(ماڵی ژنانی هۆرامان) بە سەرکەوتوویی پێنجەمین کونفراسی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.

18
0
هاوبەشی :

ڕۆژی ١٥-١١-٢٠٢٤ بە دەستپێشخەری مالی ژنان ھۆرامان ، بە بەشداری نوێنەرە جیاوازەکانی شارو و گۆندەکانی ھەرێمی ھۆرامان لە شاری مەریوان کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوەکە بەڕێوە چوو . کۆبوونەوەکە بە خۆڵێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی ئەو ژنانەی کە بۆ یەکسانی و مافەکانیان گیانیان بەخت کردوە دەستی پێکرد . پاشان بە خوێندنەوەی ڕاپۆررتێک لە سەر کارو چاڵاکیەکانی ساڵی رابردوو تیشک خرایە سەر پڵان و بەرنامە بۆ سالی داھاتوو .

لە مەراسەمەکەدا چەندین چاڵاکی وەک شانۆیەک لە ژێر ناونیشانی(ژن بێ بارکۆدە) ، چەند هۆندراوەیەک، وتار و شێعر و پەیامی سەرۆکی ڕێکخراو، چەند بڕگەیەکی تر پێشکەش کران . لە پێنجەمین ساڵیادی خەباتی مالی ژنانی ھۆرامان لە پێناو یەکخستن و فراوانکردنی پانتای خزمەت و خەباتیان بۆ تەواوی ژنانی دەڤەر و ناوچە و پارچەکانی کوردستان، لە کۆنفڕانسەکەدا بە کۆی گشتی بڕیاردرا کە
کۆمەڵێک گۆڕانکاری بکرێت بە تایبەت لە ناو و لۆگۆ و ئامانجی کار و پەیڕەوی ڕێکخراوەکە . یەکێک ڵە بڕیارەکان ئەوە بوو کە (ماڵی ژنانی هەورامان) لە ژێر ناوی ڕێکخراوی ( سەروین ) دڕێژە بە خزمەت و خەباتی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بەدات .
ناوی ڕێکخراوەکە لە مالی ژنانی ھۆرامانەوە بە کۆی دەنگ بۆ ڕێکخراوی(سەروین) گۆڕا .
شایانی باسە لەماوەی پێنج ساڵی تەمەنی( ماڵی ژنانی هۆرامان) خزمەتی زۆری بە پرسی ژنان و ژینگە و فەرهەنگ و کلتور و ئەدەب و هونەر کردووە.
لە کۆتایی بە کۆی دەنگ ھەر یەک لە بەڕێزان ئەختەر ڕەزای ، نۆقڵە‌ڕەحمانی ، گوڵچین غوڵاموەیسی ، ھەڵاڵە شۆکەت ڵھۆنی ، نەرمین گیوەچی ، سروە عەزیزی و کەژان ئەسەدی وەک دەستەی ڕێوەبەری ھەڵبژێران . لە ناو دەستەی ڕێوەبەریدا ھەڵاڵە شەوکەت ڵھۆنی وەک سەرۆکی ڕێکخراوەکە ھەڵبژێرا .

هاوبەشی :