لە منبج شەڕێکی دژوار لەئارادایە
لە منبج شەڕێکی دژوار لەئارادایە. لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژراون، ١٤ چەتەش بە دیلی گیراون.
لەنێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و جەتەکانی دەوڵەتی تورکدا لە شەوی رابردووەوە شەڕێکی قورس لە ناو شاری منبج لە ئارادایە.
زرێپۆشێک و ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان لەگەڵ هاتنە ناو شارەکە کەوتنە بۆسەی شەڕڤانان و بە چەتەکانی ناویانەوە لەناوبران.
هەروەها لە دێر حافریش ٢ ئۆتۆمبێلی چەتەکان لەناوبران.
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ١٤ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بە دیل گرت.
ناوەندی شارەکە و گوندەکانی دەوروبەری و گۆڕەپانەکانی قەرەقۆزاخ و سرین بە دەیان جار لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کران.
شەڕ لە منبج بە دژواری بەردەوامە.