ژنانی بناری قەندیل، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
بە سەرپەرشتی ڕژاک و بە بەشداری ژنانی بناری قەندیل، لە گوندی شێخان بە بۆنەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان شەرمەزار کرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی شێخان لە بناری قەندیل، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و ژنانی بناری قەندیل، بەبۆنەی ٢٥ـی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا سەروین جەلال هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ئێمە وەک ژنانی بناری قەندیل، بۆ ڕۆژی ٢٥ـی تشرینی دووەم کە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە دژی ژنان، لەم ڕۆژەدا تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان پیرۆزدەکەین، دەزانین لە د