پێکدادان لە پەرلەمانی تورکیا؛ ناڕەزایەتیی توندی نوێنەران بەرامبەر بە وەزیری ناوخۆ لەسەر دانانی قەیووم

17
0
هاوبەشی :

 

گرژی و پێکدادان لە لیژنەی بودجە و پلاندانانی پەرلەمانی تورکیا گەیشتە لووتکە. نوێنەرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان لە دژی سیاسەتی دانانی قەیووم لە جێگەی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان، ڕێگرییان لە چوونە ژوورەوەی عەلی یەرلی‌کایا، وەزیری ناوخۆی ڕژیمی تورکیا، بەشداری دانیشتنەکە بێت.

نوێنەرە ناڕازییەکان بە درووشمگەلی وەک “نا بۆ بودجەی قەیوومەکان” و “دانانی قەیووم لێدانە لە ئیرادەی گەل”، وەزیرەکەی ئەردۆغانیان گەمارۆ دا. یەرلی‌کایا بە ئەستەم و بە یارمەتیی پاسەوانەکانی توانی بچێتە ناو هۆڵەکەوە، بەڵام ململانێی نێوان نوێنەرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و پارتە دەسەڵاتدارەکان بەردەوام بوو.

ئەم ڕووداوە دوای لادانی چەندین شارەوانی هەڵبژێردراوی کورد و دانانی قەیووم لە جێگەیان ڕووی دا. دانانی ئەو قەیوومە خۆسەپینانە ڕەخنەی بەرفراوانی لێ کەوتۆتەوە.

هاوبەشی :