لەندەن : بەهەزاران کەس بۆ ئازادی ئۆج ئالان خۆپیشاندانیان رێک خست

33
0
هاوبەشی :

۱٠ تشرینی دووەم دوانیوەرۆی یەکشەمە بە پێشەنگایەتی جڤاکی ئازاد لە بەریتانیا و هەروەها دۆستانی گەلی کورد ، لە بەردەم کەناڵی ببی سی بەریتانی بۆ سەنتەری شاری لەندەن بە خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆج ئالان بە هەزاران کەس بەشدار بوون .

دەستپێک بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی کوردستان ، و هەروەها داخوانی لە لایەن هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد ” ئیسعاق میلانی ، و هەروەها هەوسەرۆکی کۆمەلەی سکۆلتلەندو ئەندامی پارت و لایەنی سیاسی و کەسایەتی سیاسی بە زمانی ئینگلیزی پەیامی جیاوازیان پێشکەش کرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆج ئالان و چارەسەری سیاسیانە بۆ دۆزی کورد .

خۆپیشاندەران بە ڕێپێوانی درێژ بەشەقامەکانی لەندەن بەرێکەوتن بۆ بەتدەم مالی سەرۆک وەزیران و تواتر بۆ ناوەراستی سەنتەی شاری لەندەن .

بەردەوام دروشمی ئازادی بۆ ئۆج ئالان ئازادی بۆ کوردستان ، دەگورانەو ، هەروەها بە هەزاران بڵاوکراوە بەزمانی ئینگلیزی بەسەر هاوڵاتیانی لەندەن دا بڵاوکرانەوە تایبەت بە دۆخی ئۆج ئالان و فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە دۆزی کورد .

دوای دوکاتژمێر لە ناو شەقامەکانی لەندە، بە دروشمی دەرگای ئیمرالی تێک دەشکێنین ڕێبەرئاپۆ ئازاد دەکەین ، بژی ژن ژیان ئازادی ، بروخێف اشیزم ئازادی ئۆج ئالان ئازادی کوردستانە.

هاوبەشی :