتی تورکە.
دەوڵەتی تورک بەسەر ئەمەوە بارزگانی دەکات. بەڵام ئەوەش هەیە؛ ئەم سیاسەتی تورکیا، ئەم هەموو پشتگیردانە بەم گرووپانە و دەرنجامی ئاشکرابوونی ئەم ڕاستییانە ڕەنگە ببێتە بەڵا بەسەر تورکیاوە. ڕەنگە هەتەشە ببێتە کەرێک کە بە زەوییەکی مینڕژێکراوەدا بگێڕدرێت.
‘دەوڵەتی تورک لە پشتی ئەم ڕووداوانەوەیە’
کەواتا هەنگاوی زۆر بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دەگیرێتەبەر، شەڕ دەکرێت. دەوڵەتی تورکیش ئەوەندە لە دژی ئیسرائیل دەکات و هێزە دژە ئیسرائیلییەکان لە سوریادا زاڵ دەبن. دیار نیە ئەمە تا چەند دەخایەنێت. دەرنجامەکانی ئەمە لە ئێستاوە لەسەر هێزە کوردییەکان هەیە. هێرشێکی قورسییان لەسەرە، بەڵام بەرەنگار دەبن.
لە پشتی ئەم هێرش و پەرەسەندە کارەساتبارانە سوریادا دەستی دەوڵەتی تورک هەیە، ئاکەپە هەیە، ئەردۆغان هەیە. ئەردۆغان هاندەریی پەرەسەندی ئەم شەڕە بوو. بەڵی ئەردۆغان کردی. چونکە پێی وابوو یەکسەر حکومەتی سوریا دەڕوخێت، بۆ ئەوەی کورد سودی لێ وەرنەگرێت. پەرەدان بە شەڕی ناوخۆی سوریا، دژایەتیکردنی ڕژێم، ڕێکخستنکاریی گرووپە چەتەکان، هەموو بە مەبەستی رێگریکردنە لەوەی کورد ببێتە خاوەن ماف.
هەربۆیە لەپشت ئەمانەوە ئاکەپە بوونی هەیە. خۆیان بە ئاشکرا دەڵێن. گوێ لە میدیاکانیان بگرن هەموویان دەڵێن، “پەیەدە، قەسەدە چی دەکەن؟ پەیەدە گۆڕەپانی قەسەدە بەرفراوان دەکات. دەبێتە مەترسییەک بۆ تورکیا.” لەسەر ئەم بابەتە هەڵسەنگاندنی زۆر دەکەن. پەیوەندییان بە سوپایی نەتەوەیی سوریا و بە هەتەشەوە لەبەر ئەمەیە. بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردانە.
لە ئێستادا هەوڵەدەدات لە ڕێگەی سوپایی نەتەوەیی سوریا و هەتەشەوە هێرشی سەر ئیدارەیی خۆبەڕێوەبەری بکات. دەوڵەتێکی لەم جۆرەیە. لە فکریی دەوڵەتی تورکدا گەلی سوریا، نازانم ئەم ڕێکخستن و ئەو کۆمەڵگە نیە. تاکە شت لە بیریاندا هەبێت ئەوەیە کورد لە ڕۆژئاوادا نەبنە خاوەنی هێز و کاریگەریی. دەبێت بەم شێوەیە شتەکە ببینین.
‘دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەناوبەرێت’
لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت کورد بەگوێرەی ئەمە پێگەیی خۆی بگرێت. دەوڵەتی تورک دەستبەرداریی ئەم سیاسەتانە نابێت. ئەم هێرشانەیی ڕوو لە ئیدارەیی خۆبەڕێوەبەری دەکات. لە ئێستا بەدواوە دەوڵەتی تورک لە هەموو سەودایی و بازرگانییەکانیەوە تایبەت بە سوریا ڕۆژئاوا دەکاتە مژاری خۆی. نازانم چاوپێکەوتنی ئاستانە لە دۆحە، لە فڵان شوێن بۆ فڵان شت کۆدەبنەوە.
لە هەموو ئەمانەشدا ڕۆژەڤی یەکەمی دەوڵەتی تورک ڕۆژئاوایە. لێدوان دەدات و دەڵێت، “لەگەڵ دابەشبوونی سوریادا نین. پاراستنی یەكێتی سوریا دەکەین. یەکپارچەیی سوریا دەپارێزین.” کاتێک هەموو ئەمانە دەڵێت باسی سوپایی نەتەوەیی سوریا، سوریایەکی دابەشبوو، سوریا فڵان شت دەکات، ناکرێت. بەتەواوی باس لە کوردان دەکرێت. بە دەستخستنی مافی کوردان وەک جوداخوازی هەڵدەسەنگێندرێت. وەک چۆن ئەوەی لە تورکیادا قبوڵکردنی هەبوونی کوردان وەک جوداخوازیی دەبینێت، لە سوریاشدا هەمان شێوە دەیبنێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت هەموو کەسێک بزانێت کە هەڵسوڕێنەریی سیاسەتەکانی سوریا و تورکیا هەموو کاتێک ئەمەیە. دەبێت بە گوێرەی ئەمە بجوڵێنەوە.
گەلی کورد لە سوریا و ڕۆژئاوادا بە ئەزموونی چەندساڵەی خۆیی دەزانێت کە نیازیی دەوڵەتی تورکە کۆتایی بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بهێنێت. لەم مژاردا هۆشمەندییەکی قوڵ هەیە. چونکە لە عەفرین، سەریکانی، گرێ سپی داگیرکاریی لە ئارادایە. هەموو کاتێک هێرش هەیە و هەرگیز ناوەستێت. کۆمەڵکوژییەکان بەردەوام بووە. هێرشکردنیان بۆسەر شەهبا هەیە. هەموو کاتێک ئیدارەیی خۆبەڕێوەبەری لە ئامانجدایە. منبج لە ئامانجدایە. بۆیە گەلی کورد تێگات لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک. لەم ڕوەوە دەزانێت دەبێت لە ئامادەکارییدا بێت.
هەتا وا بیردەکەینەوە گەیشتمان بەم هۆشمەندییە؛ بەبێ بەرخۆدان لە دژی دەوڵەتی تورک، ناتوانن بەرگریی لە ئیدارەیی خۆیان بکەن. ڕێگەیی ئەم بەرخۆدانە دژ وەستانەوەیە لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی. لەسەر ئەم بنەمایە وا بیردەکەیەنەوە ساڵانێکە بە زانابوون لەم ڕاستییە ئامادەکارییان کردووە.
‘گەلی کورد ئیرادەی بەرخۆدانی هەیە’
لەبەرئەوەی هەمیشە لە تیڤییەکانەوە ئەوە دەبیسترێت. دەیانگوت هەموو کاتێک خەبات دەکەین. جەختییان لەوەکردەوە تاکە ئامانجییان پاراستنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە لە دژی هێرشەکان. لەم ڕووەوە ڕەنگە لە ئامادەکارییاندا کەموکوڕی هەبێت، بەڵام لەو باوەڕەداین بناغەیەکی گرنگی ئامادەکاریی بوونی هەیە. لەم ڕووەوە گەر بە بڕیاربن، بە ئیرادەبن هێزی تێکۆشانی گەلی کورد بوونی هەیە. گەلی کورد ئیدی گەلێکی بە بڕیارە. قوربانیدانیان هەیە. لە تێکۆشانی دژ بە داعشدا زیاتر بە هەزاران شەهید هەیە. لەم ڕوەوە کۆمەڵگەیەک هەیە کە لە نێو بارودۆخی شەڕدا خۆیی دروستکردووە. ماوەیەکی زۆر لە نێو شەڕدایە. لەم ڕوەوە دەتوانێت ئەم شەڕە بەڕێوەببات. باوەڕمان بەمە هەیە. بە دڵنیانییەوە گەل شەڕ دەکات. لەوباوەڕداین ئیدارەی ئەوێ و کادرەکانیان خاوەنی ئەم ئیرادەیەن.
‘هەتەشە و گرووپەکانی وەک سوپایی نەتەوەیی سوریا دووژمنایەتی هێڵێ ئازادی دەکەن’
لە لایەکی دیکەوە دووژمنایەتی گرووپەکانی هەتەشە، سوپایی نەتەوەیی سوریا و دەوڵەتی تورک لە دژی سیستەمی ڕۆژئاوا هەیە. لەوێ دووژمنایەتیکردن لە دژی هێڵی ئازادی لە ئارادایە. دووژمنایەتی لە دژی هێڵی دیموکراسی لە ئارادایە. لەبەرئەوەی ئەو گرووپانە و دەوڵەتی تورک ئازادی و دیموکراسی وەک دژبەریی خۆیان دەبینین. وەک چۆن دەوڵەتی تورک لە ئازادی دەترسێ و دووژمنایەتی دیموکراسی دەکات، هەتەشە و سوپایی نەتەوەیی سوریایش هەمان شێوەیە. لەم ڕوەوە هەڵبەت باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بەرگریکردنی ئازادی و دیموکراسی خۆیان تامی ئازادی و دیموکراسییان کردووە. ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی هاتەئاراوە. بۆ پاراستنی ئەم سیستەمەش تا کۆتا هەناسەی خۆی تێدەکۆشێت. لەو باوەڕەداین و لە تێکۆشنیاندا هیوایی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ڕۆژئاوا بەشێکی بچووکی کوردستانە. بە بەراورد بە پارچەکانی دیکەی کوردستان لە ڕووی خەڵک و جوگرافیاوە بچووکە، بەڵام ئەم پارچە بچووکە پشتگیری دایە تێکۆشانی پارچەکانی دیکەیی کوردستان. یانی لە نزیکایەتی سیاسەتی ڕۆژئاوادا ئەم شێوە پشتگیریدانە هەیە.
“بە چالاکییەکانی کۆبانێ شکستی داعش مسۆگەر بوو”
گەلێک هەیە کە پشتگیری لە تێکۆشانی باشووری کوردستان و تێکۆشانی باکوور و تێکۆشانی ڕۆژهەڵات. لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەیە. لەم ڕووەوە، پشتگیری لە ڕۆژئاوا پێویستی بە پرسیارێتییەکی مێژوویی لەم جۆرەیە. پێویستە بەرامبەر ڕۆژئاوا بەرپرسیارێتی وەها لەئەستۆ بگیرێت. لەلایەکی ترەوە دەبێت هەموو بەشەکان ڕۆژئاوا بەتەنها جێ نەهێڵن.پشتگیری لێ بکەن. ئەگینا دەوڵەتی تورک یان هێزە جیاوازەکان وەک ئەڵقەیەکی لاواز لەدژی هەڵدەستن. لەم ڕووەوە لە بەرخۆدانی کۆبانێ، پاشان لە شەڕی داعشدا، لە هەموو بەشەکانەوە پشتیوانی هەبوو. لە باکوور هەمیشە جووڵەیەک بۆ کۆبانێ هەبووە. هەمیشە لە پیرسوس پشتگیریان کردووە. بەشداریکردن ڕوویدا. هەموو جیهان پشتگیریان کرد. بە چالاکییەکانی کۆبانێ لە ٦-٧-٨ی تشرینی دووەم شکستی داعش مسۆگەر کرا.
چالاکییەکانی کۆبانێ لە ٦-٧-٨ی تشرینی دووەم ڕۆڵێکی مەزنیان گێڕا لە شکستهێنان بە داعش. پاڵنەرێکی گەورەی لە بەرخۆداندا دروست کرد. دوای ئەوە داعش بە سەرکێشییەوە رووی کردە کۆبانێ. لە باشوور بە سەدان گەنج دەستبەجێ گەیشتنە کۆبانێ. گەیشتنە ڕۆژئاوا. بەرخۆدانێکی مەزنیان کرد. هێزە سیاسییەکانی باشوور پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان کرد. ڕۆژئاواش پاڵپشتی کرد. گەلەکەمان لە جیهان پشتیوانیان کرد. لەم ڕووەوە پێویستە لەم قۆناغەشدا ئەم پشتیوانییە بکرێت. کارەساتە لەوەی داعش کەمتر نییە. هێندەی داعش مەترسیدارە، تەنانەت لە داعش مەترسیدارترە. داعش ئاشکرا بوو. ئێستا دەوڵەتی تورک هەوڵی شەرعیەتدان بە هەتەشە دەدات. لەم ڕووەوە پێویستە هەموو گەلی کورد پشتیوانی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانە مەزنەکەی بکات. پێویستە لە هەموو شوێنێک ڕاپەڕن. هاوشێوەی بەرخۆدانی کۆبانی بەشداری بکەن. پێویستە لە ئەوروپا هەڵوێستێکی مەزن هەبێت، لە تەواوی جیهان، لە وڵاتانی جیاواز گەل ڕاپەڕن.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا و هەتەشە پلان بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا دادەڕێژن. ئەم حساباتە دەکەن. لەم ڕووەوە، دەبێت ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بپارێزرێت. ئەمە زۆر گرنگە.
ئەم پاراستنە، پاراستنی تەواوی کوردستانە. پاراستنی باکوورە، پاراستنی باشوورە. پاراستنی ڕۆژهەڵاتە. بۆیە دەبێت هەڵوێستێکی ئاسایی نیشان نەدرێت.
“هەرکەس دەستوەردان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا بکات، هەموو گەلی کورد لە بەرامبەرخۆیدا دەیبینێت’
ئێستا باشوور کەمێک چاو لە دۆخەکە دەکات، ئەمە ڕاست نییە. پێویستە بە ئاشکرا پشتگیری لە ڕۆژئاوا بکات. پێویستە هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیشان بدات. پێویستە وەها نیشان بدەن کە هەرکەس دەستوەردان لە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری بدات ئەو کات هەموو گەلی کورد لە بەرامبەر خۆیدا دەبینێت. چونکە لەوانەیە مەترسییەک گەورەتر لە داعش سەر هەڵبدات. دەبێت وەها ئەم دۆخە ببینرێت. بۆیە ئەم شەڕە قورستر دەبێت.
بێگومان شەڕێکی گەورە ڕوودەدات. ئێمە وەهای دەبینین. چونکە هێرشەکە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەورە دەبێتەوە. لەو شوێنانەی کە شەڕ و بەرخۆدانێکی وەها توند ڕوودەدات، دەبێت کوردیش شەو و ڕۆژ لەسەر پێیان بێت. قەد نابێت ڕابوەستن. نابێت هیچ ئاستەنگیەک بناسن. لە ڕۆژانی ٦و ٧و ٨ی تشرینی یەکەمم بەرخۆدانی کۆبانێ لە ئارادا بوو، نموونەیەکە. هەروەها بەرخۆدانی پرسوس نموونەیەکە. پێویستە ئەم نموونانە بەگرنگیەوە سەیر بکرێت و دەبێت لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە هەستیارییەو گەل لە دۆخەکە مامەڵە بکەن.
ماوەیەک پێش سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا تۆنی بلێر، هەڵسەنگاندنێکی وەهای کرد وتی: “ئێمە لە هەموو شوێنێکی جیهاندا بەدواداچوون بۆ سیاسەتێکی ئەخلاقی دەکەین. ئێمە بە پێی یاسای خۆمانەوە مامەڵە دەکەین”. بەڵام وتی کاتێک دێت ئێمە زۆر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناپارێزین و وتی: “ئێمە سیاسەتێکی دروست و ئەخلاقی پەیڕەو ناکەین”. لەوانەیە ڕستەکانی بەو شێوەیە نەبووبن، بەڵام کرداری هەموو شتێکیان بەو شێوەیە بوو.
‘دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیەکانی سیاسەتەکانی دژی بەگەلی کورد پەیڕەو دەکات’
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتانێک، کوردان دەخەنە بن دەسەڵاتداری خۆیانەوە. ئەم دەوڵەتانە پەیوەندییان لەگەڵ زلهێزە جیهانیەکان هەیە. تورکیا و ئێران و عێراق پەیوەندییان هەیە، سوریاش بە هەمان شێوە. ئێستا لە کوردستان کۆمەڵکوژییەکی گەورە بەڕێوە دەچێت. بەتایبەت لە باکوور کۆمەڵکوژییەکەی چڕتر هەیە. هەروەها عەفرین لە ڕۆژئاوا داگیر کرا و بەهەزاران کەس لە عەفرینەوە کۆچبەر بوون. هەروەها سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکران و بەسەدان هەزار کەس کۆچبەر بوون و لە کەمپەکاندا دەژین.
بەڵام لە دژی ئەم دوژمنایەتیانە هیچ هەستیاریەکی تێرکەر نییە. لە دۆسیەی غەززەدا بەهەمان شێوە هەڵوێستێکی تێرکەر نەبوو. بەڵام هێشتا هەستیاری هەبوو. نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە بەیاننامەی دەرکردووە. هاوکارییەکان بۆ گەڕەکە گەمارۆدراوەکانی غەززە نێردرا. پێداویستی پزیشکی نێردرا. بە گشتی ڕۆژەڤێک لە ئارادا هەبوو. بەڵێ ئیسرائیل گوێی نەدەدا. جیهانی لەگەڵ خۆی هاوڕا کرد. بەڵام ڕای گشتی نێونەتەوەییش هەبوو. تەنانەت دەوڵەتان ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل گرت.
ئێستا کەسانێکی زۆی ئاوارەن، لە کەمپەکاندا دەژین. لە خاکی خۆیان دەربەدەر کران. ئەڵبەت عەفرین لە غەززە گەورەترە. پێویستە دژایەتیان لە گەڵ دەربەدەر کردنەکانی غەززە دەبوو لە شوێنەکانی تریش بەهەمان شێوە ببووا. بێگومان پێویستە هەموو کەسێک لە خاکی خۆیدا بژیت. بەڵام گەلی عەفرین لە خاک و زێدی خۆیان ئاوارە بوون. ئاوارەی شەهبا بوون و لەوێشەوە دیسان کۆچیان کرد. چاو لە تەلەفزیۆن دەکەین، دەڵێن بۆ کوێ بچین؟ لە عەفرینەوە هاتینە شەهبا. لە شەهباوە هاتینە ڕۆژئاوا. بەهۆی ئەم هێرشانەوە بۆکوێ بچین؟.
‘گەل لە شێخ مەقسوود لەناو گەمارۆدا بەرخۆدان دەکات’
ئێستا گەل لە شێخ مەقسوود لەژێر گەمارۆدا بەرخۆدان دەکەن. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکان، ڕێگە نادرێت خواردن و پێداویستیان بۆ بچێت. لەوێ لە برسێتی و تینوێتیدا کەس دەمرن. هێرشێکی وا هەیە. بێگومان دەبێ دژی ئەمە هێزە دیموکراتیکەکان و ڕای گشتی جیهان دەست بە هەوڵدان بکەن. دەوترێت مافی مرۆڤ، دیموکراسی. پاشان ڕەوشێک ڕوو دەدات کە هێرش دەکرێتە سەر گەلی کورد. پێویستە دژی ئەمە بوەستنەوە. لە شەهبا ژنان سەریان بڕاوە. مرۆڤ کوژراون. بەڕاستی دەستدرێژی کراوە. سەری سەربازانی سوریایان بڕیوە. هەموو جۆرە کارێکیان کردووە. ئەم چەتانە لەگەڵ پێوەر و بەها مرۆییەکان ناگونجێن. ئێستا لەشکرێک چەتە هەیە. بێگومان لە شارەکانی دیکەوە ڕوو دەکەنە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. وەک دەزانین باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەرخۆدان دەکات. لەوانەیە ڕووبەڕووی هەر جۆرە خەسار و زەحمەتیەک ببنەوە، هەروەها شەهیدبوونیش ڕووبدات.
لەوانەیە لە ڕۆژێكدا هەزار و پێنج هەزار کەس بمرن. ئازادی و دیموکراسی تەنها بە تێکۆشان و بەهایەکی قورس بەدەست دێت. هیچ نەبێ لە مردنێک مەزنترە. لەم نێوەندەدا بێگومان گەلی کورد بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەبات، خاوەن هێزی جەوهەرین. پێویستە پشت بەم هێزەی خۆیان زیاتر ببەستن. بەڵام دەبێت هێزە نێودەوڵەتییەکان و هێزە دیموکراسییەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژاڤا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێدەنگ نەبن. هەروەها دەبێت ویژدانی مرۆڤایەتی ڕاپەڕێت.
ئەم گەلە داعشی تێکشکاند. بەدەیان هەزار شەهید و برینداری هەیە. داعش لە هەموو شوێنێک، لە ئەڵمانیا، لە فەرەنسا، لە بەلژیکا، لە هەر شوێنێک سەری مرۆڤەکانی بڕیوە. ئەم گەلە لە دژی هێزێکی وا کە دوژمنی مرۆڤایەتییە بە ڕۆحێكی فیداییانەوە وەستایەوە. بەناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە ڕووبەڕووی داعش بووەوە. هەروەها سبەی بە ناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە دژی ئەم چەتانە تێکۆشان دەکات. ئەگەر مرۆڤایەتی ویژدانی هەبێت قەرزاری ئەم گەلەیە. هەموو کەسێک قەزاری تێکۆشانی ئەوانە. لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا بێگومان پێویستە هەمووان بە بەرپرسیارێتیەکی ویژدانی، ئەخلاقی و سیاسیەوە لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەرکی خۆیان بەجێ بهێنن”.