ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم) وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان دیاری کراوە.
ستێرك تیڤی
٢٥ی نۆڤەمبەر دەگەڕێتەوە بۆ 64 ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی دۆمینیکان سێ خوشک بە ناوەکانی (مینێرڤا، پاتریا و ماریا ترێزا) تێکۆشانێکیان لە پێناو ئازادی و یەکسانی لەدژی سیستمی دیکتاتۆری ئەو وڵاتە بەرێوەبرد، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی دۆمینیکانەوە، لە ڕۆژی ٢٥/١١/١٩٦٠ لە دوای ئەشکەنجە و بەکارهێنانی زۆرترین توندوتیژی و دەستدرێژی لەسەر ئەو سێ خوشکە، دەکوژرێن.
چۆن کوشتنی خوشکانی میرابال سەرەتایەک بوو بۆ کۆتاییهاتنی دیکتاتۆریەتی ترۆژیلۆ، شۆڕشێک لە وەڵامی کوشتنی شەهید ژینا و تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان و سەرجەم ژنانی تێکۆشەری کورد، مژدەی ئەوە دەدەن، کە کۆتایی ڕژێم و سیستمە توندڕەوەکانی حوکمڕانی پیاویش نزیکە.