بەسێ هۆزات: دەیانەوێت ئێمە لەگەڵ گۆشەگیری رابهێنن، دەبێت گەل پەرە بە بەرخۆدان بدەن

21
0
هاوبەشی :

 

 

 

 

 

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند: “هەوڵ دەدەن گۆشەگیری ئاسایی بکەنەوە. دەبێت مرۆڤ هەرگیز خۆی سست و کەمتەرخەم نەکات. بانگەوازمان گەورەکردنی بەرخودانە.” بەسێ هۆزات وتیشی، “ئەگەر دەوڵەتی تورک پێداگر بێت لە جینۆساید، هەڵدەوەشێتەوە”.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات وەڵامی پرسیارەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە. بەسێ هۆزات باسی لەوەکرد، کە سەرباری لێدوانەکەی دەوڵەت باخچەلیش گۆشەگیری بەردەوامە و وتی، “لەو بوارەوە هیچ هەنگاوێکی پراتیکی نانێن. گۆشەگیری بەردەوامە و هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ دەدەن کەشێکی رەوا و ئاسایی بخوڵقێنن. ئەمە دۆخێکی جددییە. دەبێت گەلەکەمان لە دژی گۆشەگیری بەرخودان فراوان بکات.”

بەسێ هۆزات باسی لەوەشکرد کە رێگەی چارەسەر و ئاشتیەکی شکۆمەندانە بە بەرخۆدان دەستەبەر دەبێت و وهەروەها وتی، “ئەگەر دەمانەوێت پێگە و دەستی رێبەر ئاپۆ بەهێزتر بکەین، رێگەی ئەوە بەرخودانە. دەبێت ئێمە هەرگیز سست نەبینەوە”. بەسێ هۆزات ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر دەوڵەتی تورک لە سیاسەتی خۆی بۆ قڕکردن و جینۆساید پێداگری بکات، وێرانی و پارچەبوون چاوەڕێی دەبێت و جەختی کردەوە کە “دەرەقەتی پەکەکە نایات”.

دەقی چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە:

وەک رێبەر ئاپۆش رایگەیاند، گۆشەگیری بەردەوامە. لەم دواییەدا و پاش دیدارەکە لەگەڵ بنەماڵە سزای شەش مانگی دیکەی دیسپلین و قەدەغەی دیدار بڕایەوە. لەبەرامبەر ئەو گۆشەگیرییەدا گەلی کورد، دۆستانی لەپێناو ئازادیی رێبەرایەتی بەردەوام لەناو چالاکیدان. بەتایبەتی لە کۆڵن و ئێلیح گردبوونەوەی گەورە سازکران. لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیدا رووداوەکانی ئێستا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

سەرەتا بە بۆنەی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەمان پیرۆزبایی لە ڕێبەرایەتی، گەلەکەمان، ژنان و لە هەموو مرۆڤایەتی پێشکەوتنخواز دەکەم. ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو، بگرە زیاتر لە ساڵانی پێشووتر لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشێوەیەکی شکۆمەندانە پیرۆزیان کرد. دۆستانیشمان بەشداریان لەم پیرۆزباییانەدا کرد. بەڕاستی پێشوازییەکی بەهێز بۆ یادی ٤٧ ساڵە هاتەئاراوە. لە بنەڕەتدا سەری ساڵی ئەمساڵیش بەشدارییەکی بەهێزی لە هەڵمەتی ئازادیدا کرا. پێویستە ئەم پیرۆزباییانە لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا دابنرێن. لە هەڵمەتەکەدا ئاستێکی گرنگ نیشاندرا. گەلەکەمان ئەم پەیامەی داوە، لە یادی ٤٦ ساڵەی پارتەکەماندا، بە دڵنیاییەوە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین و بە تێکۆشان و بەرخۆدانمان کێشەی دیموکراسی کورد چارەسەر دەکەین. لەم واتایەدا پەیامی سەرکەوتنی راگەیاند. بڕوابوون بەمە و خواست و پێداگری ئەمەی نیشاندا. ئەمە زۆر گرنگ بوو. ئەمەش گوزارشت بوو لەوەی ئەمساڵ هەڵمەتەکە زیاتر پێشدەخرێت. ئەم هەڵمەتە لە ساڵی دووەم و ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەماندا بە ڕۆحێکی بەهێزتر پێشوازی لێکرا و ئاستێکی گەورەی بەدەست خست.

هەروەها ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بوو. لەو رۆژەشدا ژنان شەقام و گۆڕەپانەکانیان پڕکردەوە. لە کوردستان، تورکیا و هەموو جیهان لە ژێر دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بە هەزاران، دەیان هەزار، سەدان هەزار و ملیۆنان ژن رێپێوانیان کرد. ئەوە زۆر گرنگ بوو. بە تایبەتیش لە کوردستان ژنانی کورد هەموو شەقامەکانیان پڕکردەوە. لە هەمان کاتدا رێگەی ئازادی ژنان بە ئازادی رێبەر ئاپۆدا تێپەڕ دەبێت و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” زۆر بە بەهێزی گوزارشتی لێکرا و دەربڕا. ژنان لە هەموو شوێنێک وتیانەوە. پێویستە ئێمە ئەو چالاکیانەی شەرمەزارکردن لە بەرامبەر توندوتیژی سەر ژنان وەک درێژکراوە و فراوانبوونی هەڵمەتی ئازادیی هەڵبسەنگێنین. هەموو ژنان لە فەلسەفەی رێبەرایەتیدا. فەلسەفەی ئازادیی رێبەر ئاپۆدا لە چوارچێوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” کۆبوونەوە و یەکیان گرت. ئیرادە و هێزی پشتیوانی، هاوبەشی و تێکۆشانی یەکڕیزانەیان هێنایە کایەوە. ژیانێکی ئازاد، سیستمێکی دیموکراتیک، کۆمەڵگەیەکی ئازاد، لە ڕێگەی تێکۆشانی ژنانەوە بەدی دێت، ئەمەش بە شێوەیەکی بەهێز خراوەتەڕوو. بەشێوەیەکی بەهێز ئەوەیان دەربری کە ئەمەش بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت. وەک وتم پێویستە وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە دایبنێین. ئەو سودەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان بوویەتی، ئەو تێکۆشانەی پێبەخشی و ئەو ئاستەی هێنایە ئاراوە، ئێستا ئیتر لە هەموو جیهان، لەلایەنهەموو ژنانی جیهان و مرۆڤایەتییەوە دەبینرێت. ئەمە راستییە. بەم مانایە بەشداری ژنان لە هەڵمەتەدا زۆر گرنگە. ساڵی ڕابردوو بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی کورد بەشدارییەکی بەهێزی کرد. پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتی ئازادی کرد. ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبوو لە بەجیهانیبوونی هەڵمەتەکەدا.

بەتایبەتی خەبات و چالاکییەکانی ژنۆلۆژیش لەو رووەوە کاریگەرییان هەبوو. لە ئاستی جیهانیدا وایکرد کە ژمارەیەکی زۆر چالاکوانی ژن، بزوتنەوەی ژنان خاوەنداری لەم هەڵمەتە بکەن و بەشداربن لە هەڵمەتەکەدا. بڕوام هەیە کە هێڵی ئازادیی ژن کە رێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە و فەلسەفەی ئازادی لە هەموو جیهاندا باشتر دەگەیەندرێت و کۆبوونەوەی بەهێزتر ساز دەکرێت و تێکۆشانی هاوبەش زیاتر گەورە دەبێت. هەروەها خاوەنداری کردن لە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن ژنانەوە هێندەی تر بەهێزتر و بەجیهانی دەبێت. بۆ هەڵمەتی ئازادی لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و لەسەر ئاستی جیهان، بزووتنەوەی ژنان کە تێکۆشان بۆ ئازادی و یەکسانی دەکات، پێشەنگایەتی دەکات و بەشداری تێدا دەکات. ئەمە زۆر گرنگە. ئەو کەسەی تێکۆشانی ئێمەی گەیاندە ئەمڕۆ، هێڵی ئازادیی ژنانی ڕێبەر ئاپۆیە. تێکۆشانێک کە بە پێشەنگایەتی ژنان دەکرێت زۆر گرنگە، بۆ ئەمساڵیش پێویستە بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوام بێت و بزوتنەوەی ئازادیی ژنان پێویستی بە رۆڵگێڕانێکی بەهێز هەیە تا ئەنجامەکانی بەدەستبهێنێت. کاریگەرییەکەیمان بینیوە و کاریگەرییەکەی زیاتر زیاد دەکات. جیالەوە هەندێک خەبات لە بواری ئیکۆلۆژیدا بە ئەنجام گەیشتن. ئەنجامی گرنگیشی هەبوو. بەتایبەتی هەڵسوڕاوانی ژینگەیی بەناوبانگ و ئەوانەی لە بواری ژینگەدا پێشەنگایەتی دەکەن بەشداربوون لە هەڵمەتەکەدا و هزر و ئەندێشەی خۆیان خستەڕوو.

ئیکۆلۆژی کۆڵەکە و پایەیەکی گرنگی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆیە. بەڕاستیش جیهان لە ئێستادا قەیرانێکی ژینگەیی بەخۆیەوە دەبینێت. بە دۆخی داڕوخان و هەڵوەشانەوە ژینگەدا تێپەڕدەبێت. ئەمە لە کوردستانیشدا بەو جۆرەیە، لە تورکیاشدا، بەڵام دۆخێکە لە جیهاندا بە گشتی لەئارادایە. بەم مانایە جیهانەکەمان لەژێر مەترسیدایە. لەو چوارچێوەیەدا ئەندێشەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئیکۆلۆژی و بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بیرۆکەکانی بە بزووتنەوە ئیکۆلۆژییەکان، کۆبوونەوە لەگەڵیان و بەشداربوونی ئەم لایەنانە لەناو هەڵمەتەکە هێزێکی گەورە بە هەڵمەتی ئازادی دەبەخشێت. ڕۆڵێکی زۆر گرنگ بۆ بەجیهانیبوونی هەڵمەتەکە دەگێڕێت. پێویستە لەم سۆنگەوە زۆر بە چڕی کار بکرێت. لەم بابەتەدا، کۆمیتەکانی ئیکۆلۆژی، دەستپێشخەرییەکانی ئیکۆلۆژی، هەموو ئەو دامەزراوە و کەسایەتیانەی کە لە چوارچێوەی پارادگمای ڕێبەر ئاپۆ کار دەکەن، دەبێ زۆر بە بەهێزی کار بکەن. بە دڵنیاییەوە وەک وتتان گردبوونەوەی ئێلیح و ئەو ڕێپێوانەی کە لە کۆڵن سازکرا و گردبوونەوەکە دوای رێپێوانەکە پەیامی زۆر گرنگیان دا. بەراستیش زۆر بە بەهێزی تێپەڕبوون، زۆر شکۆداربوون. گەلەکەمان لەو واتایەدا هەڵوێستی روونیان دەربڕی. هەڵوێستی بەرخودان، دوای ئەوە چۆن مامەڵە بکەن و چۆن تێبکۆشن، ئەوە خرایەڕوو. ئەمەش گرنگە. لەو واتایەدا من سڵاو ئاراستەی گەل دەکەم. بەرخۆدانێک کە لە کوردستان و هەموو شوێنێکی جیهان هاتووەتە ئاراوە سڵاوی ئاراستە دەکەم و پیرۆزباییان پێدەڵێم. بێگومان ئەو رێپێوانە، گوزارشت لە بەرخودانی کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی ئێمە دەکات، ئێمە دووبارە گوزارشتی لێدەکەین و دەریدەبڕین، بۆ ساڵی دووەم پێویستە بە شێوەیەکی زۆر بەهێز درێژەی هەبێت. هەم لە باکوری کوردستان و تورکیا و هەم لە پارچەکانی دیکە و دەرەوەی وڵات باسکی کۆمەڵایەتی هەڵمەتەکە زۆر گرنگە. باسکی کۆمەڵایەتی هەڵمەتەکە بۆ خەباتی دیپلۆماسی و سیاسیش زۆر بەسودە. هەروەها پێویستیشە خەباتی یاسایی و بیردۆزیش بە شێوەیەکی بەهێز بەڕێوەببرێت. خۆی لە خۆیدا گۆشەگیری بەردەوامە. سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی درێژەی هەیە. دەوڵەتی تورکی فاشیست-قڕکەریش بە شێوەیەکی پێداگرانە درێژەی پێدەدات.سیستمی نێونەتەوەییش چاوی بەرووی ئەوەدا نوقاندووە و هاوبەشیەتی. لەو رووەوە هیچ گۆڕانکارییەک نییە. لە سیاسەتی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا هیچ وەرچەرخانێک نییە و سیستمی گۆشەگیری رەهای ئیمراڵی وەک خۆی بەردەوام دەکات. دۆخێکی بەم جۆرە هەیە. دوو مانگ بەسەر لێدوانەکەی باخچەلی فاشیست تێپەڕی، بە شێوەیەکی ورد دەیانەوێت گۆشەگیری رەوا و ئاسایی بکەنەوە. سیاسەتی شەڕی تایبەتی بەم جۆرە لەئارادایە. پێویستە هەندێک بەم جۆرە لە لێداوانی لەو چەشنە بڕوانین.

ئێستا لێدوانەکانی باخچەلی لەبەرچاون. رەنگە لەبەر ئەو لێدوانانە هەندێک شت بوترێت؛ (هەندێک لایەن باسی ئەمە دەکەن) لە راستیدا نەیانتوانی ئەو بەرخودانەی دەکرێت بشکێنن، نەیانتوانیوە بزوتنەوەکەمان پاکتاو بکەن، چۆکیان بە گەلی کورد دانەداوە. ئەمە راستیە. گەلەکەمان و بزوتنەوەکەشمان لەسەر پێیە. ئەم تێکۆشانە بە هەموو هێزیەوە بەردەوامە. لەو خاڵەی پێی گەیشتن ناچاربوون هەندێک لە قسەکانیان بگۆڕن. لەو رووەوە دەوڵەت باخچەلی سێ شتی قەبوڵ کرد، هەبوونی کورد، لە قسەکانیدا ئەمەی قەبوڵ کرد. دەڵێت گەلی کورد هەیە. کورد هەیە. ئەوە یەکەم شتە. دووەم لە قسەکانیدا ئەوە دەردەکەوێت کە وەک ئێمە دەڵێین باخچەلی نوێنەری پێکهاتەی دەوڵەتی قووڵە، ئەو رێبەر ئاپۆ وەک موخاتەبی پرسی کورد نیشان دەدات. لەبەر ئەوە وەک رێبەری گەلی کورد قەبوڵی دەکات. لە قسەکانیدا ئەمەشی قەبوڵ کرد. ئەمەش راستیەکە. ئەوە زۆر لایەن دەیبینێت و هەڵیدەسەنگێنێت. راستە، تێکۆشان ئەوەشی خستەڕوو. سێهەمینیشیان بریتیە لەوەی باخچەلی فاشیست گۆشەگیری قەبوڵ کرد. بە ئاشکرا ئەوەی قەبوڵ کرد کە ٢٦ ساڵە لە ئیمراڵی سیستمێکی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بەردەوامە، سیستمێکی بەو جۆرەیان بونیادناوە و ئەو سیستمە بێ پسانەوە ٢٦ ساڵە وەک سیاسەتێک، وەک بەشێک و ناوەندێکی سیاسەتی قڕکردن و جینۆساید جێبەجێ دەکرێت. زۆر بە روونی دانی بەوەدانا. ئەمە راستە، بەڵام ئەوانە دەکەن و ماف، یاسا، هەبوون و ئازادی کوردانی قەبوڵ نەکردووە. لە چوارچێوەی پرسی کورددا رێبەر ئاپۆ وەک موخاتەب نیشان دەدەن، بەڵام تائێستا نەیانوتووە کە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دانیشتوون، لەسەر بنەمای چارەسەری پرسی کورد لە رێگەی دیموکراتیکەوە نە پرۆژە و نە سیاسەتیان نییە. لەسەر ئەو لێدوانانە هەندێک شت وترا، بەڵام بە کردەوە سیاسەتەکانی قڕکاری بە چڕی و بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوە دەبرێن. ئاخۆ ئەم قسانە لە کوێ دابنێین؟ بەڵام هەڵمەتی جیهانی ئازادی و بەرخۆدانی گەلەکەمان و دۆستەکانمان و بەرخۆدانی بێهاوتای گەریلا، کە بە تایبەتی ٤-٥ ساڵە لەسەر هێڵی گیانبازی بەرخۆدانێکی گەورەیان نیشانداوە. ئەم خۆڕاگری و تێکۆشانە ئەم گۆڕانکارییەی هێنایە ئاراوە. سەرەڕای هێرشە هەمەلایەنە قڕکارییەکان بزوتنەوەکەمان پاکتاونەکرا، ئیرادەی گەلەکەمان نەشکا و خۆمان بەدەستەوەنەدا. هەروەها پەرەسەندنەکانی ناوچەکە هاتنە ئاراوە و بزوتنەوەکەمان بە هەموو هێزی دینامیکی خۆیەوە لەناو چەقی ئەو گۆڕانکارییەدایە و ترسیان لەو گۆڕانکارییە وایکرد کە قسەکانیان بگۆڕن، قەبوڵی بکەن. . بەڵام لە ڕاستیدا لە نیاز، پراکتیک و عەقڵیەت و سیاسەتدا قبوڵیان نەکردووە. بەم لێدوانانە دەیانەوێت کورد سەرقاڵ بکەن، فریوی بدەن، لاوازی بکەن، دابەشی بکەن و پرش و بڵاوی بکەن.بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی قڕکردن بگەیەننە ئەنجام ئەو لێدوانانە دەدەن. بە دڵنیاییەوە دەیانەوێت رەوایەتی بە گۆشەگیری بدەن. لەلایەکەوە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەڵێن گۆشەگیری هەیە، بەڵام لەلایەکی ترەوە گۆشەگیری هەڵناگرن، هیچ هەنگاوێک لەپێناو لابردنی گۆشەگیری نانێن و هیچ گۆڕانکارییەک ناکەن. بەم شێوەیە گۆشەگیری بەردەوام دەبێت و هەوڵی ئاساییکردنەوە و رەوایەتیدان بە گۆشەگیری دەدەن. ئەمەش هەڕەشەیەکی جددیە. دەبێت ئەمە ببینرێت. دەیانەوێت کۆمەڵگا، ئۆپۆزیسیۆنی دیموکراتیک و زۆر لایەن و جەماوەری دیموکراتیک لەگەڵ گۆشەگیری رابهێنن. ئەمە گەمەیەکی شەڕی تایبەتە. ئەوان لەسەر بنەمای پێشخستنی پلانی قڕکردن ئەو لێدوانانەیاندا. پێویستە هەمووان ئەمە وەک بەشێک لە سیاسەتەکانی قڕکردن ببینن و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن. دەیانەوێت ئاسایی بکەنەوە و هەمووانی لەگەڵدا رابهێنن. پێویستە مرۆڤ ئەم داو و گەمەیە ببینێت. پێویستە گەلەکەمان ئەمە بزانێت؛ گۆشەگیری بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەک لەم بابەتەدا ڕووینەداوە.هەر بۆیە پێویستە هەڵمەتی جیهانیی ئازادی لە هەموو شوێنێک بە بەهێزی بەڕێوە بچێت. پێویستە زۆر گەورەتر بێت لە ساڵی ڕابردوو. لە رووی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی، یاسایی، ئایدیۆلۆژی، سیاسی، دیپلۆماسییەوە کار و تێکۆشان گەورە بکەن بەدڵنیاییەوە دەبێت ئەنجامەکەی مسۆگەر بکەن. بۆ ئەوەی هەلومەرجی تەندروستی، سەلامەتی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکەین و بە شێوەیەکی جددی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بکەینە رۆژەڤ و بیخەینە بەرنامەی کارەوە. دەبێت مەرج و بارودۆخی ئەمە دەبێت جێبەجێ بکرێن. ئەمەش بە تێکۆشان و بەرخودان دێتەدی. لەم پێناوەشدا دەبێت هەڵمەتی جیهانیی ئازادی بگەیەنینە سەرکەوتن و بە ئەنجامی بگەیەنین. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەمووان دەکەم کە بە ئامانجی سەرخستنی هەڵمەتی جیهانیی ئازادی پەرە بە تێکۆشان بدەن و فراوانتری بکەن.

‘دەوڵەتی تورک نەتگەتاو بووە و لە یاریکردنایە’

لایەنێکی ئەوەی دەوڵەتی تورک ماسکەکەی داماڵرا ڕۆژەڤەکەی ١ی تشرینی یەکمییان بوو. ئەم ڕۆژەڤە هەڵگری چارەسەری بوو، بەڵام لە پراکتیکدا ئامانجیان تەسفییەکردنە. لەم پرۆسەیەدا قەیوم سەپێندرا و وادیارە بەردەوامیش دەبێت. ئەم کردەوانە چ مانایەک دەگەیەنێت و پێویستە هەڵوێستی گەلان لە دژی ئەمانە چۆنبێت؟

بەڕاستی دەبێت مرۆڤ باش لە ڕۆژەڤەکانی تورکیا تێبگات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا لە لیژنەی ئاسایایشی نەتەوەییدا (مەگەکە) بڕیاری “پلانی چۆکدانان’ی دا. ئەم بڕیارە نۆژەنکردنەوەی پلانی چاکسازی رۆژهەڵات (ئیسڵاح شەرقی)ییە. ئامانج لەمانە بەرفراوانکردنی سیاسەتەکانی قڕکردنە و لەسەر بناغەی ئەنجام وەرگرتن و بەردەوامیدانی شەڕی بەرفراوان بوو. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا بە تایبەت لە ٥ی نیساندا دابڕاندنی چاوپێکەوتنییان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا خستە پراکتیکەوە. لە بەرانبەر گەریلادا شەڕێکی بەرفراوانییان دەستپێکردووە، لەبەرانبەر گەلدا پەرەیان هێرشی بەرفراواندا. لە هەموو جێگەیەک بە شێوەکەی دڕندانەی هێرشی کولتوری، جەستەیی و ئیکۆلۆژییان پێشخست. ئەمە تەنها لە باکووری کوردستاندا پەرە پێنەدرا. بە بەردەوامی هێرشی سەر ڕۆژئاوا دەکەن. لە ٢٠١٩ەوە تا ئێستا لەسەر خاکی باشووری کوردستان لەشکرکێشی لکاندن و داگیرکاری بەڕێوەدەبەن. بە هەموو شێوەیەک شەڕی بەرفراوانی قڕکردن بەڕێوەدەبن و ئامانجییان بەدەستنەهێناوە. ئامانجییان تەسفییەکردنی پەکەکە و ئەنجام دەستخستن بوو. بەڕاستی لە بەرانبەر ئەمەدا تەڤگەر و گەریلا بەرخۆدانێکی بێهاوتایان بەڕێوەبرد. هەڵبەتە شەهیدی زۆر درا، بەڵام گەریلا لەسەر هێڵی فیدایی بەرخۆدانی درێژکردەوە. تەڤگەرهێزی خۆی پاراست. لەدژی گەلدا هێرشێکی بەرفروانیان بونیادنا و گەل لە دژی وەستایەوە و نەشكا. ئەم بەرخۆدانانە بە ئێستاشەوە بە هەموو هێزی خۆیەوە بەردەوامە. هێرشی سەر سیاسەتی دیموکراتیکییان کرد. لە ژێر ناوی ‘ئۆپەراسیۆنی سیاسی’دا دەیان هەزار کەسییان دوچاری ئەشکەنجە و زیندان کردەوە. لە ناوەنی گرتووخانەکاندا زیندانیانی نەخۆش کوژران. ئەشکەنجەی دڕندانەیان ئەنجامدا. بە ئێستاشەوە هیچ ئەنجامێکییان بەدەستنەهێنا. گەل بەرخۆدانی بەڕێوەبردن و نەکشایەوە. هێرشی قڕکردنیان لەسەر ڕۆژئاوا پێکهێنا، هەندێ شوێنییان داگیرکرد و لکاندیان. گەل بەرخۆدانی کرد و دەستبەرداری بەرخۆدان نەبوو. بە ڕوحی شەڕی گەلی شۆڕشگێری پەرە بە بەرخۆدانێکی بەرفراوان درا. بە ئێستاشەوە هیچ ئەنجامێکییان دەستنەهێنا. لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەرەیان بە گۆشەگیری، ئەشکەنجە، سیاسەتەکانی قڕکردن و هیرش دا. وە هەوڵیاندا ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ بشكێنن. لە ئیمراڵییدا بە ستەم و توندوتیژییەکی زۆرەوە شەڕی تایبەت ئەنجامدرا. هەرخۆی ئیمراڵی ناوەندی سیاسەتە قڕکارییەکانە. دیسان ئەنجامییان دەستنەخست. ڕێبەر ئاپۆ پەرەی بە بەرخۆدانێکی بەفراوانی دیرۆکی دا. لە ڕاستییدا بنەمای هەموو بەرخۆدانەکانە. لەمەش هیچ ئەنجامێکییان بەدەستنەهێنا.

لەم قۆناغەدا شەڕی سێهەمی جیهانی دۆخی نوێی لە هەرێمەکەدا ئافراند و هاوسەنگییەکانی گۆڕا، نەخشەکان دەگۆڕێ، سنورەکان دەگۆڕێت. دۆخی نوێ دەردەکەوێت. لەسەر بنەمای ئاسایش و ئەمنێتی ئیسرائیل سەرلەنوێ هەرێمەکە دیزاین دەکرێتەوە. لەمڕووە تورکیا بە سیاسەتەکانی ناوەوە و دەرەوەیشی لە نێو خۆهەڵخەڵەتاندێکی سەختدایە. سیاسەت و ئابوورییەکی لە قەیراندایە، هەڵوەشانەوەی کۆمەڵایەتی لە بەرزترین ئاستیدایە و وەک ئەوەی بزانین ئەم دۆخەیی بە هەموو دامەزراوەکانییەوە لە شکستدایە. ڕووبەڕووی دەوڵێتێکین کە مایەپووچ بووە. پێشهاتەکانی دەرەوە تابێت تورکیا دووچاری سەختی زیاتر دەکاتەوە. تابێت زیاتر تورکیا دەبێتە ناوەندی شەڕ و بووەتە پانتاییەک کە شەڕیی تێدا قورس دەبێت. تەڤگەرمان لە نێو پشهاتەکانی شەڕی سێهەمی جیهانییدا تێدەکۆشێت، گەلەکەمان لەسەر پێییە و گەریلا لەسەر هێڵی فیدایەتی لە بەرخۆداندایە. هەڵبەتە هەموو ئەم پشهاتانە دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری ئاکەکە-مەهەپەی دووچاری ترس کردووەتەوە. لە ئێستادا حکومەتەکەی ترسێکی زۆری لێنیشتووە. ئەم حکومەتە تاکەی دەتوانێت درێژە بەخۆی بدات؟ بۆیە لەنێو ترسێکی زۆردایە. چونکە لە ناوەوەییدا لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵگە، هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵایەتی لە ئارادایە. ئابوورییەکەی بە تەواوەتی هەڵوەشاوەتەوە. لە دەرەوش دووچاری سیاسەتی تەنگاوبوونی خۆی بووەتەوە. ئیدی ناتوانێت درێژە بە سیاسەتی هاوسەنگی دەرەوەی بدات وەک ئەوەی دەیخوازێت و ئاستەنگییەکی زۆری هاتووەتەپێش. پێگەی جیۆپەلەتیکی لاواز دەبێت و ئەمەش دەسەڵاتداری ترساندووە. لە ئیستاشدا لە نێو ئەم بارودۆخەدا بۆئەوەی پەکەکە و گەلی کورد سودمەند نەبێت پلانێکی یارییەکی لەم شێوەیی داهێناوە. ئەم دەسەڵاتدارییە بۆئەوەی درێژە بە مانەوەی خۆی بدات و درێژە بەشەڕی قڕکردنی لەسەر گەلی کورد بدات، یارییەکی لەم شێوەیە دەگرێتەبەر. یانی دەستەبەرداری سیاسەتی قڕکردنی کوردان نەبووەتەوە. هیچ دۆخێکی ئاشتی و پرۆسەری چارەسەری لە ئارادا نییە.

چارەسەریی دیموکراتیکی و ئاشتی لە بەرنامە و بیرکردنەوەیاندا نیە. لە نێو هەوڵدانێکدان کە بە چی یارییەک لەم قۆناغە سەختەدا درێژە بە پلانی قڕکردن بدەن و چۆن ئاستەنگییەکان لەپێش خۆیان نەهێڵن. پوختەیی هەموو ئەم شتانەی دەگوزەرێت هەر ئەمەیە. دەبێت مرۆڤ هەموو ئەمانە ببێنێت و لێ تێبگات. لەم قۆناغەدا چاوپێکەوتنەکەی عومەر ئۆجالان لەگەڵ ڕێبەرێتییدا دەرنجامی ئەمەبوو. یارییەکیان ڕێکخست، پێویستییان بەوەیە خزمەتی ئەم یارییە بکەن و هەندێک باوەڕ لە کۆمەڵگەیی کوردییدا دروست بکەن و مەرامی دروستکردنی چاوەڕوانی هەبوو. چاوپێکەوتنیان بە عومەر ئۆجالان دروستکرا و لە ئێستاشدا چاوپێکەوتنی هاوسەرۆکانی دەم پارتی یان شاندێکی خستووەتە ڕۆژەڤی خۆیانەوە. بەمەوە هەوڵی ئەوە دەدەن لە نێو کورداندا هیوا و چاوەروانی دروستبکەن، لە چوارچێوەیی گفتوگۆی ئاشتی و چارەسەرییدا گەلی کورد بێ کاریگەر بکەن. لە هێزی بەرخۆدان و تێکۆشانیان داماڵن و لەنێو چاوەڕوانییدا بیانهێڵنەوە. لەنێو حساباتی بە ئەنجامگەیاندی سیاسەتەکانی قڕکردندان. دەبێت باش ئەم بزانرێت.

نابێت سستی بنوێنین، چارەسەری لە بەرخۆدان و بەهێزکردنی ڕێبەر ئاپۆدایە

گەر ئاشتییەکی بەشکۆ لە بەرنامە و نێتی دەوڵەت و دەسەڵاتێکدا هەبیت، بۆچی پەرە بە سیاسەتی داگیرکردنی شارەوانییەکان دەدات؟ ئەوەندە شارەوانی داگیر دەکات؟ لە مێردین، ئێلح، خەلفەتی، دێرسیم، پولور و بەم دوایانەش لە میسک ئەنجامیان دا و بەردەوامیشە. بۆئەوەی وێنایی دەوڵەتێکی یاسایی پیشان بدەن، ڕەنگە چەند شارەوانییەک بهێڵنەوە بەڵام شارەوانییەکانی دیکە داگیردەکەن. سیاسەتی قەیوم درێژکراوەی سیاسەتی قڕکردنە. پێشتریش کردوویانە و لە ئێستاشدا بەردەوامە. ئەمە سێهەم جارە. ئەوەی لە ئێستادا دەیکەن بەشێکە لە سیاسەتەکانی قڕکردن و درێژە بەم سیاسەتە دەدەن. لە جیهاندا دەوڵەتی تورک فاشترین و قڕکەرترین دەوڵەتە. هەموو شتێکییان پەیوەست کردووە بە ئەنقەرە و کردوویانە بەناوەند. شارەوانی ماڵی گەلە. هیچ پێوەرێکی ئەوەیان نەهێشتوەتەوە. هەموو پێوەرەکانی لە ئەنقەرەوە کردووە بە ناوەندی. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ناهێڵن شارەوانی بەدەستی کوردانەوە بێت. دەوڵەتێک شارەوانییەکی کوردی قبوڵ نەبێت، ئەوا چۆن پرسی کورد چارەسەر دەکات؟ چۆن ئاشتییەکی بە شکۆ بونیاد دەنێت؟ چۆن لەگەڵ کورداندا دەگونجێت؟ ئایە ئیمکانی ئەمە هەیە؟ بێگومان نییە. ئەمە سێ سەردەمە هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەگرێت کە بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردراون و دەستبەسەر شارەوانییەکاندا دەگرێت، تۆڵە لە ئیرادەی گەل دەکاتەوە، ڕق لە گەل هەڵدەگرێت. لە کوردستاندا مافی هەڵبژاردن و هەڵبژاردن بنەبڕ دەکات. لە تورکیادا ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبات. لە ئەسەنیورتی ئەنجامی دا و بەردەوامیش دەبێت. دوای ئەوەی کوردان سەرکوت دەکات و سیاسەتی دیموکراتیکی ناهێڵێت ئینجا کاتی ئەنقەرە و ئەستەنبوڵیش دێت. هەنگاو بە هەنگاو ئەم سیاسەتە پێکدێنن. بۆ داسەپاندی ئۆپۆزسیۆن پلانی دووەم پراکتیزە دەکەن. ئەم زۆر ڕوونە. دەبێت مرۆڤ سیاسەتەکانی دژ بە شارەوانییەکانی کوردستان وەک بەشێک لە سیاسەتە قڕکارییەکان ببێنێت و هەڵسەنگێنێت. گەر گفتوگۆ لەسەر ئەوشتانە دەکرێت ئەوکاتە دەبێت لە تورکیادا دەستورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک و ئازادی خۆاز درستبکرێت. دەبێت لە دەستوری بنەڕەتییدا ناسنامە و هەبوونی کوردان پەسەند بکرێت. دەبێت کوردان بە زمانی دایکی خۆی بدوێت و بە شێوەیەکی ئازادی پەرە بە کولتووری خۆی بدات. مافی سیاسەییەکانی کوردان دابین بکرێت. دەبێت ئیدارەی خۆبەرێوەبەری خۆی هەبێت. دەبێت دان بە هەبوونی کورداندا بنرێت. گەر لەمڕۆدا مشتومڕ لەسەر ئاشتی و چارەسەری دەکرێت، ئەمە ڕۆژڤی شەڕی تایبەت و لە واقعدا شەڕ و هێرشی قڕکردن بەڕێوەدەبرێت. ئەشکەنجە و کوشتوبڕ هەیە. ئەو ڕۆژەڤەی لە باکووری کورستان و تورکیادا پێشدەخرێت، دەبێت وەک یارییەکی شەڕی تایبەتی سیاسەتەکانی قڕکردن هەڵسەنگێندرێت. دەبێت قسەکانی باخچەلی، ئەردۆغان و دەست و تاقمەکەی وەک یارییەکی شەڕی تایبەتی سیاسەتەکانی شەڕی قڕکردن هەڵسەنگێندرێت. ئامانجەکە ئەوەیە کوردان لە تێکۆشان دابڕێنن و بێ کاریگەرییان بکەن و بیانخەنە چاوەڕوانییەوە. لەبەر ئەمە دەبێت لە هەموو جێگەیەک تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەهێز بکرێت. قەیوم سەپێندرا. بەڕاستی گەلەکەمان هەڵوێستی توندییان نیشاندا. بەڵام بەردەوام نەبوو. هۆکارێکی بەردەوام نەبوونەکەش کاریگەری سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت و یارییەکانی شەڕی تایبەتە. هەربۆیە ئەمە کاریگەری هەیە. نمونەیەک، هەندێک گرووپ لەسەر ئەمە گفتوگۆدەکەن، دەوڵەت لەگەڵ ئۆجالاندا چاوپێکەوتن دەکات، بڕیارە دەم پارتیش بچێتە چاوپێکەوتنەوە، چاوپێکەوتن لە ئیمراڵییدا هەیە، ئەگەری دانوستاندن هەیە، سات و سەودا و بازرگانی هەیە. دەوڵەت بۆئەوەی دەستی خۆی بەهێزبکات سیاسەتەکانی قەیوم بەڕێوەدەبات. بۆیە ڕەنگە هیچ کاردانەوەیەک نەبێت. ئەمە پێویستی دانوستاندنە. شەڕێکی تایبەتی وا بەڕێوەدەبرێت و چاوەڕوانی لە هەندێک کەسدا دروستەکەن و بێ کاردانەوەیان دەکەن. ئەمە شتێکی ترسناکە. دەبێت زۆر هەستیاربین لەم بابەتەدا، دەبێت هۆشیاربین، بە هۆشیارییەوە نزیکی ببینەوە. هیچ گۆڕانکارییەکە لە زیهنییەتی قڕکارەی دەوڵەتی تورکی سەد ساڵەدا ڕووینەداوە. بە پێچەوانەوە لە بارودۆخی سیاسی ئێستا و شەڕی سێهەمدا هەوڵدان و لێگەڕینێک هەیە کە لەگەڵ پلانی یاری نوێ، پلانی شەڕی تایبەتەدا ئەم سیاسەتانە بگەیەنێت بە ئەنجام. پێویستە هەموو بارگۆڕانێک لە قسەکانیاندا وەک بەشێک لە سیاسەتی شەڕی تایبەت هەڵسەنگێندرێت. بۆیە نابێت لە تێکۆشانمان سست بینەوە، نەکەوینە نێو چاوەڕوانییەوە، دەبێت تێبکۆشیین. یانی ڕێگەی چارەسەری و ئاشتییەکی بە شکۆ بە بەرفراونکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان و بەرخۆدانەوەیە. گەر بەهێزکردنی پێگەی ڕێبەر ئاپۆمان دەوێت ئەوا بە تێکۆشان و بەرخۆدان دەبێت. دەبێت ئەمە بزانین. دەبێت پێشهاتەکانی ئێستا لەم چوارچێوەیەدا ببینرێت و هەڵسەنگێندرێت.

*ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشەکانی سەر حەلەب

پێشهاتەکان لە هەرێمەکەدا لە پەرەسەندان. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ناوەندی شەڕی سێهەمی جیهانییە، لە دوای شەڕەکانی لوبنان و فەلسەتین، شەڕ لەسوریادا زیاتر پەرەی سەند. بەرەی تەحریر شام و چەتەکانی دیکەی دەوڵەتی تورک هێرشی سەر حەلەبییان کرد. وە زۆرینەی شارەکانییان داگیرکرد بە بێ ئەوەی دووچاری بەرخۆدانێکی جدی ببنەوە. بەردەوامن لە پێشڕەوی. لێرەدا چەند پرسیارێک دێنە ئاراوە؛ یەکەم دۆخی ئێستای سوریا چۆنە؟ وە هێزی پشت ئەم ڕووداوانە کێیە؟ وە هەڵوێستی ئەمریکا و ڕووسیا تا ئێستا… لە کۆتاییدا لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا کە لە سوریادا دەگوزەرێت کورد و گەلانی هەرێمەکە و هێزەکانی پاراستن کە بە ڕوانگەکانی نەتەوەی دیموکراتیک لێکترکۆدەبنەوە، دەبێت چۆن هەڵوێستێکییان هەبێت؟

هەڵبەتە لە ئێستادا لە سوریا شەڕێکی گەوەرە لە ئارادایە. بەڕاستی لە ئێستادا سوریا بووە بە ناوەندی شەڕی سێهەمی جیهانی. بە داگیرکردنی حەلەب دەستیپێکرد و لە پەرەسەندایە. لە هەموو جێگەیەک ئاڵۆزی و شەڕێکی زۆر گەورە هەیە. لە لایەکی دیکەوە، نەک بە تەنها لەوێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایش لە لایەن تورکیاوە هەموو چەتەکان سەفەربەر دەکرێن. دەوڵەتی تورک لەسەر بنەمایی هێرشکردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەموو گۆرەپانێکدا پلان دادەڕێژێت. چەتەی سەفەربەر کردووە. دەبێت بزانین لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەوڵەتی تورک کارەکتەری سەرەکی شەڕی سوریایە. لە دەستپێکردنی شەڕی ناخۆی سوریادا ڕۆڵێکی کاریگەریی گێڕا. بۆیە پێشەنگایەتی ڕێکخراویی دەیان هەزار چەتەی کرد. تورکیا گۆڕا بۆ ناوەندی هاندانی چەتەیی. چەتەی لەوێ پەروەردەکرد، پڕچەکی کرد، هەموو جۆرە پێداویستییەکی لۆجیستی و جبەخانەی دابین کرد، فەرمانی پێکرد و خستنییە شەڕکردنەوە. ساڵانێکە ئەم کارە دەکات. هەرەوەها لەگەڵ داعشدا ڕێکەوتنی کرد. وای لە داعش کرد کە هێرشی ڕۆژئاوا و کۆبانی بکات. جەنەراڵەکانی تورک لەگەڵ داعشدا لە شەڕدا هەماهەنگییان کرد. لەئێستاشدا دەوڵەتی تورک و سوپای تورک کۆردیناسیۆنی ئەم شەڕەیان کردووە. لەگەڵ بەرەی نوسرەدا هێزێک کە بەخۆیان دەڵێن سوپای ئازادی سوریا، هەرخۆی ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی ئەم شەڕەی سوریا دەوڵەتی تورک و سوپای تورکە. کۆردیناسیۆنی ئەم شەڕە جەنەراڵەکانی سوپای تورکە. جەنەراڵەکانی تورک لە ئێستادا لە جێگەیەکی دیکەوە لەگەڵ فەرماندەکانی ئەل نوسرە و فەرماندەکانی سوپای ئازادی سوریادا ئەم شەڕە بەڕێوەدەبەن. ئەمە ڕوونتردەبێتەوە. وا ماوەی ٤-٥ ساڵە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا پەرە بە شەڕێکی بەرفراوانی لەنابردن دەدەن. شەڕی داگیرکاری و لکاندن بەڕێوەدەبەن. لەم شەڕەدا شکستییان هێنا. لەو جێهایەندا گیربوون کە تێیدان. پێشهاتەکانی هەرێمەکە خێرا بوون. لە ئێستاشدا بۆئەوەی کە بەشێوەیەکی کاریگەرتر دەستوەردانی سوریا بکەن ڕەنگە بڵێن ئێمەیان قوفڵ داوە و ڕوو بکەنە سوریا. لە ئێستادا دەوڵەتی تورک شەڕێکی بەفراوان لە سوریادا بەڕێوەدەبات. نابێت بڵێین ئەل نوسرە و چەتەکانی لە سوریادا شەڕ دەکات، بەڵکو ئەوە سوپای تورکە لە سوریادا شەڕ دەکات. دەبێت بەم شێوەیە بیبینین. هەرخۆی چەتە هێزی پارامیلیتەر (نیمچە سەربازی)ی سەر بە سوپای تورکە. هێزی کۆنتران. موڵكی دەوڵەتی تورکە، یانی میلیشیای سوپای تورکە. لە سوریادا وێرانکارییەکی گەورەی دروستکردووە و بەردەوامیشە. زۆرجار خرایە دەرەوەی هاوسەنگی و هاوکێشەکانەوە. لە ئێستادا بۆئەوەی خۆی بخاتەوە ناو هاوکێشەکەوە، سەرلەنوێ ڕۆڵ دەگێڕێت، بە هەموو هێزی خۆیەوە لەسوریادا شەڕ دەکات. لە دژی گەلی کورد و گەلانی سوریادا پەرەی بە شەڕێکی بەرفراوانی قڕکردن دەدات. ئیدی سیاسەتەکانی نیو-عوسمانی کردووەتەوە و هێرشەکان ئەنجام دەدات. دەبێت زۆر بەڕوونی ئەمە ببینین. هەرخۆی ساڵانێکە لە پەرەوەردەکردنی چەتەکاندایە. ئیدلب لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکدا بوو. هەرێمە داگیرکراوەکانی دیکە لەژێر کۆنترۆڵی دەڵەوتی تورکدا بوون. هەم لە ئیدلب و هەمیش لە تورکیادا ئەم چەتانە پەروەردە کرد و چەندین کامپی گۆڕی بۆ جێگەی هەمیشەیی چەتەکان. پەروەردەیانی کرد، پڕچەکیانی کرد و لە ئێستاشدا لە دژی گەلانی سوریا لە شەڕکردندا بەکاردەهێنێت. لە ئێستادا شەڕێکی گەورەی قڕکردن بەڕێوەدەبرێت و بەردەوامیش دەبێت.

دەبێت تێگەین لەم شەڕەدا سودی هێزەکانی دیکە چییە. لە ئێستاد شەڕێک لە ئارادایە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە هەڵگیرساوە. بەتایبەت شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس. پێشتر حەماس گورزێکی قورسی خوار. بەڕاستی ئیسرائیل شتێکی نەهێڵایەوە بە ناوی غەززەوە. دواتر هێرشی لوبنانی کرد. لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵادا شەڕێکی گەورە دروست بوو. لە کۆتاییدا ئاگربەست ڕاگەیاندرا. ئاشکرایە گورزی قورس لە حیزبوڵا درا. حیزبوڵا گورزی قورسی خوارد. بەڵام نەیتوانی بەتەواوەتی تێکیبشکێنت و لەناوی بەرێت. ئیسرائیلش زیانی گەورەی بەرکەوت. دەبوایە بچوبایەتە ئاگربەستەوە. لێرەشدا بە گوێرەی بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە ئەنجامدرا. حیزبوڵا لە باشووری لوبنان دورخرایەوە. لەسەر ئەوە بنەمایەیی کە ئیسرائیل دەیویست، لەوێ ستاتۆ و سیستەمێک بونیاد دەنرێت و دیزاینی هەرێمەکەی لێ دادەڕێژرێتەوە. پێدەچێت حکومەت و ئیدارەی لوبنان بەم شێوەیە زیاتر لەگەڵ ئیسرائیلدا یەکگرتووبن. بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل سەلەنوێ لوبنان دیزاین بکرێتەوە. هەڵبەتە شتێکی ڕێکەوت نییە دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست شەڕێکی لەم جۆرە لە سوریا و حەلەب لە لایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە پێشخرا و هەنگاو بە هەنگاو بڵاوبووەوە. زانیاری لەم جۆرە هەبوو. لەم ماوانەی دواییدا لە ڕاگەیاندنەکانی تورک و دەسەڵاتدارییدا قسەی لەسەر کرا. نمونەیەک، پێش دەستپێکردنی ئەم هێرشانە ڕاگەیاندی دەسەڵاتداری بەم شێوەیە تەحریر شام و ئەل نوسرەی کردبووە ئامانج. بە پڕی بنکۆڵکاری دەکرد، ڕەخنەی دەکرد و ئەل نوسرە لە ئیدلب لە لایەن ئیسرائیل، بەریتانیا و ئەمریکاوە پەروەدەکرابوو، پڕ چەکیان کردن و ئامادەکران. لە ئێستادا دەرکەوت کە ئەم شتانەیان بە زانابوونەوە دەکرد. بۆ ئەوەی پەیوەندی دەوڵەتی تورک و ئەل نوسرە و پلانڕێژییەکانی ئەل نوسرە و دەوڵەتی تورک بشارێتەوە، ویستی ئامانجەکەی بگۆڕێت. زۆر بە زانابوونەوە ئەم ڕۆژەڤەیان پێشخست. بەڵام هەڵبەتە ئەم شتانە ڕاستییەکان ناشارێتەوە. بەڵێ، هەم ئەمریکا، ئەمیش بەریتانیا و ئیسرائیل زۆر بەجدییەوە کار لەسەر ئەل نوسرە دەکەن. هەڵبەتە ئەم هێزە نەک تەنها لەسەر ئەل نوسرە، لە سەر چەتەکانی دیکەش بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەوڵدەدەن ئەم چەتانە بەکاربهێنن. لەسەر ئەو بنەمایە ئەم هێزە پلانێک پێکدێنن. دەیانەوێت ئەم چەتانە لە دژی سوریا و گەلی بەکاربهێنن. ڕوونە پلانەکە بەمشێوەیە. لەم ڕووەوە ئیسرائیل ڕاگەیاندراوی دا. لە دوای لوبنانەوە ئێرانی کردە ئامانج. شەرت و مەرجی جۆراوجۆرییان خستەپێش سوریا و گەر ئەنجامی نەدات هەڕەشەی جیاوازی لێکرد. لە ئێستادا هەموو ئەمانە بە هەمان پرۆسەوە هاتنەئاراوە. دەوڵەوتی تورک کە دەڵێت ‘قوفڵەکە دادەخەم، لە ئێستادا ئامانجی سەرەکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە’. ئیسرائیل لە دوای ئاگربەستەوە سوریای بە ئامانج گرت، ئەو ڕاگەیاندراوەی کە دایی، پێشهاتەکانی لەم شێوەی دەوای راگەیاندنەکە و ئەم شەڕەی پێشدەکەوێت، هەڵبەتە بە رێکەوت نیە.

بانگەوازی بۆ ڕاپەڕین و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەکەین

دەوڵەتی تورک دەستبەرداری سیاسەتی داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەکانی نەبووە. دەیەوێت باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتەواوەتی داگیربکات. دەیەوێت پلانی میساقی میللی بە داگیرکردنی حەڵەبەوە جێبەجێ بکات. ئەم کارە لەسەر جینۆسایدی گەلان و کورد دەکات. بە ڕوونی ئەم پلانەی ڕاگەیاندووە. بە نهێنی ئەم کارە ناکات. قەد وازی لەم پلانەی نەهێناوە. بەردەوام لە دووی دەرفەتێک دەگەرا. ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆیان. هەڵبژاردنی ئەمریکا پرۆسەیەکی ناوبەناوە بۆیان. شەڕی حیزبوڵا و ئیسرائیل، ئاگربەست، پلانەکانی ئیسرائیل لە سوریا-ئێران و ناوچەکە، پلانی ئەمریکا، بریتانیا و هێزە هەژمونە نێونەتەوەییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، هەموو ئەمانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هەڵدەسەنگێندرێن. چۆن دەتوانن ئەم دۆخە بە پێی بەرژەوەندی خۆیان هەڵسەنگێنن؟ چۆن دەتوانن لە کاتی خۆیدا دەرفەتەکان بەدەست بهێنن؟ بە پێی ئەوە لێکدانەوە و پلانسازی دەکەن. ئێستا بێگومان لەم پرۆسەیەدا دانوستان هەبوو. هاکان فیدان و ئەردۆغان ترافیکی دیپلۆماسی زۆریان لەگەڵ ئەمریکا، ڕوسیا، بەریتانیا، واتە لەگەڵ زلهێزەکانی ناوچەکەدا هەیە. ئەمە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و لەم دواییانەدا زیاتر بووە.

ئێستا کاتێک هەموو ئەمانە لەسەر ئەم بنەمایە بەراورد دەکەین، شتێکی لەم شێوەیە هەیە، ئەمریکا، بریتانیا و ئیسرائیل پێشتر پلانێکیان بۆ سوریا هەبوو. واتە دەوڵەتی سوریا بە گشتی یان دەکەوتە چوارچێوەی پلانەکانیان و لەسەر ئەم پرسە ڕێکدەکەوتن، یان ئەگەر ئەمەی قبوڵ نەدەکرد، پلانی دەستێوەردانێکی وەها توندیان لە بەرنامەدا هەبوو. مرۆڤ لە ڕاگەیاندن و بانگەوازەکانی ڕێژیمەوە دەتوانن لەم بابەتە تێبگەن. بێگومان ماوەیەکی زۆرە ئیسرائیل ئامانجەکانی حیزبوڵای لوبنان لە سوریا دەپێکێت. بەڕاستی لە سوریا حیزبوڵا گورزێکی قورسی بەرکەوت و لاواز بوو. ئەو هێزەی پێشتر هەیبوو گواستیەوە بۆ لوبنان. ئەمەش ڕژێمی زۆر لاواز کرد. ئەمە بەڕێکەوت نییە. چەکی ناتۆ لە ئۆکرانیا دژی ڕووسیا بەکارهێنرا. هەروەها مووشەک بەکارهێنرا. تەکنیکێکی نوێی پێشکەوتوو لە دژی ڕووسیا بەکار هێنرا. ئەمە بووە هۆی وەڵامدانەوەی ڕووسیا. هەروەها سەرنجی ڕووسیا بە تەواوی کەوتە سەر ئۆکرانیا. ڕووسیایان زیاتر بە ئۆکرانیاوە سەرقاڵ کرد، بۆیە ئامانجیان لاوازکردنی پێگەی ڕووسیا بوو لە سوریا. ئەوان پێشتر ئێرانیان لاواز کردووە. بۆیە لایەنگرانی بەهێزی ڕژیمی ئێران و ڕووسیا لە سووریا لاواز بوون، بە واتایەکی تر تا ڕادەیەکی زۆر پێگەکانیان لەدەستدا. لە لایەکی دیکەوە تورکیا بەساڵانە ئامادەکاری بۆ دەکات. بە واتایەکی تر دوو ئەگەر هەیە: یان ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا بەم دەستوەردانەیان لە دژی سوریا، لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوون، بۆیە تورکیایان ئەرکدار کردووە و بەکاریان هێناوە. یان پلانێکیان داناوە و مەرجی جیاوازیان بۆ تورکیا هەیە.

بۆ لەناوبردنی ئەم یارییە، بۆ ئەوەی یارییەکە بە قازانجی خۆی ڕێکبخات، بە خێڕایی هاوکێشەیەکی نوێ دروست کرد. بە ساڵانە خەریکی ڕاهێنان و پڕچەککردنی چەتاکانە و لەگەڵیان بزووتنەوەیەکی لەو شێوەیەی دروستکردووە. هەوڵیدا پلانی یارییەکان بە قازانجی خۆی بگۆڕێت. یان هەروایە. ئەمەش لە چەند ڕۆژێکی داهاتوودا ڕوونتر دەبێتەوە. ئەمریکا، بریتانیا و ئیسرائیل تورکیایان لە پلانەکانیاندا بەشدار کردووە. ئێستا لەگەڵ ئەم دەستێوەردانە لە سوریا، ئەم دەستێوەردانە دژ بە گەلی سوریا، ئایا بە سەرکردایەتی تورکیا ئەو کارە دەکەن؟ یان پلانیان بۆ تورکیا هەیە، تورکیا هەندێک مەرجی قبوڵ نەکرد و خێرا دەستوەردانی کرد. تورکیا هەنگاوێکی نا و هەوڵیدا هەموو ئەو هێزانە ناچار بە پلانەکەی بکات. ئایا ئامانجی ڕێککەوتنەکە بەو شێوەیە بووە؟ ئەمە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوون دەبێتەوە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە ئێستادا دەوڵەتی تورک سەرکردایەتی شەڕەکە دەکات. هەم هێزە نێونەتەوەییەکان و هەم ‌هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئیستادا لەبەرامبەر دۆخەکە بێدەنگن.

بە گشتی دۆخەکە لە حاڵەتی چاودێریدایە. هەروەها، چۆن و چەندە لەم کارەدا بەشدارە و تا چ ڕادەیەک لایەنگری ئەمەیە؟ ئەمە دواتر ڕوون و ئاشکرا دەبێت. بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوونە ڕۆڵی تورکیایە. هەروەها ئیسرائیل بێدەنگە تا ئەو کاتەی ئەم بەرنامەیە جێبەجێ دەکرێت. بەڵام بە گشتی ڕژێم ڕووبەڕووی دابەشبوون و داڕمانی گەورە بووەتەوە. هەر وەک ئەوەی تووشی شۆکی گەورە بووبێت. بارودۆخی ڕوسیاش بەهەمان شێوەیە. بۆیە ئێستا ڕوسیا هیچ شتێکی جددی ناکات. پێشتر بەهۆی کێشەی ئۆکرانیاوە لاوازییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە. هەروەها ئێران لە دوای شەڕی لوبنان تووشی گورزێکی گەورە بووە. بەهەمان شێوە سوریا ئێستا لاوازە. ئێستا، بەڕاستی هیچ شتێک بە ناوی ڕژێم و دەوڵەتی سوریاوە نەماوە. شەڕ ئێستا لە سەرانسەری سوریادا بڵاوبووەتەوە. دەبێت ئەوە بزانرێت تورکیا سەرکردایەتی ئەم شەڕە دەکات ئەگەری زۆرە ئەم شەڕە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش دەست پێبکات. لەم ڕووەوە گەلەکەمان دەبێت لە هەر شوێنێک بەرخۆدانێکی مەزن بکات. پێویستە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەفەربەری ڕابگەیەنرێت، پێویستە هەر کەسێک لەسەر بنەمای سەفەربەری خۆی ئامادە بکات. پێش هەموو شتێک دەبێت گەل لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سەرانسەری سوریا دژی بوەستنەوە.

هەروەها بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک دەبێت لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی خۆپاراستن بکات. دەبێت لەگەڵ هێزەکانی قەسەدە لە هاوئاهەنگیدا بێت. پێویستە یەپەگە و هێزەکانی یەپەژە لە سەنگەری بەرخۆداندا شەڕ بکەن. دەبێت هەموو کەسێک لەم بەرخۆدانەدا چەک هەڵبگرێت، دەبێت ژن، پیاو، گەنج هەموو کەس بەشداری تێکۆشان بن. دەبێت هەبوون و ئازادی خۆیان و خاکەکەی بپارێزن. قەد نابێت خاکەکەیان بەجێ بهێڵن. بە هیچ شێوەیەک کۆچبەر نەبن بۆ کوێ دەڕۆن؟ لە هەموو شوێنێک شەڕ هەیە. لە هەموو شوێنێک وێرانکاری هەیە. هەڵوێستی دروست، ڕێبازێکی دروست ئەوەیە پاراستنی خۆیان پەرە پێبدەن. ئەمەیە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی وپێویست هەمووان بەشداری بەرخۆدان بن.

ئێستا گەلەکەمان ڕووبەڕووی مەترسیەکی گەورەی جینۆساید بووەتەوە. هەروەها ئەزموونی گەلەکەمان لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەسرەفییە و گەڕەکەکانی تر زۆر بەهێزە. لە ڕاستیدا لە دژی چەتەکانه بەرخۆدانێکی ئەفسانەوی نیشان دەدەن. گەلی حەڵەب شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ئەنجامداوە. هەژمارەی دانیشتووانەکەی٢-٣هێندە زیادی کردووە. لە بچووک هەتا گەورە هەمووان شانبەشانی هێزەکانیان لە ڕێزی بەرخۆداندان. پێویستە گەڕەکەکانیان و شوێنی خۆیان بپارێزن. بەگشتی هەموو کانتۆنەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت خۆیان بپارێزن. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین بە هەموو توانایانەوە لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا بەشدار بن. تەنها بەو شێوەیە هەبوونی خۆتان و ئازادیتان مسۆگەر دەکەن، لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی بەرخۆدانی خۆتان بەهێزتر بکەن. بە سیاسەتی قەیومەکان، هێرشە هەمەلاینەکان، دەستگیرکردنەکان بە ڕوونی نیشانی دەدەن کە پلانێکی بەرفراوانی جینۆساید بەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبەن، هەموو ئەم گفتوگۆیانەی ڕۆژانە باسی دەکەن یارییە، شەڕی تایبەتە. پێویستە گەلەکەمان لە باکوری کوردستان، تورکیا، باشوور، ڕۆژهەڵات، لە دەرەوە، لە هەموو شوێنێک بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات. پێویستە ڕۆژئاوا بەتەواوی بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە ئامادە باشیدا بێت. بۆیە نابێت ئەم ئەرکە بەتەنها بۆ هێزە سەربازییەکان جێبهێڵدرێت. بەهۆی ئەوەی مەترسیەکان زۆرە، پێویستە هەمووان پێکەوە لە هەموو شوێنێکدا بەشداری ئەرکی خۆپاراستن و بەرخۆدان بێت.

دەوڵەتی تورکیا وشەی نوێ لە قسەکانی وەک “پەکەکەمان تەواو کرد” بەکار دێنێ. لە میدیاکاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا “قفڵ کردووە”. بەڵام بەرخۆدانێک هەیە کە هەموو جیهان لێی ئاگادارە. لە پیرۆزباییەکانی ٤٧ ساڵەی پەکەکەدا، بە ڕوونی ئەو جۆش و خرۆشە هەم لەلایەن گەریلا و هەم لە لایەن گەل و دۆستانی گەلی کوردەوە دەرکەوت. بەرخۆدان و ئاستی داهاتووی تێکۆشان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

گەریلا ٤-٥ ساڵە بەرخۆدانێکی گەورەی بەڕێوە بردووە. سیاسەتە وێرانکاری، داگیرکاری و لکاندنەکانی دەوڵەتی تورکی تێکشکاند. لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورکی رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە کردەوە و ئەو شوێنانەی کە تێدا بوو قوفڵ کرد. کاتێک بینی کە چیتر ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، وتەی “قوفڵمان کردووە بەکار هێنا و ڕووی لە ڕۆژئاوا کرد. ئێستا شەڕێکی گەورە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت. بۆیە بەخواستی خۆی ئەنجامی بەدەست نەهێنا. ئێستا، قسەی ‘قوفڵمان کردووە’ بەردەوام دوبارە دەکاتەوە. ئەگەر دەوڵەتی تورک دەستبەرداری ئەم سیاسەتی کۆمەڵکوژیەی کە سەد ساڵە پەرەی پێداوە نەبێت، ئەگەر دەستبەرداری سیاستی قوفڵ کردن نەبێتەوە، ئەگەر ئاشتییەکی شکۆمەندانە و چارەسەریەکی دیموکراتیک لەگەڵ کورد دەست پێنەکات، ئەوا ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە دەبێتەوە. تورکیا بەرەو کارەساتێکی گەورە دەڕوات. هیچ ئەنجامێک لەم سیاسەتانە بەدەست نەهێناوە و ناهێنێت. وەک چۆن بەساڵانە لە شەڕ دژ بە گەریلادا نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت، لە شەڕی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سوریاشدا هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت. بەمەش دەوڵەتی تورکیا لەناو دەچێت. ئەگەر پێداگری لەسەر ئەمە بکات، ئەگەر پێداگری لەسەر سیاسەتی کۆمەڵکوژی بکاتەوە، ئەوا ڕووبەڕووی داڕمان دەبێتەوە. دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت لە شەڕدا ڕووبەڕووی پەکەکە بێتەوە. هەتا دەوڵەتی تورک پێداگری لەسەر ئەو سیاسەتانەی بکات، ئەنجامەکەی لەناوچوون و پارچەبوونی دەوڵەتی تورکیایە. بەو سیاسەتانەی ئێستای زەمین و دەرفەت بۆ ئەم داڕمانە ئامادە دەکات.

دەبێت لە دژی لەسێدارەدان لە ئێران لە هەموو شوێنێک تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام بدەن

لە کاتێکدا هێزە نێونەتەوەی و ناوچەییەکان لە گوشارەکانیان بۆ سەر ئێران بەردەوامن، ئێرانیش گوشارەکانی لە ناوەوە بەرز دەبێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکوانی کورد وریشە مورادی چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

لەبەر ئەوەی لە ئێران چەوساندنەوە، زۆرەملێ، توندوتیژی و گوشار هەیە، ژمارەی لەسێدارەدانەکانیش زیاد دەکات. ئەمەش ئێران دەخاتە کێشەیەکی ترەوە. ئێران بەرەو داڕمان دەبات. ئەم سیاسەتانە سوود بە ئێران ناگەیەنێ. زۆر زیاتر زیانبەخش دەبێت. ئێستا بۆ نمونە ژنانی شۆڕشگێڕی کورد، چالاکانی سیاسی، ڕۆژنامەنووسان و بەدەیان کەس سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە. بە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، هەڤاڵ ڕێگەش، بەدەیان سیاسەتمەدار، شۆڕشگێڕ، دیموکرات، هەوڵی بێدەنگ کردنی کۆمەڵگا دەدەن. هەوڵ دەدات ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی، کاردانەوە کۆمەڵایەتییەکان و دیموکراسی گەلان و ئازادی بخنکێنێ داواکارییەکانی یەکسانی و دادپەروەری سەرکوت دەکات. ئەمەش ناو کۆمەڵگا بە تایبەت ژنان نیگەرانیەکان زیاد دەکات. ئەم سیاسەتانە لە ئەنجامدا ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک بەهێزتر دەکات. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرفراوانبوونی نارەزایەتیەکان. ئەمەمان لە سەرهەڵدنی،”ژن، ژیان، ئازادی”دا بە ڕوونی بینی. لەم پێوەندییەدا پێویستە ئێران دەستبەرداری ئەو سیاسەتانەی بێت. ئێران لە ئێستاوە ئامانجی هێزە هاوپەیمانە جیهانیەکان وەک ئەمریکا، بریتانیا و ئیسرائیلە. گوشارێکی زۆر قورس و هێرشێکی زۆر قورس لە دژی ئێران لە ئارادایە. لە ڕاستیدا ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێز و پێگەی بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزیوە. ئێستا لەژێر گوشارێکی گەورەی ئابووری و سیاسیدایە. ئەو سیاسەتانەی کە کاردانەوەکانی کۆمەڵگا و ژنان زیاتر و بەهێزتر دەکەن، ڕووخانی ئێران خێراتر دەکەنەوە ئەمانەن. بەڕاستی دەبێت واز لەم سیاسەتانەی بهێنێت. سیاسەتی دروست وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کۆمەڵگا و ژنانە. بۆیە پێویستە سیاسەتی دیموکراتیک بە بنەما بگیردرێت. دەست بە چاکسازی بکرێت و هەنگاوی کردەیی بنرێت. بەو شێوەیە کۆتایی بە سیاسەتی لەسێدارەدان بهێنرێت. ئەوەیە کە ئێران بە زیندووی دەهێڵێتەوە. ئەگەرنا لە ئێستاوە ڕووبەڕووی مەترسی گەورە بووەتەوە و ڕۆژبەڕۆژ زیادتر دەبێت.

لە لایەن کەژارەوە هەڵمەتێک دەستی پێکراوە. بەتایبەتی له کەسایەتی پەخشان عەزیزی و وریشه مورادی هەڵمەتێکی ​​زۆر به هێز له دژی سیاسەتی لە سێدارەدان پێشکەوت. هەروەها بەشدارییەکی گرنگ هەیە. پێویستە ئەم هەڵمەتە بەردەوام و بەهێزتر بێت. پێویستە هەموو ژنان، گەلان، هەموو چین و توێژە چەوساوەکان، ئازادیخواز و دیموکراتەکان لە هەر شوێنێک بن پشتیوانی هەڵمەتەکە بکەن. دەبێت سیاسەتی لە سێدارەدان لە هەموو شوێنێکدا ئاشکرا بکرێن. بەو پێیە پێویستە لە بەرامبەریدا بەرخۆدانی بەهێز، لێکۆڵینەوە تێکۆشان پێش بکەوێت. بۆ ئەوەی ئێران لە سیاسەتی لەسێدارەدان پاشەکشە بکات. هەروەها پێویسته له سەر ئاستی هەرێمی و جیهانیدا به پێشەنگایەتی ژنان تێکۆشانێکی زۆر به هێز بەێوه بچێت. لەو باوەڕەدام ئەنجامێکی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە.

هێرشەکان لە بریتانیا: دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لە دامەزراوەکانی خۆی بکات

لە هەلومەرجێکدا کە شەڕی سەرانسەری دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد بەردەوامە، هێرشەکانی بریتانیا بۆ سەر کورد کە بەرپرسیاری سەرەکی ئاڵۆزییەکان و دابەشبوونی کوردە بەردەوامە. لەم دواییانەدا هێرش کرایە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لە بەریتانیا و کەسانێکی زۆر ئەشکەنجە دران. ئایا ئەمە دۆخێکی ناوخۆیییە یان پەیوەندی بە پێشکەوتنەکانی ناوچەکەوە هەیە؟

بێگومان پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە پێشکەوتنەکانی ناوچەکە و ناوخۆی تورکیاوە هەیە. بریتانیا بەرپرسیارە لە سیاسەتی جینۆسایدکردنی کورد، ئەو هێزەیە کە پەیمانی لۆزانی واژۆکرد. واتە پەیمانی لۆزان بە سەرکردایەتی بریتانیا و فەڕەنسا جێبەجێ کرا. بریتانیا لە دابەشکردنی کوردستاندا ڕەوڵێکی یەکلاکەرەوەی بوو، لە سیاسەتی جینۆسایدی سەد ساڵە دژ بە کورد ڕەوڵی هەبووە، لە پەرەسەندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دیسان ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە. واتە لەجیاتی داوای لێبوردن لەکورد و دەستبەرداری سیاسەتی جینۆسایدی بێت، پشتیوانی لەبەردەوامبوونی ئەم سیاسەتانە دژ بە گەلی کورد دەکات و سیاسەتی جینۆسایدی دەوڵەتی داگیرکەری تورک قبوڵ دەکات من ئەم سیاسەتانە مەحکوم دەکەم. دەبێت ئە سیاسەتانە ئاشکرا بکرێت و لە دژی تێکۆشان بەرز بکرێتەوە. ئەم هێرشانە بۆ سەر دامەزراوە و ڕێکخراوە کەلتورییە کوردییەکان لە لەندەن بەشێکن لەبەردەوامی ئەو سیاستانە.

دوای هاتنەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا بریتانیا ڕێکەوتنی جددی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا ئەنجامداوە. گرێبەستی سەربازی و بازرگانی ئەنجامداوه، زۆر چەکی جیاوازی به دەوڵەتی تورک فرۆشتووە. ئەوروپا سیاسەتێکی دووڕوویانە بەرامبەر گەلی کورد پەیڕەو دەکات، مەسەلەی کوردیان خستە بەر باسەوە بۆ ئەوەی زیاتر تورکیا لە پێناوی خۆیاندا بەکار بهێنن. پرسی کورد وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر تورکیا بەکاردەهێنن، بە سیاسەتی جینۆساید هەم لە دژی کورد و هەم لە دژی دەوڵەتی تورک قازانج وەردەگرن بەساڵانە بەردەوامن لە سیاسەتە گڵاوەکانیان. دەبێت بەم شێوەیە هێڕشەکانی بریتانیا هەڵبسەنگێندرێن.

پیویستە گەلەکەمان، بەتایبەتی لە بریتانیا و سەرانسەری ئەوروپا، خاوەنداری لە دامەزراوەکانیان بکەن. دەبێت زۆر بەهێزتر بەرخۆدانیان بەرامبەر ئەم هێرشانەی وڵاتانی ئەوروپا بەرز بکەنەوە. نابێت ئەم هێرشانە قبوڵ بکرێن. گەلەکەمان دەبێت هەمیشە ڕاستی ئەم دەوڵەتانە، بریتانیا و سیاسەتە دووڕووانەکانی بە تێکۆشانێکی زۆر بەهێز و هەمەلایەنە وڵام بدەنەوە. کاردانەوەکان لە لەندەن بەردەوامە. مانگرتن لە خواردن، خۆپیشاندان و تێکۆشانی یاسایی بەردەوامە. ئەڵبەت نابێت تەنها بە بریتانیاوە سنوردار بکرێت. دەبێت لە سەرانسەری ئەوروپا پێشبکەوێت. لەبەر ئەوە لەوانەیە ئەم هێرشانە زیاتر پەرە بستێنن. بۆیە دەبێت تێکۆشانێکی زۆر بەهێز بەڕێوە بچێت. تێکۆشانی بەڕێکخستنی گەلەکەمان لە ئەوروپا کاریگەری زۆر جدی دەبێت. گەلانی ئەوروپا دەبێت بەشداری ئەم تێکۆشانە بن. دۆستانی گەلەکەمان زۆرن، دەبێت زیاتر پەرە بستێنن. لە دژی سیاسەتە گڵاوەکانی ئەم دەوڵەتانە، لە دژی سیاسەتی دووڕوویی لە بەرژەوەندییەکانیان، دەبێت تێکۆشانی بەردەوام بەڕێوە بچێت. دەبێت گەلەکەمان لە ڕێگەی تێکۆشانی خۆیەوە پەیوەندییە گڵاوەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا ئاشکرا و ئیدانە بکات.”

هاوبەشی :