پیامی دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵات کوردستان دژی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر وریشە مورادیدا
دایکانیی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری سنە بەشداری ڕێورەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بوون.
دایکانی ئاشتی لە مەراسیمەکەدا سەپاندنی سزای سێدارەیان بەسەر وریشە مورادیدا شەرمەزار کرد و پشتیوانیی خۆیان لە کەمپەینی سەرتاسەریی “نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانێکی ئازاد” دووپات کردەوە.
دایکانی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەروەها پەیامی خۆیان لەدژی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی خوێندەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: “ئێمە وەکوو دایکانی ئاشتی و دایکانی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو حوکمە ناڕەوا و نامرۆییە شەرمەزار دەکەین و داوا لە هەموو گەلی کورد، ئازادیخوازان و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهان دەکەین دژ بەم حوکمە ناڕەوایە بێدەنگ نەمێنن و لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ێێران گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕن.”