لەندەن؛ مانگرتن بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی بەردەوامە
لە وڵاتانی ئەوروپا، کۆمیتەکانی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەژار، بۆ خاوەندارێتی لە بەرخۆدانی وریشە مورادی و دژی سزای سێدارە بەردەوامە لە چالاکیی. لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، لە بەریتانیا چالاکیی مانگرتن بەڕێوە چوو.
ئەم چالاکیانە بە دەستپێشخەریی کۆمیتەکانی کەژار بۆ پشتیوانی لە داخوازییەکانی وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسی لە ئێران بەڕێوە دەچێت.
لە چالاکییەکەی ئەمرۆی کۆمیتەی کەژار لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەندامانی کۆمیتەی پەژاکیش ئامادە بوون.
بریارە کەمپینی مانگرتن لە خواردنی لەندەن تا رۆژی ۷ نۆڤەمبەر بەردەوام بێت و بەشداربوان داوا لە سەرجەم کەسایەتی مرۆڤی ئازادی خوا دەکەن بەشداریی کەمپینەکەیان بن.
کۆمیتەکانی کەژار لە ئەوروپا، زنجیرەیەک چالاکییان دەستپێکردووە بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی وریشە مورادی و لە دژی سزای نامرۆیانەی سێدارە، کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە جێبەجێدەکرێت.