فەرماندەی گشتیی قەسەدە: ئەرکی سەرەکیمان پاراستنی گەلە

7
0
هاوبەشی :

 

فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەکرد، کە بەرخودانی هێزەکانی قەسەدە بەردەوامە و وتی، “ئەرکی سەرەکیمان پاراستنی گەلە”.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەبارەی پێکدادانەکان لە سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. مەزڵوم عەبدی باسی لەرکرد، کە دوای ئەوەی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی تێکشکان، ئەوان هەوڵیان داوە رێڕەوێکی مرۆیی بۆ پاراستنی گەل بکەنەوە.

فەرماندەی گشتیی قەسەدە عەبدی وتی، “هێزەکانمان لە حەڵەب، تل رەفعەت و شەههبا بە قارەمانی پارێزگاری لە گەلەکەمان دەکەن. بەڵام هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ئەو ڕێڕەوە مرۆییەی پچڕاند، کە ئێمە دەمانەوێت لە نێوان هەرێمەکانمان لە رۆژهەڵاتی و ئەو هەرێمانەدا سازیان بکەین”.

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەکرد، کە ئەوان هەوڵ دەدەن لەگەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکانی ناو سوریا پەیوەندی سازبکەن، بۆ ئەوەی ئاسایشی گەل دەستەبەر بکەن و ئەوان لە تل رەفعەت و شەهباوە بگوازنەوە بۆ هەرێمە پارێزراوەکانی باکور و رۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

عەبدی ئەوەشی خستەڕوو، کە هێزەکانیان لە گەڕەکە کوردیەکانی حەڵەب بەرخودان درێژە پێدەدەن و وتی، “ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە کە پارێزگاری لە گەلەکەمان بکەین و لەم قۆناغە دژوارەدا گەلەکەمان بە تەنیا جێنەهێڵین”.

مەزڵوم عەبدی بۆ پشتیوانی بەرفراوان بانگەوازێکی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد و ئەوەی خستەڕوو، کە پێویستە هەنگاوی بەپەلە لەپێناو ئاسایشی گەل بنێن.

هاوبەشی :