بەسێ هۆزات: وەک رێکخستن ئێمە لە پشت ئیرادەی رێبەر ئاپۆوە وەستاوین
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە دەتوانێت پرسی کورد چارەسەر بکات و وتی، “رێبەر ئاپۆ ئامادەیە. ئێمە وەک بزوتنەوە لە پشت ئیرادەی رێبەر ئاپۆین.”
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەر پرسە گەرم و رۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند. هەڵسەنگاندنەکەی بەسێ هۆزات بەم جۆرەیە:
“لە ئەنجامی تێکۆشانێکی گەورەدا رێبەر ئاپۆ لەگەڵ عومەر ئۆجالان دیداری ئەنجامدا. بێگومان ئەوە دیدارێکی خێزانی بوو. بەر لەوە، پەیوەست بە دۆخی تەندروستیی رێبەر ئاپۆ هەندێک زانیاری بۆ رای گشتیی بڵاوکرانەوە.
با سەرنج بدەین، لە قۆناغەکانی پێشووشدا بەردەوام ئەوانە هەبوون. لە ماوەی ٢٦ ساڵی رابردوودا لەبارەی دۆخی تەندروستی و سەلامەتی رێبەر ئاپۆوە سەرەتا دەوڵەت، حکومەتی شەڕی تایبەت هەندێک زانیاری لەو جۆرەیان بڵاودەکردەوە، بە رێگەی هەندێک ئەندامی شەڕی تایبەتی خۆیان، لە ناو گەلی کورد ترس و نیگەرانی زۆریان ساز دەکرد، دواتریش هەندێک دیدار بۆ چەند جار یاخود دیدارێک بۆ یەکجار ئەنجام دەدرا. لە ناو رای گشتیدا تێگەیشتنێکی بەو جۆرە ساز دەکەن، کە گوایە گۆشەگیری هەڵگیراوە. بەو جۆرە هەوڵ دەدەن بەرخۆدان لاواز بکەن و کاریگەرییەکانی کەم بکەنەوە.
لەناو رای گشتیی دیموکراتیکدا، رای گشتیی تورکیادا، ناوچەکە و جیهاندا وەک ئەوەی گۆشەگیری هەڵگیراوە تێگەیشتنێک ساز دەکەن. دواتریش شەڕی تایبەت بە شێوەی دژوار، وەک پێشوو درێژە پێدەدەن.
ئێستاش ئێمە لە هەمان قۆناغداین. هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی کە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، ئاستێکی زۆر گرنگ و کاریگەری خوڵقاند. لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەرخودانی بەهێز، ئاستی خاەنداری ئافراند. لەسەر ئاستی ئەکادیمیەوە تا زۆر رێکخراوی مەدەنی و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان چەندین لایەن سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵییان هێنایە بەرباس. ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەوە نیشاندا. بەرخودانی کۆمەڵایەتی لە هەموو شوێنێک پەرەی سەند. هەربۆیە لەگەڵ ئەوەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی گەیشتە ئەو ئاستە، لەلای خۆیەوە دەوڵەتی تورکیش ئەم گەمەیەی هێنایە بەرباسەوە. چونگە تەنگی پێهەڵچنرابوو، زۆر کەوتبووە بن گوشار. لەهەمان کاتدا ئەو رووداوانەی لە هەرێمەکە روودەدەن دەوڵەتی تورکیان تەنگەزار کردووە. لە سیاسەتی ناوخۆ، سیاسەتی دەرەوەدا بە بنبەست گەیشتن هەیە. کاتێک کە هەموو ئەوانە کۆدەکەینەوە، لەوەها دۆخێکدا دیدارەکە ئەنجام درا.
هەر دۆخێکی شاراوە لە ئیمراڵی ئاسایی نییە
بێگومان ئەوە بە هیچ جۆرێک بە واتای ئەوە نایات کە گۆشەگیری هەڵگیراوە. واتە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات وانیشانی بدات کە گۆشەگیری تەواو بووە. ئەو هیچ فڕێکی بە راستیەوە نییە. ئەو دۆخە هەر خۆی شەڕێکی تایبەتە.
دەوڵەتی تورک پرۆپاگەندە و زانیاری شەڕی تایبەت لەبارەی سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆوە بە چ ئامانجێک بڵاودەکاتەوە با بیکاتەوە، بە چ لێکدانەوەیەک دەیکات با بیکات، دواجار بە شێوەیەکی خراپ لە سەر دەوڵەتی تورک دەشکێتەوە. دەمەوێت بە تایبەتی ئەوە بخەمەڕوو.
رێبەر ئاپۆ لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام دەیوت. هەموو دۆخێک لە ئیمراڵی، هەموو دۆخێکی شاراوە بە هیچ جۆرێک لەلایەن ئەم بزوتنەوە، لەلایەن ئەم گەلەوە، لەلایەن کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بە ئاسایی دانانرێت. لە ئیمراڵی هیج شتێک بە شێوەیەکی ئاسایی روونادات. هەموو شتێک لە ئیمراڵی وەک دەرەنجامی سیاسەتی قڕکردن روودەدات. هەربۆیە ئەگەر زیان بە تاڵە موویەکی رێبەر ئاپۆ بگات، ئەم گەلە جیهان بە سەر دەوڵەتی تورکیدا دەڕوخێنن. تورکیا بوونی نامێنێت، دەووڵەتی تورک بوونی نامێنێت. تورکیا دەبێتە دۆزەخێکی گەورە. ئەمە بۆ تورکیا بە واتای شەڕێکی ناوخۆیی بێکۆتایی دێت. کۆتاییەکەی رووخانی دەوڵەتی تورک و لەناوچوونی کۆماری تورکیا دەبێت.
لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ کۆڵەکە و بناغەی هاوپەیمانی، یەکێتی و پێکەوە ژیانی گەلی کورد و گەلی تورک مسۆگەر دەکات. مسۆگەری و گەرنتی ئەوەیە. رێبەر ئاپۆ بە واتای گەلی کوردە. رێبەر ئاپۆ بە واتای یەکبوونی هاوپەیمانی کورد-تورکە. بە واتای ئیرادە و مسۆگەرییە. رێبەر ئاپۆ بە واتای دیموکراتیکبوونی تورکیایە. بە واتای ئازادیی گەلانی تورکیایە. بە واتای ژیانی هاوبەش و یەکڕیزیە. هەربۆیە هەر کردەوە و مامەڵەیەک کە هەڕەشە لە تەندروستی رێبەر ئاپۆ و سەلامەتی رێبەر ئاپۆ بکات، ئەوە کۆتایی بە تورکیا دەهێنێت. کۆتایی بە دوڵەتی تورک دەهێنێت. دەبێت باش ئەوە بزانن.
شتێکی بەو جۆرە بەراستیش یاریکردنە بە ئاگر. ٢٦ ساڵە لە کاتی جیاجیادا ئەوە تاقیدەکەنەوە. شەڕێکی تایبەتی دژوار هەیە. بە تایبەتی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ زانیاری جیاجیای پەیوەست بە سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆ بە ئامانجی شەڕی تایبەت بڵاودەکرێتەوە. ئەوە لەسەر دەستی دەوڵەت دەکرێت. لەسەر دەستی ئەندامانی شەڕی تایبەت دەکرێت. لە رێگەی ئەنجامدانی دیدارێکەوە هەوڵ دەدەن هەندێک تێگەیشتن کە خزمەت بە شەڕی تایبەت دەکەن لەناو کۆمەڵگەدا بخوڵقێنن. هەوڵ دەدەن کۆمەڵگە سست و بێکاریگەر بکەن و لە جوڵەی بخەن. هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ئازادی، هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لاواز بکەن. دواتریش سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بە شێوەیەکی دژوار درێژە پێبدەن. لەسەر گەلی کورد هێرشی قڕکردن بەردەوامە. کۆنسێپتی قڕکردن بەڕێوەدەچێت. ئەوەی لەم قۆناغەدا روودەدات ئەوەیە.
موخاتەبی پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە
وەک وتم دۆخێکی ئاوایان سازاند. دواتر بۆئەوەی گەل ڕانەپەڕێت و تێنەکۆشێت چاوپێکەوتنێکی لەم جۆرەیان خستە ڕۆژەڤەوە. هەرخۆی هێرشەکان هەبوون و گرانتر بوون. ئەمە هەڵدەسەنگێنین. بە شارەوانی ئەسنیۆرت دەستییان پێکرد. لە ئێستادا قەیوم بەسەر شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیح و خەلفەتی دەسەپێنن. هێرشەکەی دژ بە توساشییان کرد بە پاساو بۆ ئەوەی هێرشی سەر ژێرخانی ڕۆژئاوا بکەن. هێرشە قڕکارییەکان بەشێوەیەکی سەخت کرایە سەر ڕۆژائاوا و بەردەوامیشە.
لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش بەهەمان سەختییەوە هێرشەکان بەردەوامە. ئەم هێرشانە پێکڕا ڕووی ڕاستی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی دەرخستەوە کە حکومەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکە. ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی خۆی پیشاندا، باسی کرد گۆشەگیری بەردەوامە.
زۆر بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی پیشاندا و وتی، “گەر بارودۆخی بڕەخسێندرێت، ئەوا هێزی تیۆری و پراکتیکم هەیە کە قۆناغەکە لە زەمینەی شەڕەوە بگوازمەوە بۆسەر زەمینەی یاسایی و سیاسی. دەتوانم لە چارەسەری دیموکراتیکیانەی پرسی کورددا رۆڵی بەهێز بگێڕم. بۆ ئاشتی و دیموکراسی تورکیا دەتوانم ڕۆڵی خۆم بگێڕم. دەمەوێت خزمەتی دیموکراسی و گەلانی تورکیا بکەم. خزمەتی کۆماری دیموکراتیک، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بکەم. لەم بابەتەدا ڕۆڵی خۆم بەجێدەگەیەنم و هێزی پراکتیکی و تیۆری ئەوەم هەیە.” و میتۆدی چارەسەری خۆی پیشاندا.
موخاتەبی پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ تەڤگەر و گەلەکەمان موخاتەبی سەرەکی چارەسەرییە و نوێنەرەوەی ئیرادەی گەلە. ڕێبەری گەل و ئازادییە. چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد بە موخاتەبەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆ ئامادەیە بۆ دانوستاندن. ئەمەی بەڕوونی پیشانی ڕای گشتی داوە.
گەر دەوڵەت لەم بابەتەدا هەنگاوێک بنێت، پرسی کورد بەشێوەیەکی دیموکراتیکی چارەسەر بکات، تورکیا لە کارەساتێکی گەورە ڕزگاربکات و نەهێڵێت بکەوێتە دۆخی دۆزەخ ئاساوە. دەتوانێت هەموو ئەم چارەسەرییانە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بکات. ڕێبەر ئاپۆ ئامادەی ئەمەیە و ئێمەیش وەک تەڤگەر لە پشت ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆیین.
وەک تەڤگەر میتۆد و چارەسەرییاکانی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما وەردەگرین. تەڤگەرێکین بەگوێرەی فەرمان و ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەجوڵێینەوە. بۆیە نزیکاتەی تەڤگەریش لەم بابەتەدا ڕوونە. هەڵوێستی خۆی نیشاندا و بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند. ڕێبەریمان ئەمەی ڕاگەیاند.
دەوڵەتی تورک خەریکی یاریکرنە
خۆی کێشەکە دەوڵەتە. دەوڵەتی تورک بەدوای یارییەکاندا دەڕوات. بە فرت و فێڵەکانی هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی گەلی کورد دەدات، لەم قۆناغە زەحمەتە بە زیانێکی کەمەوە خۆی ڕزگار بکات. حساباتی ئەم دەسەڵاتدارییە ئەمەیە. دەرد و خەمی دەسەڵاتداری چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد نیە، دەردی ئەو دیموکراتیکبوون و پێکەوەژیانی هاوبەشەی گەلانی تورکیا نیە. گوێ بەمانە نادات و خەمی نیە. دەردەکەی ئەوەیە هەرچۆنێک بێت دەسەڵاتداری خۆی بهێڵێتەوە.
لە ناوچەکەدا پێشهاتی جدی ڕوودەدات و کاریگەرییان لەسەر تورکیا دەبێت. ئەمە دەسەڵاتداری تەنگاو کردووە. قورسای لەسەر دەوڵەتی تورک دروستەکات. چیتر ناتوانێت وەک پێشو بابەتی جیۆپۆلەتیک و جیۆستراتیک بکاتە بابەتی بازاڕی مەرامەکانی. ئەم پێگەیەی لە لاوازبووندایە و کاریگەرییەکانی کەم دەبێتەوە. پێشهاتەکان لە ناوچەکەدا ڕوودەدات و رێککەوتنامەی نوێ دەبەسترێت، ئەمەش دۆخێکی زۆر جدی لەسەر تورکیا دروستەکات. لە ئێستاشدا لەم بابەتەدا بەڕاستی لە نێو گومان و دڵڕاوکێیەکی زۆردایە. ترسی لەدەستدانی دەسەڵاتدارییەتی. بۆیە لە لێگەڕینی ئەوەدایە چۆن لەم ترسانە خۆی قوتار بکات. لەم بابەتەدا دەیەوێت بە گوێرەی عەقڵ و ئەجیندانی خۆی ڕێبەر ئاپۆ پەلکێشی خاڵێک بکات. هەوڵدەدات بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی تەڤگەر پەلکێشی خاڵێک بکات. هەوڵی تەسلیم گرتنی گەلانی تورکیا و گەلی کورد دەدات، هەوڵدەدات هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا بێ-کاریگەربکات و ئۆپۆزسیۆن بەگوێرەی خۆی داڕێژێتەوە. هەوڵدەدات هەمووان بخاتە خزمەتی دەسەڵاتداری خۆیەوە. هەربۆیە پەرە بەشەڕی تابیەت دەدات.
لەم بابەتەدا گەلەکەمان و ڕای گشتی ناکەونە نێو یارییەکەوە، پێویستیشە نەکەون. دەبێت زۆر باش ئەوە بزانین دەسەڵاتداری خەریکی یاریکردن و فریودانە، بۆیە هەوڵدەدات هێزی بەرخۆدان و ئیرادە بشکێنێت و بێ کاریگەری بکات. هەموو ئامانجەکەی ئەمەیە.
جا بۆیە پێویستە هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی لاواز نەبێت، بە پێچەوانە گەورەتر و کاریگەرترەوە بەردەوام بێت. گەر ڕێگەی داوە بە عومەر ئۆجالان ڕێبەرێتی ببینێت، گەر دەرنجامی ئەمە هەندێک سستبوون لە هەڵمەتی ئازادییدا هەبێت، ئەوا ئامانجی دەسەڵاتدارییە و هەوڵی خۆ قوتارکردنیەتی لە دۆخەکە، هەمووی رێکارێکی تاکتیکییە.
پێویستە لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بکرێت
لەم دۆخەدا بەهێزی هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی یەکلاکەرەوەیە. بێگومان بەم شێوەیە. کاریگەرییەکی گەورەی بەرخۆدانی گەلەکەمان، گەریلا، تەڤگەری ژنان هەیە. هەموو ئەم بەرخۆدانانە کاریگەری گەورەی لە ئافراندنی هەڵمەتەکە هەیە و ئافراندی. پێویستە ئەمە ببینین. بۆیە دەبێت هەڵمەتەکە بە بەهێزییەوە بەردەوام بێت. پێویستە لە هەموو جێگەیەک بەشێوەیەکی بەرفراوان بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بەردەوام بێت.
لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە شاری کۆڵن ڕێپێوانێکی گەورە بەرێوە دەچێت. پێویستە گەلەکەمان لە تەمەنی ٧ هەتا ٧٠ ساڵیەوە بەشداری بکەن. ڕێکخستنی ئەوروپا سەفەربەری ڕاگەیاندووە. ئەمە زۆر مانادارە. لە یەکەمی تشرینی دووەمەوە تا ١٦ی تشرینی دووەم، پێویستە لە چوار پارچەی وڵات و دەرەوەی وڵات لە سەفەربەریدا بن. پێویستە بەردەوام لە سەفەربەریدا بن نەک تەنها لە کاتێکی دیاریکراودا. لە ڕاستیدا پرۆسەیەکی ئاوارتە و نایاسایی هەیە. شەڕی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. ڕووداوی زۆر مێژوویی لەئارادان. وەکوو گەلەکەمان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پرۆسەی دیاریکردنی چارەنووس داین. بۆیە پێویستە بەردەوام لە سەفەربەریدا بین. نابێت تەنها بە ڕێپێوانی کۆڵن سنووردار بمێنێتەوە. لێرەدا گەلەکەمان لە ئەوروپا لەگەڵ دۆستانیان پێویستە ئیرادەیەکی زۆر بەهێز نیشان بدات. لە ڕاستیدا کۆڵن و هەموو بەشێکی ئەوروپا پێویست ببێتە دەریایەک لە گەل و تێکۆشان. هەروەها ئەمەش لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، لە شێوەی سەرهەڵدان بەردەوام بێت.
لە هەمان کاتدا ژنان و گەنجان دەبێت بە هێزەوە پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانە کۆمەڵایەتییە بکەن. ژنان و گەنجان دەبێت بە شێوەیەکی زۆر بەهێز پێشەنگایەتی ئەم سەفەربەرییە بکەن. تا ئەنجامێکی مەزن بەدەست دەهێنن. هەتاکوو هەلومەرجی تەندروستی، ئەمنیەت و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دابین دەکرێت. هەتاکوو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی فیزیکییەوە ئازاد ببێت. پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر دەبێت. تورکیاش دیموکراسی بەخۆیەوە دەبینێ. دیموکراسی هەرێمی دروست دەبێت. گەل ئازاد دەبێت. بۆیە کلیلی چارەسەری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە.
بۆیە خاوەنداریکردن لەم هەڵمەتە زۆر گرنگە. پێویستە ئەم هەڵمەتە بە بەهێزترین شێوە لە هەموو لایەکەوە بەڕێوە بچێت. پێویستە بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بەهێز بکرێت و بەردەوام بێت. پێویستە تێکۆشانی یاسایی بەهەمان شێوە بەهێزتر و بەردەوام بێت. هەروەها تێکۆشانی دیپلۆماسی و سیاسی بەهێزتر و بەردەوامی پێبدرێت. پێویستە تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی بەهێزتر بکرێت. بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەنجامێکی مەزن بەدەست بهێنین. پرۆسەی پێشوو، ئاستی هەڵمەتەکە، ئەم راستیانەی سەلماند. ئەگەر ئەم پڕۆسەیە بە خێڕایی و بە هێزەوە بەڕێوە ببەین، بە دڵنیاییەوە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین. ئێمە دەتوانین چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد بەدەست بهێنین. ئێمە دەتوانین تورکیا دیموکراتیک بکەین هەروەها ناوچەکە بەرەو دیمۆکراتیک بوون ببەین. زەمینەی ئەمەش پێشتر زۆر بنیات نراوە.
ئەمەش لە ئاستی ئێستای پرۆسەکەدا نیشاندراوە. بەم هیوا و باوەریەتەوە، بەم هێز و جۆش و خرۆشەوە و هەروەها پاڵنەرە ئەخلاقییەکەی ئەو سڵاوە جوانەی کە لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرگیراوە، پێویستە بە بەهێزترین شێوە درێژە بە هەڵمەتەکە بدەین و بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین. لەسەر ئەم بابەتە بە ڕێز و حورمەت و حەسرەتێکی مەزنەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم.
دەیانەوێت کۆمەڵکوژی کورد تەواو بکەن و بیگەیەننە ئەنجام
لە ڕاستیدا دۆخێکی تراژیدی کۆمیدی هەیە. وەک دەوترێت پرۆسەی چارەسەری لەکاردا نییە. ئەم دەوڵەتە ئیرادەی چارەسەرکردنی نییە. هیچ گۆڕانکارییەک لە مێشکتدا نییە. هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی سەد ساڵەی نکۆڵیکردن و کۆمەڵکوژی نییە. بە پێچەوانەوە لە بارودۆخی ئێستادا، مێشکی ئێستای دەوڵەت، ئاکەپە کە نوێنەرایەتی ئەم دەوڵەتە دەکات، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، هەموو سەرچاوەکانی لە کۆدەکاتەوە وەردەگرێت و دەیەوێت سیاسەتی کۆمەڵکوژی کورد کە لەماوەی ئەم سەد ساڵەدا بەردەوام بوو تەواو بکات.
ئەمە ئاشکرایە، بۆیە ئەم دەوڵەتە، ئەم حکومەت و دەسەڵاتە عەقڵیەتی چارەسەری نییە، ئیرادەی چارەسەری ئەم پرسەی نییە. سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەردەوام دەکەن. بۆ ئەوەی لەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییە سەربکەون، پەنا دەبەنە بەر شێوازەکانی شەڕ و پیلانی تایبەت. پێویستە ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە ببینرێت و لێی تێبگەین. شەڕێکی تایبەت لە ئارادایە.
ئەم شەڕە تایبەتە بە زۆر پیلان، فێڵ و تاکتیک و مانۆڕ بەڕێوە دەبات. مەبەستم ئەوەیە کە دەبێت بەم شێوەیە ڕاستی مەسەلەکە بیبینین. بۆچی لەم کاتەدا قسەی وایان کرد؟ من ئەمە بە گۆڕینی تەنها قسە ناو نابەم. هیچ گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لەبەرنامەیاندا نییە. پیلان هەیە، پیلانی شەڕی تایبەت لەئارادایە.
بۆچی قسەی وایان کرد؟ پێویستە ئەم قسانە بەپێی ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
هەرێمەکە بە پرۆسەیەکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت. ڕووداوی جددی ڕوودەدەن، نەخشەکانی هەرێمەکە دەگۆڕدرێن. سنوورەکانی ناوچەکە لە گۆڕاندان. دۆخێکی جیاواز لە ناوچەکە بە گشتی سەرهەڵدەدات. ناوچەکە بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لەسەر جێبەجێکردنی ئەمنیەت و ئاسایشی ئیسرائیل، دیزاین دەکرێتەوە. بۆیە هەموو جۆرە دەرفەتێک پێشکەش بە ئیسرائیل کراوە و پشتگیری دەکرێت. لە ئێستادا ئیسرائیل شەڕێکی گەورەی ئیمپریالیستی لە ناوچەکەدا بەڕێوە دەبات. بە هەمان شێوە ناتۆ و ئەمریکا هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی دەوڵەتی تورکیا دەکەن. لەهەمان کاتدا سیاسەتێکی هاوشێوە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ناوچەی بەناوی عوسمانی نوێ، لە چوارچێوەی سیاسەتی داگیرکاری بەڕێوە دەچێت. دەوڵەتی تورک سیاسەتێکی ئیمپراتۆری پەیڕەو دەکات. لە ئێستادا ئیسرائیل و دەوڵەتی تورکیا سیاسەتی هاوشێوە لە ناوچەکەدا پەیڕەو دەکەن. بە جۆرێک لە هاوکارییەکی زۆر جددیدان.
تورکیا لە ناوەڕاستی ترس و مەترسیەکی گەورەدایە
هەموو دەوڵەتان هەوڵ دەدەن هەژموونی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا بە پشتیوانی ناتۆ و ئەمریکا و بەریتانیا بسەپێنن. پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە کە بە پاڵپشتی ئیسرائیل، ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت، چەمکی ناوچەکە لە بارودۆخی ئێستادا تورکیا لە خۆی ناگرێت. زۆر ڕێککەوتنی وزە ئەنجامدراوە، دیسان تورکیا لە دەرەوە هێڵدراوەتەوە. لە زۆر بواری دیکەدا ڕێککەوتن کراوە لە هێندوستانەوە تا دەریای سپی و ئەوروپا، دیسان تورکیایان بەشداری ڕێککەوتنەکان نەکردووە.
تورکیا لەم بارەیەوە زۆر نیگەرانە. لە ترس و مەترسیەکی زۆر گەورەدایە. ئەو سیاسەت و ستراتیژەیەی ئێستا لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکرێت، بۆ بچووکردنەوەی دەوڵەت نەتەوەکانی ناوچەکەس. بۆیە دەوڵەتی تورکیا ئێستا لە ناو ترس و مەترسیەکی گەورەدایە. ئەم قسانە دەبێ بە پێی ئەم ڕووداوانە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێن، پەیوەندی بەمەوە هەیە. هەوڵ دەدات کورد فریو بدات، بێ تێکۆشان بمێنێتەوە، بێ کاریگەر بێت، هەروەها ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا بێ کاریگەری بکات، بەم شێوەیە هەمووان بخاتە بن هەژموونی خۆیەوە و بە زیانێکی کەمتر لە کێشە ڕزگاری بێت. دەیەوێت بە شەڕی تایبەت، بە فێڵ، فریودان ئەم کارە بکات. بەڵام نەیتوانی زۆر درێژەی پێبدات. چالاکییەکەی توساش یەکسەر دەمامکی لە ڕوواڵەتی هەڵگرت. ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانی نیشاندا. نیشانیدا کە قسەکانیان چەندە راست نییە، پلانێکی گەورەی کۆمەڵکوژیی لەژێر ئەم قسانەدا هەیە، هەوڵیش دەدات ئەم پلانە بە شێوەیەکی جدی جێبەجێ بکات. چالاکی توساش ڕووی ڕاستەقینەی حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەی بۆ هەمووان نیشان دا.
ئیرادەی ڕاستەقینە بۆ چارەسەری لەئارادا نییە
دواتر چیکرد؟ هەر لەسەرتاوە ئەمەیان وت، ئەوانەی چالاکی توساشیان کردووە لە باکووری سوریاوە هاتوون. بە بێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک هەمان ڕۆژ ئەمەیان وت. لەبەرئەوەی تەڵەکەباز و ساختەکارن. قسەکانیان ساختەیە. بیرکردنەوەیان قڕکەرانەیە. هیچ گۆڕانێک لەمەدا نیە. یارییەکە، فێڵە، شەڕی تایبەتە. یانی شتەکە ڕوونە. ڕۆژی دواتر هەموو ژێرخان و سەرخانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەرتە خزمەتگوزارییەکانی بۆردوومانکرد. هێرشی هەموو جێگەیەکیان کرد. هێرشێکی دڕندانەی ترسناکییان لە دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا.
هەمان هێرشییان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پێشخست. دواتر سیاسەتی قەیومییان پراکتیزە کرد. هەموو ئەمانەش نیشاندەری ئەوەیە کە چەندە دەسەڵاتدارییەکی ساختەکارییە، فریودەر و تەڵەکەبازە. جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینەی خۆی پیشاندایەوە. ئەوانەی گوێیان لەم قسەیە گرتووە، وتییان بەڕاستی پرۆسەیەکەی چارەسەری نوێ هەیە، گەر هەنگاو بنرێت شتێک دێتە ئاراوە. بەڵام لەناکاو هەموو ئەمانە لە ماوەیەکی کورتدا بوونی نەما.
چونکە فریوودان لە ناو ئەم کارەدا هەیە. یاری هەیە. گەر ئیرادەیەکی ڕاستی چارەسەری هەبیت، بۆچی هەموو ئەم شتانە لە ماوەیەکی کورتدا ڕوودەدەن؟ هەر لەسەرەتاوە وتمان، هەموو ئەمانە یاری شەڕی تایبەتە. با هیچ کەسێک بەمانە فریوو نەخوات. ئەمەش بە ڕوونی ئاشکرا بوو. دەبێت هەموو ئەم پێشهاتانە ببینت و هەڵیسەنگێنێت.
هەموو ئەمانە یاری شەڕی تایبەتە. لە ئێستادا ئامانجی دەوڵەت و ئەم دەسەڵاتدارییە ئەوەیە سیاسەتەکانی قڕکردنی کورد بگەیەنێتە ئەنجام. بۆیە لە هەموو جێگەیەک ئەم هێرشانە بەڕێوەدەبات. بەو مەرامەوە ئەم هێرشانە دەکات.
تاکو ئەم دەسەڵاتدارییە دەستبەرداری سیاسەتی نکۆڵی-لەنابردن نەبێت، دەستبەرداری سیاسەتەکانی قڕکردن و سەپاندی قەیوم نەبێت، ئەوا هەموو پێشهاتەکان درێژە پێدەری یارییەکانی شەڕی تایبەتە. ڕۆژانی ڕابردوو قەیومی بەسەر ئەسنیۆرتییدا سەپاند. هەمان ڕۆژ هەڵمان سەنگاند. گوتمان، ئەمە درێژەی دەبێت و لە کوردستاندا بڵاودەبێتەوە.
بەو جۆرەش ئەنجامدرا. چونکە دەزانین. زهنیەتی ئەم دەوڵەت و دەسەڵاتدارییە دەناسین. بەردەوام بوو؛ قەیومی بەسەر مێردین، ئێلیح و خەلفەتییدا سەپاند. تابێت قەیوم بەسەر شارەوانی دیکەشدا دەسەپێنێت. وا بڕوات قەیوم بەسەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵیشدا دەسەپنێت. لە هەموو جێگەیەک پەرە بەم سیاسەتە دەدات.
نادادپەرەوەی تەشەنە دەستێنێت و هەمووان دەکاتە ئامانج
ئەم سیاسەتی قڕکردنە کە بەڕێوەدەبرێت، لە ئێستادا بەڕاستی بە دیکتاتۆرێتی فاشیستەوە بەڕێوەدەبرێت. ئۆپۆزسیۆن نایەوێت ئەمە ببینێ. هەموو جۆرە کردەوەی نایاسایی، نادادپەرەوەری، ستەم، فشار و ئەشکەنجەیەک لە دژی کوردان بە ئاسایی دەبینرێت. هەمووان چاوی خۆیان داخستووە و نایبینین. بۆیە هەموو ئەمانە هاتنەئاراوە. لە ئێستادا یەک بە یەک بەرامبەر هەموویان ئەنجامی دەدات. دەوترێت گەر بێدەنگ بیت نۆرەی تۆش دێت. بێدەنگ بوون و ئینجا نۆرەی هەموویان هات. ئەمە تەنها لە کوردستان و ئەسنیۆرتییدا ناوەستێتەوە، بەڵکو دەپەڕێتەوە بۆ هەموو ئەستەنبوڵ و ئیزمیریش. یانی لە هەموو جێگەیەک پەیڕەو دەکرێت. گەر ئۆپۆزسیۆن بێدەنگ بێت ئەوا قەیوم دەسەپێنرێت. هەرکەسێکیش ڕەخنەبگرێ دەگیرێت. هەرخۆی یاساییەکی کاریگەری سیخوڕییان دەرکردووە. ئەوەی ڕەخنەیەکی بچووک بگرێت دەستگیر دەکرێت. دەڵێن هەڕەشە لە ئاسایشی تورکیا دەکات. بەم شێوەیە هەموو ئۆپۆزسیۆن سەرکوت دەکەن.
ئەگەر نادادپەروەری و کردەوەی نایاسایی ڕوویدا و دەنگت لە دژی بەرز نەکردەوە، ئەوا دووبارە تووشت دەبێتەوە. ئەگەر داڕزان و خراپبوونەکە لە شوێنێکەوە دەستی پێکرد، ئەخلاق نەبوو، ویژدان نەبوو، ئیتر ناتوانی ڕێگری لەم کارە بکەیت. ئەمە لە کوێوە دەستی پێکرد؟ لە ئیمراڵییەوە. سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵیە. نادادپەروەرییەکی ترسناکە. یاسا لەوێدا کاری پێناکرێت. ئەخلاق جێبەجێ ناکرێت. لەوێوە دەستی پێکرد و لە هەموو کوردستان و تورکیادا بڵاوبووەتەوە. تا ئێستا هیچ دەنگێک لە کەسەوە، لە ئۆپۆزسیۆنەوە دژی گۆشەگیری دەرنەبڕاوە. کاردانەوەی نیشان نەداوە. گەر لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی دەنگ هەڵنەبڕی، هەڵوێست پیشان نەدەی و ئەو پێشلکارییانەی یاسا و ئەو نا ئەخلاقیەی لە ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت، نەدەیتە بەر رەخنە، کەواتا چۆن دەتوانی ڕێگری لە نادادپەرەوەری و کردەوە نایاسایی بگریت؟ بێگومان ناتوانی. ئەمە لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیریش جێبەجێ دەکرێت. لە هەموو جێگەیەک جێبەجێ دەکرێت. ئەمە بەسەر جەهەپەشدا جێبەجێ دەکرێت. ڕەنگە سبەی قفڵ لە دەرگای جەهەپە بدەن، ڕەنگە بڵێن جەهەپە پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەیە. بۆی هەیە جەهەپە داخەن. ڕەنگە ئۆزگور ئۆزەل بگرن، ئیمام ئۆغلۆش بگرن. گەر دەنگت هەڵنەبڕی، ناتوانیت ڕێگری لەمە بکەی.
ئیدی لەم کاتەدا باخچەلی فاشیست، دەسەڵاتداری ئەردۆغانیش، هەموو کەسێک دەڵێت گۆشەگیری لە ئیمراڵیدا هەیە. یانی دانیان بە گۆشەگیرییدا نا. دانیان بەوەدا نا کە چۆن تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن. گۆشەگیری تاوانە. لە ئێستادا هەمووان دانیان بە گۆشەگیرییدا ناوە. بە هەمووان دەڵێن ٢٦ ساڵە لە ئیمرالێدا تاوان دەکەین، تاوانی دژە مرۆڤایەتی دەکەین.
لە نێو جەهەپەدا هەندێک کەسی نەتەوەپەرست و شۆڤێنی نایانەوێت باسی گۆشەگیری بکەن. یانی لە کابوسێکی ئاوادا دەژین؛ گەر هەندێک گۆڕان بەسەر بارودۆخی ئۆجالاندا بکرێت، هەندێک مشتومڕ لەسەر مافی هیوا و بەو گوێرەیە هەندێک گۆڕانکاری لە یاسای تورکیادا بکرێت، ئەمە بە گوێرەی خواستییان نیە، نابێت ئۆجالان بە موخاتەب وەرگیرێت. بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن موخاتەبی جیاواز هەبێ. یانی بە گوێرەی یارییەکان دەڕۆن بەڕێوە. وە لەگەڵ چارەسەری پرسی کورددا نین.
سەبارەت بە پرسی کوردەوە، کاتی ڕاپۆرت و قسە بەسەرچووە
بە ڕێبەرێک کە ئیرادەی ملیۆنانە، ئیرادەی ئەم گەلەیە، دەلێن نابێ بە موخاتەب وەربگیردرێت. ئەمە چ عەقڵیەت و وتنێکی ژەهراوییە، ئەمە چ دوژمنایەتییەکە بەرامبەر کورد دەکرێت؟ مەبەستم ئەوەیە بە ڕوونی دەڵێم دژایەتی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردە. هەرکەسێک لێدوان و هەڵوێستێکی هەڵە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ بدات، ئەوا لە ناوەندی لێدوان و هەڵوێستێکی هەڵەدایە بەرامبەر بە گەلی کورد. ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی کوردە، ڕێبەرە. موخاتەبی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. دوژمنایەتی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ دوژمنایەتییە بەرامبەر گەلی کورد.
لە ناو جەهەپەدا بەشێک هەن دەڵێن چەپین، هەندێک دەڵێن سۆسیال دیموکراتین، هەندێک دەڵێن وڵاتپارێزین، نازانم بۆچی دژایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. یانێ دژی کوردن. بەمشێوەئە چارەسەرێک دروست نابێ.
چەند قسەیەکی ئەرێنی جەهەپە هەیە. ئەوە دەمێکە دەڵێن پرسی کورد هەیە. دەوڵەت باخچەلی وتی، پرسی کورد نییە، پرسی تیرۆر هەیە. ئۆزگور ئۆزەل بەرامبەر بەم بابەتە ناڕەزایی دەربڕی و وتی نەخێر پرسی کورد بوونی هەیە.
دەوڵەت باخچەلی وتی: “پرسی کورد نییە، پرسی تیرۆر هەیە. ئەردۆغانیش هەمان شت دوبارە دەکاتەوە. باشە لە تورکیا پرسی تیرۆر هەیە، بۆچی ئەم کێشەیە بوونی هەیە؟ بە بڕوای ئێوە ئەم کێشەی تیرۆرە لە کوێوە هاتووە؟ ئەگەر پرسی کورد نەبوایە پەکەکە سەریهەڵنەدەدا. ئێستا هەموو ئەو کوردانەی بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن بە تیرۆریست ناودەبەن. هەموو ئەو کوردانەی کە داوای ماف و دادپەروەری دەکەن پێیان دەوترێت تیرۆریست.
ئەم دەوڵەتە هەموو کورد بە تیرۆریست دەناسێت. هەموو کوردێکی ئازادیخواز، ئەوانەی دەیانەوێت بە کەرامەتەوە بژین، بە ژیانی هاوبەش لەگەڵ گەلی تورکدا بە شێوەیەکی دیموکراتیک پێکەوە بژین، پێیان دەوترێت تیرۆریست.
جەهەپە لەبەرامبەردا ناڕەزایەتی دەربڕی و وتی نەخێر پرسی کورد هەیە. ئێمە ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین. باشە لە ڕاستیدا دەبێت مرۆڤ چەپڵە بۆ ئەم هەڵوێستە لێبدەن. پێویستە گەل نرخی بزانن. بەڵام ئیتر گەلی کورد لەم قسانە بێزار بووە. ئەمە شتێکی نوێ نییە. هەموو دەسەڵاتداران کە هاتوون و ڕۆیشتوون وتوویانە کە پرسی کورد هەیە. کەس نەیگوتووە پرسی کورد نییە. هەروەها ئەردۆغانیش کاتێک لەگەڵ بەرژەوەندییدا بگونجێت باسی لەوە کردووە کە پرسی کورد هەیە. کاتێک بە پێی بەرژەوەندیی نەبووبێت، دەڵێت پرسی کورد بوونی نییە. هەر لە سەرەتاوە دەسەڵاتداران ئەمەیان وتووە، ئۆزالیش وتی. مەسعوود یڵمازیش وتی. ئەوەی نەیگوتبێت، نییە. لە ڕاپۆرتەکانی پێشووی جەهەپەدا وتراوە و پرسی کورد قبوڵ دەکات. بەڵام تەنها قسە بەس نییە.
ئیتر پرسی کورد بە هەموو لایەنەکانییەوە خۆی ئیجبارییە. چارەسەری دەبێت بکرێت. لە تورکیا ئێستا چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد ئیجبارییە. ئەگەر جەهەپە بڵێ پرسی کورد هەیە، ئەوکات بەرنامەیەک پێشکەش بکات. هەروەها سەبارەت بە چارەسەری پرسی کوردەوە دەبێت نەخشە ڕێگایەک پێشکەش بکات. ئەوان دەڵێن ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین. پلان و پڕۆژەی ئەم پرسە بخاتە ڕوو. ئەم نەخشە و پڕۆژە چارەسەریە دەچێتە کوردستان. لە هەموو شوێنێک کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت. قسەوباسی لەسەر دەکرێت. گوێ لە داواکارییەکانی گەلی کورد دەگیردرێت. لەگەڵ هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چین و توێژەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. سەرەتا ئیمرالی بە مۆخاتەب وەربگیردرێت. ڕێبەر ئاپۆ مۆخاتەب دیار دەکات. بە ڕەتکردنەوەی مۆخاتەب بوونی ڕێبەر ئاپۆ، هیچ ناکرێت. ئەگەر جەهەپە لەم بوارەوە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی دەنوێنێ، ئەوا پێویستە بوێرانە هەڵسوکەوت بکات. دەبێت ئیرادە نیشان بدات. پێویستە هەنگاوێکی پراکتیکی بنێت. ئەگەر ڕاستگۆیی بنوێنێت و خاوەنداری لە قسەکانی بکات، ئیرادەی بە بەهێزی چارەسەری لە دژی هەر جۆرە فشار و هێرشێک نیشان دەدات. بۆ نموونە کاتێک قەیوم لە ئەسەنیورت دانرا، ئەگەر بەرخۆدانێکی کۆمەڵایەتی زۆر بەهێز دروست بکرایە، ئێستا جەهەپە یەکەم پارتی تورکیا بوو.