یەكەم هەنگاوی ئاشتی دەوڵەتی داگیركەری تورك، لەسەر كار لادانی سێ سەرۆك شارەوانی كوردان بوو
ئارام ڕەفعەت چاودێری سیاسی لە نووسینێكدا سەبارەت بە لە كارلادانی سێ سەرۆك شارەوانی هەڵبژێردراوی كورد لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە لە باكووری كوردستان ڕایگەیاند: یەکەم هەنگاوی ئاشتیی تورکەکان لەسەرکار لادانی سێ سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردراوی کورد و دانانی قەیومی تورک لە جێگەیان بوو.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرچەند تورکەکان بەرنامەی ئاشتییان نەبووە و پلانەکەیان تەسلیمبوون و چەکدانانی گـ.،ـەریــ.لایە، بەڵام کەی تورکیا باسی ئاشتی کرد، ئەوا بەدڵنیاییەوە پلانی هەڵگیرسانی جەنگێکی بەدەستەوەیە.
جێگەی ئاماژەیە بەرەبەیانی دوێنێ پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی و قەیوومی لە جێگەی سێ سەرۆك شارەوانی هەڵبژێردراوی كورد دانا