کەجەکە: چارسەری کێشەکان لە سوریا بە هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیک مسۆگەر دەبێت
کەجەکە رایگەیاند، سەردەمێکی نوێ لە سوریا دەستیپێکردووە و ئەوەی خستەڕوو، “سەرەکیترین شت کە گەلانی سوریا تامەزرۆین، پێشکەوتنی سوریایە بە شێوەیەکی دیموکراتیک. چارەسەری کێشەکان بە هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیک مسۆگەر دەبێت”.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایەگیاند، “لە ئەنجامی پەرەسەندنەکانی دوو هەفتەی رابردوودا لە سوریا، رژێمی بەعس رووخا. لەگەڵ روخانی رژێمی بەعس، لە سوریا سەردەمێکی نوێ دەستیپێکردووە. هیوادارین ئەو دۆخە نوێیە ببێتە مایەی ئەوەی سەرجەم گەلانی سوریا پێکەوە و بە شێوەیەکی یەکسان و ئازاد بژین. گەلانی سوریا ماوەی ١٠ ساڵە لەپێناو ئافراندنی سوریایەکی دیموکراتیک و بۆ چەسپاندنی ژیانی ئازاد، دیموکراتیک و خوشک-برایەتی تێدەکۆشن و لەوپێناوەشدا قوربانی و تێچوویەکی قورسیان داوە. گەلانی سوریا کە تێکۆشانی گەورەیان کردووە، شایەنی ئەوەن. لەو بڕوایەداین کە گەلانی سوریا خاوەن ئەو ئەزمون، زانابوون و هۆشمەندیەین کە ئەوە جێبەجێ بکەن. هیوامان هاتنەدی ئاواتەکانی گەلانی سوریایە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە رووخانی رژێمی بەعس جارێکی دیکە سەلماندیەوە کە سیستمی نەتەوە-دەوڵەت کە لەلایەن سیستمی سەرمایەدارییەوە سازکراوە و هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش ئەو سیستمەیان هەناردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە. ئەو سیستمە هۆکاری سەرەکی کێشەی کۆمەڵایەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. مۆدێلی نەتەوە- دەوڵەت کە لە ناو کۆمەڵگەدا تاکڕەوی بە بنەما دەگرێت، لە دژی راستی مرۆڤەکانە. ئەمە لە رێگەی گەشەسەندنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جارێکی دیکە بە ئاشکرا روون بووەتەوە. رێبەر ئاپۆ راستی نەتەوە-دەوڵەتی تاکڕەوی، بە قووڵی هەڵسەنگاندووە و رایگەیاندووە کە ئەو سیستمە دژبەری مرۆڤ و کۆمەڵگەیە، چیتر کۆمەڵگە ناتوانێت بەرامبەر بەو سیستمە تاکگەراییەدا دان بە خۆیدا بگرێت و ئەو سیستمە تێدەپەڕێنرێت، لە ئەنجامی ئەوەدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگە لەبەردەم دیموکراتیکبوون دەکرێتەوە. ئەو پەرەسەندنانەی لە سوریا هاتوونە ئاراوە، ئەو راستیە مێژوویە دەسەلمێنن کە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە دەستنیشان کراون. رژێمی بەعش لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوودا سەرباری ئەو هەموو پەرەسەندنانەی لە سوریا روویاندا، ئەو راستیەی نەبینی، پێداگری لەسەر سیستمی نەتەوە-دەوڵەتی تاکپەرستدا کرد، خۆی دیموکراتیک نەکرد و لە ئاکامیشدا کۆتایی خۆی بینی”.
ئەوەی گەل تامەزرۆیەتی، پێشکەوتنی سوریای دیموکراتیکە
لە راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەدا هاتووە:
“وەک کەجەکە لەپێناو ئەوەی سوریا سیستمی نەتەوە-دەوڵەتی تاکپەرست تێپەڕێنێت و بۆ بەرەوپێشچوونی وەرچەرخانی دیموکراتیک، بەردەوام لەناو هەوڵداین. ئێمە ئەوەمان زۆر جار هەم بە زارەکی و هەمیش بە نوسرا بە حکومەتی سوریا راگەیاند. وتمان کە دەبێت لە سوریا دەستبەرداری عەقڵیەتی تاکپەرستیی نەتەوە-دەوڵەت ببن و لەپێناو پێویستییەکانی وەرچەرخانی دیموکراتیک لە سوریا هەنگاو بنرێت. بۆ ئەوەی قۆناغی وەرچەرخانی دیموکراتیکی سوریا زۆر نەخایەنێت و گەل ئازار و مەینەتی زیاتر نەچێژێت، زۆر گرنگیمان بەوەدا. بۆ ئەوەش هەوڵی زۆرمان خستبووەگەڕ. گەلی کوردیش بە تێکۆشانێک کە پەرەی پێداوە، ویستوویەتی سوریایەکی دیموکراتیک پێش بخرێت، بناغەی ئەوەی چەسپاندووە. ئێمە دەزانین کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور-رۆژهەڵاتی سوریاش لەپێناو دیموکراتیکبوونی سوریا هەوڵەکانی خستبووەگەڕ. بەڵام رژێمی بەعس پێداگربوو لەسەر عەقڵیەتی نەتەوە-دەوڵەتی تاکپەرست. لە ئەنجامیشدا قەیرانی سوریا قووڵتر بووەوە، چارەسەرکردنی کێشەکان هەڵپەسێردران و گەلان ئازار و مەینەتی زیاتریان چەشت.
لە ئێستا بەداوە ئەو شتەی گەلانی سوریا بە ئاواتییەوەن، پێشکەوتنی سوریاییەکی دیموکراتیکە. لە نێو سوریاییەکی دیموکراتیکدا هەموو گەلانی سوریا، پێکهاتە و لایەنە ئاینییەکان، زمانە جیاوازەکان، مەزهەب و کولتووری جیاواز پێکڕا، لە ئازادیی و یەکسانییدا بژین. لە سوریاییەکی لەم شێوەیەدا ئەگەری چارەسەرکردنی پرسەکان هەیە. کورد، عەرەب، دروزی، تورکمان، سوریانی، ئێزدی، ئەرمەنی، نوسایری، سونی و هەموو لایەنە جیاوازەکانی سوریا بەم شێوەیە ژیانێکی نوێ سەرپێ بخەن. پێکڕا دەتوانن بە شێوەیەکی ئازاد و خوشک-برایەتی پێکەوەبژین و سوریاییەک بونیادبنێن کە مافی هەموو کەسێکی تێدا دەستەبەربێت. پێشكەوتن لە سوریادا لە هەمان کاتدا کاریگەریی لەسەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت و سودێکی زۆری دەبێت بۆ دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گەلی کورد بە تێکۆشانەکانی ئەوەی نیشاندا کە هێزێکی دینامیکی ئەم دیموکراتیک بوونەیە. وەک کەجەکە هەڵوێست و تێکۆشانی نەتەوەیی دیموکراتیکمان بەردەوام دەبێت، بە بژاردەکردنی ژیانێکی لەم شێوەیە، ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان و پێکەوەژیان بنەمایی ئەمەیە. لە بەرانبەر دەوڵەت-نەتەوەدا کە سەرچاوەیی هەموو کێشەکانە، ئیمکانی چارەسەریی کێشەکان و پێکەوەژیان، یەکسانی، دیموکراتیک و ئازاد ژیانکردنی هەموو گەلان بە هۆشمەندیی نەتەوەیی دیموکراتیکە.
ئازادیی کۆمەڵایەتی بە ئازادکردنی ژن دێتە ئاراوە. ئازادی ژن دەربڕیی جەوهەر و ماناداریی کۆمەڵایەتیی بوونە. سوریای نوێ بونیاد بنێرت، دەرنجام بە پێشکەوتنی ئازادیی ژن دەتوانێت دیموکراتیک و ئازادیخواز بێت. هیچ کاتێک سازشکردن لە هێڵێ ئازادیی ژن ناکرێت و پاشکەکشردنی نییە.
دەوڵەتی تورک ئاستەنگییەکی گەورەیە لە پێش سوریایەکی ئازاددا
دەوڵەتی تورک ئاستەنگی و بەربەستێکی گەورەیە لە پێش سوریایەکی دیموکراتیک و ئازاددا کە ئاواتی گەلە. بۆ ئەوەی ڕێگریی لە پێشکەوتنی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک لە سوریادا بگرێت، ماوەیەکی زۆرە لە هێرش و داگیرکردنی سوریادایە. وێڕای ئەوەی ڕژێمی بەعس ڕووخاوە، هێشتا دەوڵەتی تورک لەسەر ئەم هەڵوێستەیی بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیش هاوشێوەیی ڕژێمی بەعس هەڵگریی عەقڵێتی دەوڵەت-نەتەوەیی تاکپەرستە. بە بەردەوامیدان بە هێرشەکانی ئامانجی درێژەدانە بە چەمکی دیکتاتۆری و سیستەمی تاکلایەنەیە لە سوریادا. ئامانجی دەوڵەتی تورک بە تەنها قڕکردنی کوردان نیە، لە هەمانکاتدا خواستی ڕێگریکردنە لە گۆڕانکاریی دیموکراتیکی لە سوریادا، درێژە بە سیستەمی دەوڵەت نەتەوەیی تاکلایەن و تێگەی سەردەستی دەسپۆتیکە و هەموو گەلانی لە ژێر قڕکارییدا بژین. ئاشکرایە دەوڵەتی تورک درێژە بە ئامانجێکی لەم شێوەیە دەدات و لەسەر ئەم بنەمایە درێژە بە هێرشەکانی لەسەر سوریادا دەدات. بەم ئامانجەوە دەوڵەتی تورک سوپاو و ڕێکخستنێکی بەناویی سوپایی نەتەوەیی سوریا دامەزراندووە. هەم خۆی هێرش دەکات، هەمیش وادەکات بە دەستی سوپای نەتەوەیی سوریا هێرشەکان ئەنجام بدرێت. دەوڵەتی تورک بەم نزیکایەتی و ئامانجەوە هێرشی سەر یەکێتی و یەکپارچەیی سوریا دەکات و هەڕەشە لەسەر پێشکەوتنەکانی سوریا دەکات. دەبێت هەموو گەلان و هێزە لایەنگیرەکانی سوریایی نوێ و ژیانێکی دیموکراتیک و ئازادی پێکەوەی لە سوریادا، ئەم نزیکبوونەوەیی تورکیا قبوڵ نەکەن و لە دژی هێرشەکانی دەڵەتی تورک و سوپایی نەتەوەیی سوریا هەڵوێست وەرگرن. دەبێت لە تەنیشتی بەرخۆدانی گەلی کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بن. هەروەها داوا دەکەین هێزە دیموکراتیکییەکانی جیهان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر هەڵوێستییان هەبێت. هاوشانی گەلی بەرخۆدێری کورد و گەلانی سوریا بن و پەرە بە هەڵوێستێکی بەهێز بدەن.
بە دڵنیاییەوە بەرخۆدانی گەلان سەردەکەوێت
دەبێت هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بە تایبەت گەلی کورد بەرخۆدانی بەهێز بکەن لە دژیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و سوپایی نەتەوەیی سوریا کە لەسەر ناویی دەوڵەتی تورک دەجوڵێنەوە. دەبێت گەلەکەمان لەسەر بنەمای شەڕیی گەلی شۆڕشگێڕیی ڕێکخراو ببن و خۆیان بپارێزن. لەسەر بنەمایی خۆبەڕێکخستن کردن، بەدڵنیاییەوە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەلان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک سەرکەوتوو دەبێت.
گەلی کورد بەو تێکۆشانەی پەرەی پێداوە هاوکارییەکی گەورەی لە تێکشکاندنی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەیی تاکپەرست و تێگەی بەڕێوەبەریی دەسپۆتیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردوە و ڕۆڵێکی یەکلایی کەرەوەی گێڕاوە. گەر زەمینەیەک بۆ بەرەپێشبردنی سوریای نوێ و دیموکراتیک پەرەپێدرابێت، ئەوە لە سایەیی ئەو تیكۆشانەیە کە لە لایەن گەلی کوردەوە پەرەپێدراوە. نەک بە تەنها لە سوریادا لە هەمانکاتدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشێکە لە دەرکەوتنی پێشکەوتنێکی لەم شێوەیە و پێشەنگایەتی دەکات. گەر حەقیقەتی کورد نەبینرێت و دان بە مافەکانییدا نەنرێت ئەوا سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نابێت. بە دڵنیاییەوە دەبێت جێگەیی کورد لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت.
بەم خواست و هەستەمانەوە پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی سوریا دەکەین، لەوباوەڕەداین هەموو گەلانی سوریا پێکەوە سوریایەکی یەکسان، دیموکراتیک و ئازاد دادەمەزرێنن و داوا لە هەمووان دەکەین لەسەر ئەم بنەمایە بجوڵێنەوە.