ڕێپێوانی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلان لە شاری کۆڵن بە بەشداری سەدان هەزار کەس دەستی پێكرد و بەردەوامە.

19
0
هاوبەشی :

لە کاتژمێر ١٢:٠٠ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، ڕێپێوانی جەماوەریی بە بەشداریی سەدان هەزار گەس لە کوردستانیان و دۆستانی و ئازادییخواز بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێكرد.

بەمەبەستی بەشداریی کردن لە ڕێپێوانەکە کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەرەبەیانەوە لە تەواوی ئەورووپاوە بەڕێکەوتن و گەیشتنە گۆڕەپانەكە.

لەگەڵ گەیشتنی یەکەم گرووپی کوردستانیان و دۆستەکانیان بە گۆڕەپانی دوتزەر-ڤیرفت، بەشداربووان دەستیان بە کردنەوەی ئاگر و هەڵپەرکێ کرد.

گەل بە بەردوامی بە بەرزکردنەوەی پۆستەرەکانی ڕێبەر ئاپۆ و وتنەوەی بە درووشمی ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’ ڕوو دەکەنە گۆڕەپانەکان.

هاوبەشی :