هێزەكانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند پێنج چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران
ئاریان تیڤی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو ڕایگەیاند دوێنێ چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا هەوڵیاندا دزە بکەنە نێو گوندێکی کانتۆنی فورات و بەرپەرچیان درایەوە و لە ئەنجامدا پێنج چەتە کوژران و چوار چەتە برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “دوێنێ شەو چـ.ـەتـ.ـەکـ.ـانی دەوڵەتی داگـ.ـیـ.ـرکـ.ـەری تورکیا هەوڵیاندا دزە بکەنە نێو گوندی عەبدۆک لە ڕۆژئاوای گرێسپی داگـ.ـیـ.ـرکـ.ـراو، بەڵام هۆشیاری و وریایی شەڕڤانەکانمان وای کرد، هەرزوو پلانەکانی هێرشەکە و دزەکردنەکەیان ئاشکرا بکەن و شکستی پێ بهێنن. هێزەکانمان توانیان چـ.ـەتـ.ـەکـ.ـان بخەنە نێو بۆسەوە، لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا، پێنج چەتە کوژران و چوار چەتە برینداربوون، بۆ ماوەیەک شەڕەکە درێژەی کێشا و دواتر چەتەکان هەڵاتن.
بۆ هەڵگرتنەوەی تەرمەکانیان لە دەوروبەری گوندی عەبدۆک،چـ.ـەتـ.ـەکـ.ـان و دەوڵەتی داگـ.ـیـ.ـرکـ.ـەری تورکیا تا درەنگانی دوێنێ شەو بە چەکی قورس هێرشیان کرد و زیاتر لە ١٥٠ گولـلە تۆپ و هاوەنیان بەرەو گوندەکە هاویشت. لە ئەنجامدا زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەیشت.
دەوڵەتی داگـ.ـیـ.ـرکـ.ـەری تورکیا و چـ.ـەتـ.ـەکانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی قورس باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەنە ئامانج، تاوەکو ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووان بڵاوبکەنەوە و ناچاریان بکەن بە ئاوارەبوون”.