گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە چەند شاری ئێران

20
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ١٧ی خەزەڵوەر کە لە ئێران وەک ڕۆژی پەرستار دیاری کراوە، پەرستارانی نەخۆشخانەی «زیایی» شاری ئەردەکان دژی پشتگوێختنیی داواکارییەکانیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەرێوە برد.

پەرستارەکان بە ئاماژەدان بە بارودۆخی دژواری پیشەکەیان و کێشەی سەختی بژێوی ژیان، داوای دەستبەجێی جێبەجێکردنی داواکارییە یاساییە و مافە هەڵپەسێردراوەکانیان دەکەن.

لە شارەکانی شیراز، فەسا، جەهروم و قومیش گردبوونەوەی هاوشێوە بەڕێوە چوو.

هاوکات مانگرتن و گردبوونەوەی پەرستارانی شاری یەزدیش بۆ شەشەمین رۆژ لەسەر یەک بەردەوام بوو.

هاوبەشی :