فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر بۆردومانی شاخێکیان لە ئامێدی کرد هاوڵاتییەک شەهید بووە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ كابونی یەكەم ٢٠٢٤ موختاری گوندی قورمیە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر بۆردومانی شاخێکیان لە نزیک هرورێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک شەهید بووە
ئەو هاوڵاتییە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکی خۆی بووە کە بۆردوومان کراوە و تەمەنی ٤٥ ساڵە و خێزاندارە