داگیركەری ئێرانی خوشک و برایەکی كورد سزای زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێنرا.
ئاریان. تیڤی
خوشک و برایەکی كورد بە ناوەکانی سەروە بەشیری تەمەن ٢٢ ساڵ و پەیمان بەشیری تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی گوندی تەرەغەی سەر بە شاری بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان سزای زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێنرا.
سەروە بەشیری بە سزای ٨ مانگ زیندانیی کردن و پەیمان بەشیری بە سزای ٦ مانگ زیندانیی کردن سزا دراون.
هەر دووکیان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە دەوڵەت و ئەندامبوون لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە ئێران” تۆمەتبار کراون.