لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و (یەپەژە) و (قەسەدە) لە کەمپی هۆل ٢٠ چەتەی داعش دەستگیرکراوە

25
0
هاوبەشی :

 

دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایانگەیاند کە لە دژی شانەکانی چەتەکانی د.I.عــ.،ـش ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بەناوی ‘ئاسایشی بەردەوام’ لە کەمپی هۆل و دەوروبەری دەستی پێ کردووە، هێزە هاوبەشەکان تاکو ئێستا ٢٠ چەتەیان دەستگیرکردووە و یەکێکیشیان کووشتووە و دەستبەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیشدا گیراوە.

ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە هەڵکوتانەسەر شانەکانی د.I.عــ.،ـش و هاوکارەکانیانە کە هەوڵ دەدەن لە نزیک کەمپی هۆل جێگیر ببن و بچنە ناو کەمپەکە.

ئۆپەراسیۆنەکە لە نێوان کەمپی هۆل و تەل حەمیس، هۆل و حەسەکە، هۆل، عەریشا و شەدادی دا بە ڕووبەری ١٠٠ کیلۆمەتر دەستی پێ کردووە. لەو هەرێمانە جووڵە و چالاکییەکانی چەتەکانی د.I.عــ.،ـش چاودێری دەکرێن.

هاوبەشی :