ناوەندی كوردی لە بەریتانیا بۆ شەرمەزار كردنی پۆلیسی بەریتانیا و حكومەتەكەی ڕێپێوانێكی مەزنیان بەڕێكرد

9
0
هاوبەشی :

Screenshot

ئەمڕۆ یەكشەممە ١ دێسەمبەری ٢٠٢٤ لە سەر داوای ناوەندی كوردی لە لەندەنی پایتەخی بەریتانیا ڕەوەندی كوردی و ئازادیخوازانی و گەنجان و ژنان بە بەشداریەكی بەرفراوانی دۆستانی گەلی كورد خۆپیشاندانێكی بەرفراوان دژی پۆلیسی بەریتانیا بەرێوەبرد كە لە بەرەبەیانی ٢٧ مانگی پێشودا كاتژمێر سێی بەیانیزۆر بێشەرمانە و دڕندانە هێرشێیان بۆ سەر ناوەندەكە كرد دەستیان بەسەردا گرت لە هەمان كاتدا هێرشكردنە سەر ئەندامانی ناوەندەكە لەماڵەكانی خۆیاندا و گرتنی ٧ ئەندامی ناوەندەكە، كە تاكوو ئێستاش پۆلیس لە ناوەندەكەیەو دایخستوە و ئەو ٧ كەسەش لە زیندان تەنانەت پشیلەیەكیش لە ناوەندەكەدا بوو ئەویشیان لە قەفەزێكدا ڕاگرتوە لە بەردەمی ناوەندەكە.

بۆ ئەو مەبەستە كوردان ئەمڕۆ ئەو سیاسەتە توركیە قێزەونەی كە پۆلیسی بەریتانی دژی كوردان بەڕێوەی دەبات شەرمەزار كردو ڕێپێوانێكی مەزنیان. بەڕێكخست لە تڕاڤڵگار سكوێرەوە بۆ بەردەمی پەڕڵەمان و لەوێشەوە بۆ بەردەمی ماڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.
لە ڕێپێوانەكەدا چەندین سلۆگانی نیشتیمانی وڵاتپارێزی دەوترایەوە كە بەشداربوان تێدا خۆپیشاندەران دەوڵەتی داگیركەری توركیان و حكومەتی بەریتانیایان شەرمەزار ڕسوا كرد
خۆپیشاندانەكە كاتژمێر ١:٣٠ دەستی پێكرد تا كاتژمیر ٤ی ئێوارە بەردەوام بوو و پەیامی خۆیان. گەیاند بە حكومەتی بەریتانی.

هاوبەشی :