ئایەتن دێرسیم ‘دەبێت بە بەرخۆدانێکی بەهێز هەبوونمان بگۆڕین بۆ ڕێکخستنێکی بەهێز’

16
0
هاوبەشی :

 

ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم وتی، “هەموو ژنێک و بە تایبەت ژنانی کورد دەبێت هەموو ڕۆژێک لە تێکۆشاندابن. گەر ژنان خۆیان بە ڕێکخستن بکەن ئەوا کۆمەڵکوژی نامێنێت.”

ئایەتن دێرسیم

ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتە دێرسیم لە بەشداری بەرنامەیەکی تایبتەتی مەدیا خەبەر تیڤییدا هەڵسەنگادنی بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری و ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژی ژنان کرد.

لە دەستپێکی قسەکانیدا ئایتەن دێرسیم بە ڕێز و پێزانینەوە شەهیدانی یادکردەوە و وتێ: “گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرمان بە فشار و ئەشکەنجەوە بەردەوامە. بێگومان لە دەرنجامی تێکۆشانمانەوە دەسەڵاتداری ناچار بە رێگەدانی چاوپێکەوین لەگەڵ بنەماڵەدا ئەنجامدرا. بۆیە سڵاو ڕێبەر ئاپۆمان وەرگرت. ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی مشتومڕی هێزەکانی حکومەت و دەسەڵاتداری دایەوە. وەک تەڤگەرمان بەم شێوەیە سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەسەنگێنین: بەڕێوەبردنی تێکۆشان بە گوێرەی سڵاوەکە، گەیاندنی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە و ژنان بۆ ئاستی هۆشمەندی. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ تەڤگەری ژنانی خوڵقاند و ئەم تێکۆشانەی بەڕێوەبرد. ئەم پشتگیرەیەی بەردەوامە، هەرگیز لە ڕوانگەکانی دانەبڕیووە. لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا بیری لە ژن کردەوە و هەموو کاتێک لە تێکۆشاندا بوو بۆئەوەی ژنان هەنگاوهەڵگرن.”

ئایتەن دێرسیم ئەوەی خستەڕوو، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووە بە دەرچەیەک بۆ گەڕانەکانی ژن بۆ ئازادی، کە چیتر سیسەتەمی سەرمایەداریش ناتوانێ لە پێشیدا خۆی ڕاگرێت و وتی: “ڕێبەرایەتی لە بەرانبەر مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەدا مۆدێرنێتەی کۆنفیدراڵیزمی ئافراند. هەربۆیە دەیانەوێت دەنگی ڕێبەرمان کپ بکەن و نەهێڵن بگات بە گەلان. ڕوانگەکانی قەدەغەدەکەن. بۆ دابڕاندنی لە تەڤگەر، ڕێکخستن و جەنگاوەرانی بەم شێوەیە فشاری لەسەر دروستەکەن. لە ئێستادا حکومەت و دەسەڵاتداری دانیان بە بوونی گۆشەگیریدا ناوە و گوتییان، ‘گۆشەگیری هەیە، دەبێت هەڵگیرێت’. بێگومان ئەم دانپێدانانە دەرنجامی تێۆشانە. بۆیە ڕێبەرایەتی گوتی، ‘مرۆڤێکی ئازادم’ بۆیە دانیان بە بوونی گۆشەگیریدا نا، دەسەڵاتداری ئەمەی وەک چاکەیەک پیشاندا. ئەمە نزیکایەتییەکی فاشیستانەیە، نکۆڵێکردنە. بەڵام تێکۆشانی ڕێبەر و گەلمان ناچاری کرد کە دان بە گۆشەگیرییدا بنێن. وەک جەنگاوەرانی ڕێبەرێتی و وەک هاوڕێیانی ڕێبەرێتی بە تەواوەتی لەمە تێگەیشتویین و بۆ لەناوبردنی تەواوەتی گۆشەگیری تێدەکۆشین. هەرچەندە نەگەیشتووین بە ئاستی پێویستە بەڵام بووە جێگەی ترسی ئەوان. ئەوەی دەیانەوێت لە ئێستادا بیسەپێنن چیە؟.

‘ئەشکەنجەی سەر ڕێبەرایەتی ئاسایی نییە’

گۆشەگیری بە تەواوەتی سیستەمی ئەشکەنجەیەکی فرەلایەنە. ئەشکەنجەی نکۆڵیکردن، فشار و توندوتیژییە. بەو مانایەیی بە تەواوەتی لە مافەکانی و لە دەرەوە دابڕێندراوە. ئەوەی دەیانەوێت تەنها کردنی ڕێبەرایەتییە. چونکە ڕێبەرێتی سیستەمی سەرمایەداری پوچەڵکردەوە بۆیە ئەوەندە هێرشی لەسەرە. ئەمەش ئەشکەنجەیەکی ئاسایی نییە. ڕووی تێکۆشانمان هەمیشە لە ڕێبەرایەتییە، چونکە تەڤگەری ڕێبەرایەتیین. لەبەرئەوەی تەڤگەری هەموو کۆمەڵگە و ژنانە، لە هەموو جیهاندا خاوەنداری لێ دەکرێت، بێگومان ئەمە خاوەندارییەکی ئاسایی نیە. بۆیە ئێستا عەقڵێتی پیاوسالاری مۆدێرنێتەی سەرمایەداری ناتوانێ لە ناو کۆمەڵگەدا خاوەنی بڕیاردان بێت، کۆمەڵگەکان هەوڵەددەەن ڕێگەی ڕزگاری خۆیان بدۆزنەوە. تەڤگەری کورد و ژنان ڕێبواری ئەم ڕێگەیەیەن و هۆشمەندی، ئەزموون و هەبوونمان بەدەستخستووە. بەرەوە ئازادی هەنگاو دەنێیین. فەلسەفەی ڕێبەرایەتی فەلسەفەی ئازادییە و ناتوانرێت ئاستەنگ بکرێت. بەڵێ گۆشەگیری هەیە بەڵام گۆشەگیری ناتوانێت سەرکەوتووبێت.”

‘گۆشەگیری بەردەوامە’

ئایتەن دێرسیم دەسنیشانیکرد گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ بەردەوامە، بۆیە پێویستە تێکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیری بەردەوام بێت و بە ئاماژەدان بۆ پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕوونیکردەوە ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری هەموو پرسەکانە بەڵام ویستی دەوڵەت تەنها یارییەکە و دەستی نکۆڵێکردن و هێرشکردنە.

‘توندوتیژی لەسەر ژن سیاسی و ئایدۆلۆژییە’

ئایتەن دێرسیم ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری لەسەر ئایدۆلۆژیا، فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەسەپێنرێت، توندوتیژی و فشاری سەر ژنانیش بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە چونکە فەلسەی ئازادی ژنانە و هەموو هیواکانی ژنانی لەسەر هەڵچنراوە، بۆیە توندوتیژی لەسەر ژن سیاسی و ئایدۆلۆژییە و وتی: “لە ئێستادا لە جیهاندا لە ناو تەڤگەری ژندا جموجۆڵی جدی هەیە، کەم و زۆر هەوڵدەدرێت کۆنفیدارڵیزمی ژن دامەزرێنرێت. لە ٨ی ئاداردا ئەمەمان وەک نمونە بینی. لە سەرهەڵدانەکانی دژ بە توندوتیژی دژ بەژنان بینیمان. لە ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەمە دەبینین. لە هەموو ڕوویەکەوە بە بەرفراوانی ئەم خواستەی ژنان دەبینین. مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لەسەر قڕکردنی ژنان و کۆمەڵگە دامەزراوە. ئەوەی بە ناوی ئازادییەوە پێشکەشی دەکات زۆر مەترسیدارە. ئەوەی پێشکەشی ژنانی دەکات فرۆشتنی جەستەی خۆیانە. ڕێبەرایەتی لەم بارەیەوە دەڵێت، ‘بۆ هەر بەشێکی بەهایەک دیاری کراوە، ژن دەکاتە ئامرازێکی ڕێکلامی’ بە ڕوانگەیەکی ئۆریانتالست، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فیوداڵە، دواکەتووە، ڕۆژئاوا هەندێک دیموکراتیکە. بەڵام شتی زۆر ترسناک ئەوەیە. فیودالیزم دواکەوتووییە، بنەماڵەی فیوداڵ، زۆر دواکەوتووە. بەڵام مۆدێرنێتەی سەرمایەدای پێشکەوتوو نیە؛ ئەویش زۆر مەترسیدارە و بە پارچەکردنی کۆتایی پێدێنێت. هەموو ڕێگەیەک بۆ ژنان دەکاتەوە بەڵام لە بەرانبەردا دەبێت ژنان پارێزەری سیستەم بن.

تێکۆشانی مافەکانی ژنان تێکۆشانە بۆ دادپەروەری، ئازادی و یەکسانی. ساڵانێکە لەم تێکۆشانەدان. بۆ مافی هەڵبژاردن و دەنگدان ساڵانێک تێکۆشاوە. بۆ ئەمەش قوربانی زۆری داوە.

لیبراڵیزم شتێکی لەم جۆرەیە؛ تۆ مافت دەوێت، بەڵام من بە گوێرەی داواکەت مافت دەدەمێ و ئەوەی پێتی دەدەم ڕازیبە. هەرخۆی ماف نادات بەڵکو لێ وەرگرتنەوەیە. ئازادی نادرێت، بۆ مافیش شتێکی لەم جۆرەیە.”

ئایتەن دێرسیم ڕایگەیاند کولتووری دیموکراسی بەمانای ئەوە دێت کە گەل بە ئیرادە و فکری خۆیەوە سیستەمی بەڕێوەبەری خۆی دامەزرنێت و وتی: “هەربۆیە پێویستە عەقڵێتی پیاو و هۆشمەندی میژووی زۆر باش پێناسە بکرێت و بناسرێتەوە و مرۆڤ نەکەوێتە داویانەوە. لە ئەوروپا، لە هەموو کیشوەرەکانی ڕۆژئاوا توندوتیژییەکی زۆر بەرانبەر بە ژنان دەکرێت. ژن کوشتن هەیە، ڕیکلامکردن بە جەستەی ژنەوە هەیە. بەکارهێنانی ژن لە فیلم و سینەماکاندا هەیە. توندوتیژی پیاوان لەسەر ژن هەیە. بەڵی ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتدا بۆ ژنان بە ڕەوا دەبینرێت مردنی ژنانە، تۆڵەکردنەوەیە.”

ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم لە بەردەوامیدا باسی لەوەکرد ژنان دەبێت بەگوێرەی فکری مێژوویان هۆشمەندی خۆی بخوڵقێنێت و وتی: “خۆبوون فکر و هۆشمەندییە. بەڕێکخستنکارییە. دەبێت بەڕێکخستن هێزی پاراستن بخوڵقێنرێت. شەڕی سێهەمی جیهانی نکۆڵی و ئایدۆلۆژیای لیبراڵی دەردەخات و شەڕی پارادیم بەڕێوەدەبات. گەر ژن ڕێکخستنی خۆی دانەمەزرێنێت ناتوانێت لە پێش سیستەمی سەرمایەداری بەردەوام بێت. بەردەوامبوونی بە مانای خوڵقاندنی خۆ پاراستنێتی. لایەنی خۆپاراستنی چەکدارانە هەیە، بێ چەک هەیە، سیستەمی دیموکراتیک هەیە. هەربۆیە ڕێبەرێتی لەبەرانبەر ڕەگەزپەرستییدا ژنۆلۆژی دامەزراند. زانستی پارچە کردن هەیە. روانینێکی پۆزیتیڤیستیانە هەیە؛ پارچەی بکە، بەڕێوەی ببە و خۆت ژیانی بکەوە. بێگومان روانینی ژنۆلۆژی روانینی ژنە. بەم شێوەیە ژن هۆشمەندی ژنبوونی و مێژووی هەزاران ساڵەی خۆی پیشان دەدات، کە نکۆڵی لێدەکرێت. بەرفراوان و قوڵە، بەڵام لە ڕووی جەوهەرییەوە ئەمەیە. ئەمە بابەتێکی زۆر بەرفراوانە. هەڵسەنگاندنی بەرفراوانی ژنۆلۆژی هەیە؛ گۆڤار دەردەچوێنرێت. پەرتوکی لێکۆڵێنەوە هەیە. لە تەواوی جیهاندا ژنۆلۆژی بووە بە سەرچاوەی سودلێوەرگرتن، لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ڕوانگەکانی ژنە. ژنۆلۆژی لە بەرانبەر ڕەگەزپەرستییدا زانستی ژنە.”

ئایتەن دێرسیم دەستنیشانی کرد کە دەبێت ژنان خۆیان بەرێکخستن و زانا بکەن و وتی، “دەبێت خۆیان ملکەچی هیچ دواکەوتوویی و توندوتیژییەک نەکەن. دەبێت ژنان لەناو هەموو هەلومەرجێکدا ۆیان بپارێزن، میکانیزمی خۆیان بۆ پاراستن ساز بکەن و بەهێزی بکەن. ئێمە دەستبەرداری خاوەنداری لە سروشت نابین، روانینی ئیکۆلۆژیک ژینگەیی و سروشتییە. ئەوەی ئێمە دەخوڵقێنێت و وادەکات کە بە شێوەیەکی ئازاد بیربکەینەوە سروشت و ژینگەیە، هەبوونمان بەندە بە هەبوونی ژینگەوە”.

ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم ئەوەی خستەڕوو کە لە هەموو وڵاتان توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت و وتی، “لە ئێران سیاسەتی لەسێدارەدان هەیە. پەنجا ساڵە تێکۆشانمان بە فەلسەفەیەک بەڕێوەدەچێت. یەک لەو شوێنانەی زیاتر لە هەموو شوێنێک شۆڕبووەتە ناو کۆمەڵگە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێرانە. جیهانی هەر هەمووی بە زمانی کوردی خۆپیشاندانی کرد. بە ‘ژن، ژیان، ئازادی’ رێپێوانی کرد. ئەمە شۆڕشێکە. سەدەی ٢١ سەدەی سەدەی شۆرشی ژنە؛ وەک بزوتنەوەی ژنی ئازاد ئێمە لەناو ئەم شۆڕشەداین. شۆڕش بەڕێوەدەچێت. شۆڕش جییە؟ زاناکردنی ژیانە، خۆبەڕێکخستنکردنە، ژیانی کۆمەڵایەتیبوون بە گوێرەی پێوانەکانی ئازادییە. شۆڕش بەردەوام پێویستی بە نوێبوونەوەیە. شۆڕش وزەیەکە، ئافرێنەری ژیانە. کولتوری دیموکراتیکە. ژنانی جیهان، لایەنگرانی دیموکراسی، ئاشتی، دژبەرانی توندوتیژی، ئەشکەنجە و ستەم دەبێت بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی هەنگاو بنێن. نەک هەر هەنگاو بنێن، بەڵکوو دەبێت ئەو هەنگاوەیان بگۆرن بۆ رێکخستنبوون. وەک ژنان ئێمە لە هەر وڵاتێک دەبین، دەبێت درک بە هەمان هەست بکەین. ئێمە رێبوارانی رێگەی فەلسەفەی ئازادین. ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەیەکی ئازادیە. هەربۆیە دەبێت هەموو رۆژێکمان ببێتە رۆژی تێکۆشان. دیاریکردنی رۆژێک گرنگە، واتادارە. ئەو رۆژە بە بەخشینی قوربانی ئافرێندراوە، بەڵام دەبێت ئێمە تێکۆشانمان تەنیا بە رۆژێک سنووردار نەکەین. ئێمە گوشار بخەینە سەر عەقڵی پیاو. ئێمە پیاوەتی هەژمونگەرا تێکدەشکێنین.

هەر کە پیاو دەستی بۆ توندوتیژی هەڵێنا، ئێمە ئەو دەستە بەرامبەر خۆی دەگێرینەوە و بە خۆپاراستن وەڵامی دەدەینەوە. ئێمە بە پیاوان دەڵێین، ‘تۆ خاوەنی من نیت، من خاوەنی خۆمم، من بە هەبوونی خۆمەوە دەبم’. ‘من هی تۆ نیم’. هەست کردنی ژنان بە یەکتر، هەستی ژنبوونە؛ ئەوەش هاوڕێیەتیە. ئەوە ئەندێشەی ژنبوونە. وەک ژنان ئێمە خۆمان بەو جۆرە رێکدەخەین، تا عەقڵی پیاو لێی بترسێت.

‘ژنان دەبێت تەواوی ژیانیان بکەنە تێکۆشان”

ئەگەر ژنان تەواوی ژیانیان نەگۆرن بۆ تێکۆشان لە هەموو شوێنێک و هەموو رۆژێک رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. نکۆڵیکردن توندوتیژییە، بەنەبوو دانان توندوتیژییە، بەفەرمی نەنانسینی ئیرادە توندوتیژییە. لە ئاستێکی گرنگدا ئێمە ئەوەمان هەڵتەکاند و نەمانهێشت. ئێستا سیستمی هاوسەرۆکایەتیمان هەیە، سیستمی خۆبەرێوەبەرمان هەیە. سیستمی کۆنفیدڕالی دیموکراتیکی ژنانمان هەیە، پارتی ژنان وهێزی خۆپاراستنی ژنانمان هەیە. هەبوونی هەموو ئەوانە بە واتای بەگوڕکردنی تێکۆشانە.

هێشتاش مێشکی پیاو دەیەوێت خۆی لە هەموو شوێنێک بسەپێنێت. دەبێت لە کوردستان توندوتیژی بەرامبەر ژنان نەمێنێت. کورد بە تێکۆشانی ئازادیی ٥٠ ساڵە زانابوون و بوونە خاوەنی خۆیان. رێبەرایەتی بەردەوام دەیگوت، ‘ئەگەر لە ناوچەیەک ژن دەکوژرێت، وا هەست بکە ئەو کەسە خۆتی’. هەست و وشیاری ژن بەم جۆرەیە. هەر ژنێکی کورد، هەر ژنێک لە هەر شوێنێک بێت دەبێت هەموو رۆژێکی بکاتە رۆژی تێکۆشان. ئەگەر نەتوانین هەبوونی خۆمان لە هەموو شوێنێک بگۆڕین بۆ بەرخودانێکی بەهێز، بیگۆرین بۆ رێکخستنێکی بەهێز و خۆمان زانا نەکەین، ئەو کاتە ئێمە ناتوانین عەقڵی پیاو، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تێکبشکێنین. ئێمە تێکۆشان و بەرخودانی خۆمان تەنیا لە رۆژێکدا کورت نەکەینەوە. ئەگەر ژن خۆیان بە رێکخستن بکەن، ئەو کۆمەڵکوژیە ریشەکێش دەکرێت. ئەگەر ژنان کۆببنەوە، پیاوان ناتوانن بگەن بەوە. بە جۆش و ئەوینێک کە سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی شۆڕشی ژن، هەنگاو بنێین”.

هاوبەشی :