تولای حاتەم ئۆغۆللاری: بە بەرخۆدان ئەم خاکە لە قەیوم پاک دەبێتەوە

22
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە ئامەد لە گردبوونەوەدا قسەی کرد و گوتی: “ئەم بەرخۆدانە ئەم خاکە لە قەیوم پاک دەکاتەوە”.

بەرخۆدان دژی قەیوم

لە ئامەد بە پێشەنگایەتی ڕێکخستنی دەم پارتی و دەبەپە و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە درووشمی “نا بۆ قەیوم، دیموکراسی” دژی دانانی قەیوم لە شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی، ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین و ناوچەکانی دەوروبەری و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان لەگەڵ هەزاران هاوڵاتی بەشداربوون.

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند تا دەرکردنی قەیوم لەم خاکە پیرۆزە بەرخۆدان دەکەین، جەختی کردەوە، تێکۆشانیان دژی قەیوم لە هەموو جێیەک و لە هەموو گۆڕەپانێک بەردەوام دەبێت، تا دەرکردنی قەیومەکان تێکۆشانیان مەزنتر دەکەن.

تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ، ڕایگەیاند ئاستەنگی هەرە مەزن لەپێش دیموکراتیکبوونی تورکیا چارەسەرنەکردنی ئاشتییانەی پرسی کوردە، گوتی: “وەک دەم پارتی دەڵێین، با گۆشەگیری هەڵبگیرێت و بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت. ئەمڕۆش سەرۆکی مەهەپە بەشێوەی جیاواز باس لەمە دەکات. دەمانەوێت لە ئامادەوە پەیامی ڕوون بدەین بە ئەنقەرە و تورکیا و جیهان، ئێمە لایەنگری چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییانەی پرسی کوردین. وەک دەم پارتی بۆ چارەسەری ئاشتییانە و شکۆداری پرسی کورد، تێدەکۆشین ئێمە گوتمان لەگەڵ دیالۆگ و دانوستانی کراوەین بۆ پرسی کورد. ئێمە کراوەین بۆ دیالۆگ و دانوستان و ئاشتییەکی شکۆداری ئاشکرا”.

هاوبەشی :