نامەی چالاکیکەری فیدایی ئاسیا عەلی

47
0
هاوبەشی :

سارا عەلی یەکێک لەو دوو گەریلایەیی لە بەرانبەر توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا پێش ئەنجامدانی چالاکییەکە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێیانی، ژنانی پاژک، گەل، هاوڕێیانی لە زیندان و بنەماڵەکەی نامەکەیەکی نوسیوە. نامە و ڕاپۆرتی چالاکیەکە بڵاودەکینەوە.

نامەی ئاسیا عەلی

ڕاپۆرت و نامەی ئەندامی تابووری نەمران ئاسیا عەلی (مینە سەڤژین ئەلچیچەک) کە لە ئەنقەرە لە دژی توساش (ناوەندی بەرهەمهێانی چەکی ئاسمانی) چالاکی فیدایی ئەنجامدا بەم شێوەیە:

“ڕاپۆرتی چالاکییە فیداییەکەم بۆ تابووری نەمرانی شەهید زیلان

ناوم سارا عەلییە. لە نێو سیستەمدا ناوم مینە سەڤژین ئەلچیچەکە. لە ساڵی ١٩٨٩ لە ئیزمیر لە دایکبووم. بە ئەسڵ خەڵکی جۆلەمێرگم. بەشی بەرنامەسازیی کۆمپیوتەرم خوێندووە و تەواو کردووە. لە نێو بنەماڵەیەکی چوار منداڵیدا، چوارم منداڵ و تاقە کچی بنەماڵەکەم. لە بنەماڵەکەمەوە ئاشانی ناسنامەی خۆم بووم، بەڵام لە نێو ئەو بنەماڵە گەورەیەمدا بە تەنها من بەشداری ناو پارتی (پەکەکە) بووم. دەوروبەرە سۆسیالیست، هاوڕێیان قوتابخانەم واتایان دەدایە دنیایەکی جیاواز، ڕۆژڤێکی جیاواز. هەستم، خەیاڵم، حەسرەت و سۆزم، بە کورتییەکەی شێوەی تێگەیشتنم دنیایەکی جیاواز بوو، بەڵام ئەوان هاورێم بوون. دەوروبەرێکی جێگرەوە نەبوو کە بمتوانیبا هەڤاڵانی کورد و سۆسیالیستی بناسم. دراوسێکانمان، هەڤاڵانی قوتابخانەم، پێکهاتبوون لە منداڵانی کارکەرەکانی بنەماڵە کەمالیستییەکان. ئەم دۆخە تا بەشداربوونم لەنێو کاری گەنجاندا بەردەوام بوو. ئەمە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کەسێتیی و کارەکتەرم کرد. لە لایەکەوە لەبەرئەوەی نەمدەتوانی بەتەواوەتی لەگەڵ ناسنامە و کەلتووری خۆمدا بژیم هەموو کاتێک لەو حەسرەتەدا بووم، لە لایەکی دیکەوە کەسایەتییەکی نامۆ و دوور لە بەهاکانی بوو کە تێکەڵ بە ژیان ببوو. مەبەستم ئەوەیە هەر وەک چۆن ئەوەی لایەنێکی ژیان و کەسێتییم بەرەو ئاسمیلاسیۆن هەنگاوی هەڵدەگرت، لایەکی دیکەی کەسایەتیم دەیویست ناسنامەی خۆی لە باوەش بگرێت، کە هەر ئەوەم لەدەستدا مابووەوە. هەموو کاتێک لەو کەرتبوونەدا بووم. هێشتا ناکۆکییە سەرەتاییەکانم زیاتر لەسەر ناکۆکی ڕەگەزیی بوو نەک ناسنامەی نەتەوەیی و ئەمەش یەکەم هۆکار بوو کە ڕێبەرم ناسی. من لە خێزانێکی کۆمەڵایەتیدا گەورە بووم کە ژن دەسەڵاتییان هەبوو. بەڵام وێڕای ئەوەش دەمتوانی نایەکسانی نێوان ژن و پیاو ببینم، لە ڕێگەی ئەو کتێبانەی دەیانخوێنمەوە و ئەو ژینگەیەی کە چاودێریم دەکرد، دەمتوانی زیاتر لێی تێبگەم. تەنانەت کاتێک ناکۆکییەکانم لەگەڵ بنەماڵەکەمدا باس دەکرد، وەڵامی دڵخۆشکەرم نەدۆزییەوە و پرسیارەکانم لە هەوادا مانەوە… لەو پرۆسەیەدا گەڕانەکانم بەرەو ناسینی زۆرێک لە حزب و کوتلە چەپە سۆسیالیستەکان، ئەنارشیستییەکان یان زۆرێک لە ڕێکخراوە فێمینیستەکان، ئیکۆلۆژییەکان دەستپێکرد بەڵام لە هیچ کام لەو ڕێکخستنانەدا وەڵامێکی جێگەی ڕەزامەندیم بۆ لێگەڕین و پرسینەکانم نەدۆزیەوە. ئەوەی من بە دوایدا دەگەڕام تیۆرێکی ڕاستەقینە و پێکهاتەیەکی باش بوو کە تیۆری و پراکتیکەکەی تێکەڵ بکات، هێندەی دژبەری خۆی لە سیستەم هەروەها جێگرەوەشی دەستنیشان بکردایە. زۆرێک لەو ڕێکخستنانە ئەم یەکپارچەییەیان نەبوو. وەک چۆن نەمامێک لە ڕەگەکەیەوە دەبڕدرێت و دەکەوێت، ئاوا کەوتم تا پەکەکەم ناسی. لە دەوروبەرمان کتێبی ڕێبەرێتی و پارتی (پەکەکە) هەبوون. لە دوایین ساڵی ناوەندییەوە (ئامادەیی) دەستم کرد بە خوێندنەوەی پارێزنامەکانی ڕێبەرێتی. بەڵام ئاستی تێگەیشتنم زۆر نزم بوو، بە زەحمەت تێگەیشتنم هەبوو، ماوەیەک وەستام و دواتر دەستم بە خوێندنەوە دەکردەوە. بە پێشنیاری هاوڕێیەکم، هەڵسەنگاندنی کتێبی ‘ئەڤینی کورد’ـی ڕێبەرتیم خوێندەوە و وەڵامی هەموو ئەو شتانەم دۆزیەوە کە ساڵانێک بوو پرسیارم لێدەکرد. هەرچەندە نەمتوانی فۆرمولەی ‘چۆن بژیم’ لەو ساڵانەدا دابنێم، بەڵام ئێستا دەزانم چۆن دەبێت بژیم. هەرگیز بە پێی ئەو ڕۆڵانەی کە سیستەم بەسەر ژناندا دەیسەپێنێت، خۆمم لە قاڵب نەدەدا و بەمەش دنیای خەون و ئامانجەکانم بەرتەسک نەدەکردەوە. بەو بۆنەوە لە چالاکییەکانی ژنانی گەنجدا بەشدار بووم و دواتر وەک ئەنجوومەنی ژنان و چالاکییەکانی بواری کۆمەڵایەتی بەردەوام بووم. پێش ئەوەی لە ڕووی جەستەییەوە بە تەواوی لە سیستەم داببڕێم و بێمە چیا، نزیکەی ١٠ ساڵ بەشداری چالاکییەکانم کردووە، هەرچەندە بەردەوام چالاک نەبووم. بەڵام لەم پرۆسەیەدا هەوڵی زۆرم دا بۆ بەشداربوونم. بەڵام هەریەکەیان بە هۆی بەربەستەکانی ئەو هاوڕێیانەوە کە لە ژێر بەرپرسیارێتییەتی ئەواندا بووم یان بەهۆی ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان دروست دەکرد جیگای من نەبوون، یان بەهۆی بێ ڕێوشوێنی منەوە، ئەنجامەکەی نەرێنی بوو. دیسان من هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی ڕۆژێک ببمە گەریلا. بەهۆی ئەو کارانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامم داوە، چانسی هاتن و ڕۆشتنم بۆ هەرێمە ئازادەکان بەدەست هێنا و بەم شێوەیە گەریلام ناسی. لەو پرۆسەیەدا هەرچەندە پێداگرییم لەسەر بەشداربوون هەبوو، بەڵام هاوڕێیانم دژی ئەوە بوون و پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە بەردەوام بم لە کار و چالاکییەکانی ئەوکات. بەڵام دواجار هەڤاڵ لاشەر کە هەر لەسەرەتاوە بۆ من شوێنی ڕێز و حورمەت و متمانەی قووڵ بوو، لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لەکاتی ڕۆشتن بۆ چالاکیی شەهید بوو. بەو پێیەی ئەو شوێنەی شەهید لێی گیانی لەدەستدا شوێنێکی مەدەنیی بوو، هەڤالان داوایان کرد بچین شوێنی ڕووداوەکە بپشکنین. کاتێک چووینە ئەوێ و پارچەکانی جەستەی هەڤاڵمان کۆکردەوە، من بە هەر پارچەیەک کە کۆم دەکردەوە بەڵێنێکمدا. ببمە شەڕڤانێکی شایستەی ئەو و ئەوەی ئەو بە تەواونەکراوی بەجێی هێشتووە تەواوی بکەم، گرنگ نییە هەرچییەک بێت. له پرسی مندا که به هەمان پرۆسه بەردەوام بوو، به هۆی جێگیربوونم له ڕاگەیاندنی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریی، بڕیاری گرتنم بەسەردا سەپێندرا. دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بە شێوەیەکی شاراوە لە شار مامەوە، داوام لە هەڤاڵانم کرد کە بەشدارم بکەن. چەندین کاتژمێر لەگەڵ هەڤاڵانم مامەوە و هەوڵی ڕازیکردنیانمدا بەڵام بێ سوود بوو. هەتا لە ٣١ـی ئابی ٢٠١٥ بەشداری بووم.

هەم ئەو بەڵێنەی کە بە شەهید لاشەر دابووم و سەرەڕای ئەوەش ئێمە خۆبەڕێوەبەریمان ڕاگەیاندبوو لە یەکەم هەڵکوتانە سەر ماڵان و بڵاوبوونەوەی ڕێکخستنەکەمان و ئەو سەدان کەسەی کە لە یەکەم فیشەکدا هەڵهاتن، هیچ بوارێکی تری تێکۆشانیان بۆ من نەهێشتەوە و ڕەخنەداینی بەرپرسیارێتی ئەرکەکانمان کە بانگەشەی ئەوەمان دەکرد کە پێشەنگایەتی کۆمەڵگامان لە ئەستۆ گرتووە بەڵام لە کاتی خۆیدا پێکمان نەهێنا، هەموو ئەمانە لە خۆمدا وەک هێزێک بۆ تۆڵەسەندنەوە بینیم. واتە ئەمجارە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانم هۆکاری بەهێزم هەبوو کە توانیم پێشکەشی هەڤاڵانم بکەم، بۆیە لە پەروەردەی شەڕڤانی نوێ بەدواوە من پێشنیارم کرد بەشداری تابووری شەهید زیلان بم. سەرەتا پێشنیارەکانم بە شێوەیەکی زارەکی پێشکەش بە بەڕێوەبەری کرد. هەڤاڵانیش ڕایانگەیاند کە هێشتا زۆر زووە بۆ من و پێویستە لە نێو گەریلادا دەست پێ بکەم. لە ساڵی ٢٠١٦، کاتێک لە جیلۆ بووم، هەڤاڵ ڕێناس کە پێکەوە لە هەمان تابووردا دەماینەوە، چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا. بەڵام هەڤاڵ بەر لەوەی خۆی بگەیەنێتە ئامانجەکەی شەهید بوو. ڕاستەوخۆ دوای ئەوە، ڕاپۆرتێکم بۆ بەڕێوەبەریی هەرێمەکەمان لەسەر ئەو بنەمایەی کە دەمەوێت ئەو چالاکییەی هەڤاڵ تەواو بکەم نووسی. ڕاپۆرتەکەم بە جیهاز وەڵام درایەوە وترا قووڵبوونەوەی ئێمە ئەرێنییە، بەڵام ئەم جۆرە چالاکییانە بۆ ماوەیەک ڕادەگیرێن و بنەمای هێزی تایبەت بووە ڕۆژەڤی من. بە پێچەوانەوە، زۆربەی هەڤاڵانم ئەرکی تابووری شەهید زیلانیان دەزانی، بەڵام من هێشتا شارەزای هێزی تایبەت نەبووم. بۆ ئەنجامدانی چالاکی فیدایی بەشداری ڕێکخستن بووم و تێگەیشتنم لە فیدایی بوون تەنها ئەوە بوو کە بۆمبێک بە خۆتدا بتەقێنیتەوە.

بنەمای بیردۆزیی، خۆبەهێزکردن، هەوڵ و کۆششەکان لە مندا زۆر کەم بوون. من تەنانەت لەو کاتەدا لەو ئاستەدا نەبووم کە لەمە تێبگەم. کاتێک چاوەڕێی هێزی تایبەت بووم، لەسەر بنەمای پێشنیارەکەم چووم بۆ زاپ. زاپ یەکەم ئەزموونی گەریلایەتی من بوو، پێشتنیاری ئەوەم کرد لە زاپدا لە چاوەڕوانییدا بمێنمەوە. کاتێک لە زاپ بووم، گواسترامەوە بۆ وەرگرتنی پەروەردە لە ئاکادیمی شەهید ماهیر لە پەروەردەی بەشی تاکتیکی “سابۆتاژ” بەشدار بووم. زۆر دڵخۆش بووم کە بتوانم بگەمە ئاستێک کە بۆمبێک دروست بکەم لەڕێگەیەوە دەستم بە ئازادیی بگات وامدەزانی جیهان هی منە. بۆ ئەم مەبەستە، من بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری پەروەردەی “سابۆتاژ” بووم کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٧ـدا بینی بووم و هەموو ئەو شتانەی فێربووم لەسەر ئەم بنەمایە بوو. لە هەمان کاتدا بەردەوام بووم لە نووسینی ڕاپۆرتی پێشنیار بۆ تابووری شەهید زیلان. پاش ماوەیەکی کورتی پەروەردە، لە ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندیم بە هێزی تایبەتەوە کرد. دوای ئەوەی پەروەردەی سەرەتاییم بینی، بۆم دەرکەوت کە چەند نزیکم لە ڕوانگەی فیدایی بوونەوە. فیداییانی ڕێبەر ئاپۆ بەو مانایە بوو کە ئەوان خۆیان بەم ئەرکە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ئامادە کردووە و کاتێک ئەو کارە دەکەن، بە ئیرادەیەکی مەزنەوە لە دژی هەموو دواکەوتووییەکانی خۆیان تێکۆشانیان کردووە و هەموو شتێکیان لەبەرچاو گرتووە. بەڵام من لەو کاتەدا هەستم دەکرد ئامادەم. بەئارەزووی خۆت لەناو پەکەکەدا دەتوانی بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی کە دەست نیشانت کردووە کاری بۆ بکەیت، لە کۆمەڵگای سەرمایەدارییدا، لۆژیکی ‘من ئەمەم دەوێت، با هی من بێت’ هەیە. بەڵام لەناو پەکەکەدا، ئەو تێڕوانینە جیاوازە “من دەمەوێت بەم شێوەیە شەڕ بکەم، لەوێ بەشداری شەڕ بم، کاتێک دەمەوێت هەوڵ دەدەم بۆ داخوازییەکانم، پێویستە بتوانم بە هەر شێوەیەک بێت واز لە شتە کەسییەکانم بهێنم، ئەمە جیاوازییەکانە. بۆیە زەحمەتە لە کەسانێک وەک من کە لەناو سیستەمدا شێوازیان وەرگرتووە لەوە تێبگەین. بۆیە منیش بە وتنی ئەوەی دەمەوێت چالاکی فیدایی ئەنجام بدەم، بۆچی ڕێگرییم لێدەکەن، فیدایی بوون کارێکی قورس نییە، ئەرکی فەرماندەکانم قورستر کردبوو. قارەمانێتی هەرزان قەد نییە. پێش هەموو شتێک، کەسەکە، تەنها لەسەر بابەتی میتۆدی شەڕ، بەرەو بڕیارێک دەڕوات. لە هەمووی سەرەکی تر ئەوەیە، دوای ئەوەی بڕیارتدا چەند دەتوانیت خۆت دروست و ئامادە بکەیت لە هەموو بوارێکەوە. گرنگترین شت ئەوەیە کە چەندە دەتوانی بە ئەزموونکردنی خۆت لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ ئەخلاقی یەک بگرێتەوە. بە دڵنیاییەوە بە مانای پەروەردەیەکی بێکۆتای دێت و مرۆڤ دەگەیەنێتە ڕاستیی ڕێبەرایەتی، دەبێت هەموو ساتێک لە پرۆسەی نوێبوونەوەدا بێت. بەڵام هەندێک هەنگاو هەیە کە پێویستە دەستبەجێ لێی تێبگەین و جێبەجێ بکرێن. بە بەراورد لەگەڵ هەستیاری پرۆسەکە، ئەمە بۆ کورد، بۆ ئێمە وەک شەڕڤانێک، هیچ شتێک نییە نەکرێت. لە هێزی تایبەتدا گەیشتمە قووڵایی ئەو ڕاستییە. بۆ من ئەمجارە پرۆسەی ئاشنابوون لە نزیکەوە ڕوویدا و بۆ تێگەیشتن، نوێکردنەوەم لە خۆمدا دەست پێکرد. لە ژیانی ئێمەدا کە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەناسرێت، ئەو کێشەیەی ڕوودەدات، لاوازیانەی لە کەسەکان سەرهەڵدەدەن، میتۆدی ڕێکخستن بەردەوام لەسەر منیش کاریگەریی بووە. ئەگەر بنەڕەت و بنەما ڕێبەرایەتی بێت، هیچ کێشەیەکی شەخسی بوونی نییە کە چارەسەر نەکرێت، هیچ تێکۆشانێک نییە کە نەتوانرێت سەربکەوێت. تەنها ئەوە بەسە کە ببینە پێکهێنەری ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ، جیهان بە قوربانی بێت. من بەم پێداگریی و ئیرادەوە بەشداری تابووری شەهید زیلان بووم.

لەو ڕۆژەوەی زانیم کە ئەرکی من لەو بوارەدایە کە خەونی من بووە، بە ساڵان بە هەمان جۆش و خرۆشەوە دەژیم. دەزانم هەرچییەک بکەم، ناتوانم بگەمە ئاستی شەهید زیلان. پێنجەمین پەپوولەیە کە لە کۆتایی گەیشتن بە حەقیقەتدا دەکەوێتە ناو ئاگرەوە و تەنانەت کاتێک دەبێتە خۆڵ ڕاستییەکان بۆ شوێنکەوتووانی دەگێڕێتەوە. ئەو خوداوەندی نەمرانە من تەنها لە ڕێگەی چالاکییەکەمەوە دەتوانم لە ڕیزی ئەواندا وەک نوێنەرێک بەشدار بم. منیش بە ئەم ئامانجە مەزنەوە بە تەقینەوەیەک لە ناو مێشکی دوژمن دەتەقێمەوە و تۆڵەی هەڤاڵان و گەلەکەم، کە لە خۆمدا کۆم کردووەتەوە دەکەمەوە. پێداگریی و ئیرادەی من لەم ئاستەدایە. من بە هەموو وەفادری خۆمەوە ڕایدەگەیەنم کە ئەم ئیرادەیە لە مندا دەروونی مرۆڤێک کە بەرەو مردن دەچێت دروست ناکات، بەڵکو بە جۆشەوە باوەش بە ژیانێکی نوێدا دەکات.

بۆ یەکانگیریی هەموو بەهاکان لە ڕێبەر ئاپۆ

پیرۆزییەکانی هەموو ئاینەکان، هەموو باوەڕەکان هەن. تۆ یەکپارچەیی هەموو پیرۆزییەکانی، هەموو بەهاکانی ڕێبەری منی. با بە هەڵە تێنەگەیشترێت، من بە دانانی ئێوە لە جێگای خودا نامەوێت ناهەقیتان لێ بکەم. ئێوە منداڵی پیرۆزی خوداوەندن. لە منداڵیتانەوە پاراستنی جەوهەری مرۆڤایەتیی و بە بیردۆزی ئەمە، گەلتان هەڵساندە سەر پێ. کاتێک سەیری مێژوو دەکەین، ئێمە زۆر پێشەنگ دەبینین کە خۆیان بۆ ژیانێکی بەڕوومەت فیدا کردووە، بەڵام پێویستە مرۆڤ لە ڕاستی ئێوەدا، لە پاڵ نوێنەرایەتی هەر یەکێکیان، تەواوبوونی لایەنە کەموکورتییەکانیشیان ببینێت. ئێوە تاکە مرۆڤن کە، بە فەلسەفەی خۆتان بوون بە هەموو کەس، هەموو شت، بە ژیانی خۆتان، بۆ هەموو کۆمەڵگاکانی جیهان، ئامانجی ڕاستەقینەی بوونتان سەلماند و بوون بە سەرچاوەی ئیلهام. بۆ ئێمە شانازییە کە بووینە قوتابی ئێوە، لە هەمان کاتدا ڕەخنەگرتن لە ساتەوەختدا، تێنەگەیشتن و جێبەجێنەکردنی ئێوەش ئەوەندە قورسە لەسەرمان. هۆکاری ئەوەی کە ئێوە ئەمڕۆ هێشتا لە ئەشکەنجەخانەی ئیمرالی دان، هاوڕێیەتی کەمە کە ناتوانین تێپەڕی بکەین و وەک هەموو هاوڕێیانی دیکە کە چالاکییان کرد، ئامانجی هەرە گەورەی منیش ئەوەیە کە کەمێکیش بێت، بە چالاکی خۆم بگەمە ئێوە. سەرۆکی من، من دەزانم کە ئێوە وەک کەسێک کە زۆر بەهای مرۆڤ و ژیان دەدات دژی چالاکی بەم شێوەیەن. بەڵام من بە خۆسپاردن بە بەختی ئێوە پێویستە ڕوونی بکەمەوە کە، کێ یان کام هێز دەستدرێژیی بکاتە سەر ئێوە یان مەیدانەکانی ئازادیی کە ئێوە دروستتان کردووە، ئێمەش لە دڵ و مێشکیان دەبینە بۆمب و دەتەقینەوە. ئێمە لەم مەیدانانەی کە ڕۆژە پڕ واتادارەکانی ژیانمان تێدا بەسەر برد و لە ئێوە، لانیکەم ئەوەندە قەرزدارین. ئێرە خاکی ئێمەیە، لە هەر بستێکی خوێنی شەهیدەکانمانی تێدایە، ئەگەر وا بیر دەکەنەوە کە ئێمە ئێرە بۆ ئەوان بەجێ دەهێڵین، خۆیان دەخەڵەتێنن. سەرەڕای ئەوەی کە ئێوە گەورەترین فیداکارن و ئەمە ڕاستییەکە کە قسەی لەسەر ناکرێت، من هیوادارم کە ئێوە ئەمە لە شەڕڤانەکانی خۆتان کە بۆ ژیانکردن و شەڕکردن بە بیردۆزی ئێوە سوێندیان خواردووە، بە زۆر نەبینن.

سەرۆکی من، من هەمیشە ئاواتم بۆ ئەو کەسانە خواستووە کە ئێوەیان بە جەستەیی بینیوە، بە قەدەر هەناسەیەکیش بێت لەگەڵ ئێوە کاتیان بەسەر بردووە. بەڵام من ئێستا دەزانم کە، لەو ڕۆژەوە کە من لە جێبەجێکردنی چالاکیدا بڕیارم دا و هەتا ئێستا، هەر ئێوەم لە خەونەکانمدا بینی کە ئەمە خاوەنی واتایەکە. لە چ کاتێکدا، لە چ بارودۆخێکدا بێت با ببێت، من باوەڕم وایە کە ئێوە دەتوانن بە شێوەیەک، لەگەڵ ئێمە هەمان بیرکردنەوە بگرن. لەوانەیە پێناسەی خۆشەویستی ڕاستەقینە ئەمە بێت، لەوانەیە واتای ڕاستەقینەی بینین ئەمە بێت. من دەزانم کە ئێوە هەمیشە ئێمە دەبینن، منیش ئێوە دەبینم سەرۆکی من و ئەمە لە هەموو ژیانەکانی مندا بەم شێوەیە دەبێت. بە خۆشەویستیی، ڕێزداریی و تەنگەتاوییە قووڵەکانمەوە…

بۆ هەموو هاوڕێیان

وەک هەموو ئێوە، منیش ساڵە پڕ واتاکانی ژیانم، لە مەیدانەکانی ئازادیی کە ڕێبەرایەتی دروستی کرد، لەم چیایانە بەسەر برد. من لەم ڕێگایانەدا کەوتمە دوای جەوهەری هەقیقەت، ڕاستیی خۆم، ژنبوونی خۆم، کوردبوونی خۆم. لە هەر هەنگاوێکدا من شوێن پێ، دەنگ و سێبەری گەڕێنەرانی هەقیقەتی پێش خۆم بینی. ئەمە منی زیاتر بەم ڕێگایەوە گرێ دا و من فێر بووم کە ڕێگای ئەوانەی قیبلەنمای ڕێبەرایەتی و شەهید بێت، هیچ کات هەڵە نابێت.

منداڵان کە بێ وڵات، لە زمانی دایک و ناسنامەی خۆیان بێبەشن مردوو لە دایک دەبن. ئێمە منداڵانێکین کە مردوو هاتینە دنیا. تەنها شانسی ئێمە ئەوە بوو کە فیداکارێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەرایەتیمان بکات و مەرجەکانی ژیانمان پێشکەش بکات. ئێمە تەنها بە پەکەکە هەناسەمان دا، ژیانمان بینی. ئێستا لە هەر کاتێک زیاتر هێرش دەکەنە سەر دەمارەکانی ژیانمان، دەیانەوێت جارێکی تر بمانگۆڕن بۆ جەستەی بێ هەناسە و مردوو. لە دژی ئەمە، وەڵامی کە هەر یەکێک لە ئێوە دەیدات دەزانم. ئێوە لە تونێلەکاندا جەستەی خۆتان دەکەنە قەڵغان و شەڕ دەکەن، لە دژی زۆردارانی کە دەیانەوێت بە کیمیایی بتانخنکێنن، بتانسووتێنن، فیداکارانە تێدەکۆشن. وەک هاوڕێیەکی ئێوە دەمەوێت بزانن، من بۆ ئەوەی بە شەڕی خۆم باری سەر شانی ئێوە دابەش بکەم، بە هەموو بوونی خۆمەوە هەوڵ دەدەم. نەک تەنها من، هەموو هاوڕێیانی کە لە مەیدانەکانی شەڕی گەرم نین لەگەڵ من هەمان هەستیان هەیە و من باوەڕم وایە کە ئێوەش ئەمە لە قووڵاییەوە هەست پێ دەکەن. لەبەر ئەوەی ئێمە هەستی یەکتر دەکەین. ئێمە پێشەنگەکانی کۆمەڵگایەکی نوێین. ئەم کۆمەڵگایە کۆمەڵگایەکی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی، ئازادیخوازی ژنانە. و نموونەکانی سەرەتای ئەو ئێمەین. ڕێبەرایەتی ئێمە یۆتۆپیایەکی کردە ڕاستی و مرۆڤایەتییەکی نوێی زیندوو کرد. بە قەدەر ئەوەی کە بوونە ئەندامی کۆمەڵگایەک و بە ئەخلاق و پەروەردەی ئەوەوە شکڵگرتن بۆ هەموومان شانسێکی گەورەیە، واتای پێشەنگایەتی کردن بۆ مێژوویەک لە خۆیدا هەڵدەگرێت. من لە دڵەوە باوەڕم وایە کە ئێوە هەموو بەم بەرپرسیارێتییەوە ئەرکەکانی سەردەممان باوەش پێدا دەکەن، چۆن کە من ئەمڕۆ هەست دەکەم کە لەگەڵ ئێوە لە تونێلەکانی شەڕدا شەڕ دەکەم، باوەڕم وایە کە ئێوەش سبەی لە دڵی دوژمندا، لە چالاکی مندا، لەگەڵ من دەبن. تەنها خەمی من ئەوەیە کە من کاتێک بەرەو ئازادیی باز دەدەم، لەسەر خاکی خۆم شەهید نابم و بە دەستە پیرۆزەکانی هاوڕێیانم ناگەمە خاک. دیسانیش دەزانم کە ئێمە گەریلاکانی سەردەمی کوانتەمین و ئێمە لە هەر بارودۆخ و لە هەر ساتێکدا هەم لە هەموو شوێنێکین، هەمیش لە هیچ شوێنێک نین.

مرۆڤێک دەتوانێت چەند تەمەن بژی، چەند تەمەن دەتوانێت لە ناو ژیانێکدا جێ بکاتەوە؟ لەوانەیە، ئەوەی کە گەریلا نەبێت، گەریلایەتی نەبینیبێت، وەڵامی ئەمە نەزانێت. بۆ ئەوان شەڕکەری، هەڵبژاردنی تەمەنێکی کورتە. لە کاتێکدا ئێمە هەزار قات زیاتر ئازار، خۆشی، هەیەجان و خۆشەویستی کە مرۆڤێکی ئاسایی دەیژی، لەم تەمەنەدا کە ئەوان ئەوەندە کورت پێناسەی دەکەن. ئێمە هەموو هەستەکان بە هەموو دژوارییەکەیەوە دەژین. ئەوان لە سیستەمدا، بە مردنی مرۆڤێکی خۆیان، خۆیان قەناعەت پێ دێنن کە هەموو ژیانیان دەکەنە شین، لە قسەدا دنیایان دەڕووخێت. بەڵام ئێمە بە دەستی خۆمان گیانەکانمان، کە ئێمە بە بەندەکانی هاوڕێیەتی پێیانەوە بەستراوین و لە هەموو پەیوەندییە بایۆلۆژییەکان زیاتر، هەستی هەرە سەمیمییە، دەخەینە خاک و لەسەر هەر هەناسەیەک کە دوای ئەوە دەدرێت تۆڵەی یەکێکی تری لەسەر زیاد دەکەین. ئەمە ژیانی پڕ واتایە بە خۆی، خۆشەویستی ڕاستەقینەیە بە خۆی. ئەمە پێویستی مرۆڤبوون، بە شەرەفبوونە. لەبەر ئەمە، بۆ هەموو تەمەنەکانی کە من لەگەڵ ئێوە ژیام، مەمنوونی هەمووتانم. نازانم من هێشتا چەند جار دێمەوە دنیا، بەڵام من هیوادارم کە لە هەر ژیانێکدا جارێکی تر پەکەکە ببینم، جارێکی تر ببمە هاوڕێی ئێوە. من لە دڵەوە باوەڕم وایە کە ئێوە هەتا دڵۆپی دوایی خوێنتان ئەم ژیانە دەپارێزن، لە هەموو هاوڕێیانی کە من بە شێوەیەک کاریگەری نەرێنیم لەسەر خەباتیان هەبووە ڕەخنەی خۆم دەدەم و لە شەڕی ئێوەدا سەرکەوتن دەخوازم. وەک شەهید ئەکین یش وتبووی ‘هەموو شتێک بۆ دیدارە گەورەکەیە’…

بۆ ژنانی خۆشەویستی پاژک

سەرەڕای ئەوەی کە لە هەموو شوێنێکی جیهان ژن ڕەگەزی دووەمە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی لە وڵاتانی داگیرکراوی وەک کوردستان، مانای بوونی ژن، بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ کۆیلایەتی، یانی لەگەڵ مردن یەکسانە. هەتا ئەو کاتەی کە ژنی کورد لەگەڵ ساراکان، بەسەکان کە چەخماخەکانی یەکەمی ئازادیی هەڵگیرساند… وەک خاوەنی پارتی (پەکەکە) و ئەرتەشی ژنانی تاکانە و یەکەم لە جیهاندا، ئێمە ئێستا باسی ئیمتیازەکانی بوونی ژن لەم جوگرافیایە دەکەین. بێگومان ژن بە هەموو شێوەیەک، لە هەموو شوێنێکی دنیا دەچەوسێتەوە. لە هەرە هەژار هەتا هەرە دەوڵەمەند، لە کرێکار هەتا سەرکردە، لە سیاسەتمەدار هەتا پیشەوەران بە هەر شێوەیەک، لە بێکار، لە ڕەش هەتا سپی، لە ئەمریکی، ئەورووپی، ئاسیایی و هتد… لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا ژنان پەی بەمە دەبەن و هەوڵ دەدەن بۆ ئازادیی خۆیان زەمینەکانی خەباتی هاوبەش دروست بکەن، بەڵام لە تێگەیشتنەکانی ئازادییماندا فریودانیش هەیە. لە سەرەتاوە لە ئەورووپا، تێگەیشتنی زۆر ژنان ناتوانێت ئایدۆلۆژیای ئازادیی لیبرالیزم تێپەڕێنێت. پێناسەی ئازادیی دەبێتە ‘من وەک چۆن دەمەوێت دەژیم’، ‘من وەک چۆن دەمەوێت نزیک دەبمەوە’، بەڵام چۆن کە زۆرینە بەرەو هەڵبژاردنی بێ ئەخلاقی دەڕۆن، ژنیش زیاتر دەکەنە کاڵا یان وەک پیاو دەیانچوێنن. ئەم تێگەیشتنە هەڵەی ئازادیی، ئەمڕۆ لە ناو ژنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە تایبەتی لە جێبەجێکردنەکانی شەڕی تایبەت لە کوردستان کە بە ئاگاییەوە پێشدەخرێن، لە هەرە پێشەوە جێگایان هەیە. لەبەر ئەمە هەر ڕۆژ ژنانمان، لە لایەن سەربازان، جاش یان ‘پیاوانی ڕاستەقینەی دەوڵەت’ـەوە بە دەستدرێژیی دەکوژرێن. بۆ ژنی کورد، بەو ڕادەیەی کە تێگەیشتنی ئازادیی، ئەوین، تێگەیشتنی خۆشەویستی بگۆڕێت، خۆ نەگەیاندن بە ئێمە، بۆ ئێمە بابەتی ڕەخنەیە. چۆن کە ئێمە ناتوانین بانگەشە بکەین کە خۆمان ئازاد کردووە، هەتا ژنێک کە ڕووبەڕووی ئەم سیاسەتانە دەبێتەوە هەبێت، ئێمە ناتوانین بانگەشە بکەین کە لە خەباتی خۆماندا سەرکەوتووین. ئێمە ژنانێکین کە بە سایەی ڕێبەر ئاپۆ ژیانمان بینی، ئێمە لەگەڵ ئەو گەیشتینە پێناسەی ڕاستی ئازادیی، گەیشتینە ڕێکخراوبوون. ئێمە خاوەنی ڕاستییەکین کە، لە کۆمەڵگایەک کە دوو ژن ناتوانن بێنە لای یەکتر، پارتییەکی ژنان، ئەرتەشێکی ژنان دروست کرا. بۆیە لە کوردستان ئیمتیازێکی بەو شێوەیە بۆ بوونی ژن هەیە. ئەم ئیمتیازە سنووردار کردن، زۆرترین جاریش بۆ دروستکەرەکەی، ڕێبەرایەتیمان، دەبێتە ناهەقی. وەک ژنانی خۆشەویستی ئەو، ئێمە خاوەنی بەرپرسیارێتی و قەرزێکی بەو شێوەیەین کە ڕێبەرایەتی لەگەڵ هەموو ژنانی جیهان بگەیەنینە یەک. ئەگەر ئەمڕۆ ‘ژن ژیان ئازادیی’ لە دروشمێک دەرچووە، وەک مەشخەڵێکی ئازادیی ژنان و گەلان لە وڵاتان دەگەڕێت، پێویستە هەموو کەس دروستکەرەکەی بناسێت و بۆ ئەوەی لە دوورگەی دیلی دەربهێنرێت، پێویستە هەموو جیهان هاوار بکات. هەموو ژنانی جیهان، هەموو مرۆڤایەتی قەرزداری ڕێبەرایەتی ئێمەن و گێڕانەوەی ئەمەش بۆ ئەوان بەرپرسیارێتی ئێمەیە…

بەڵێ هاوڕێیانی جوان، لە شەڕی کە ژن، لە بەرامبەر زیهنیەتی پیاو دەیدات کە شەڕی هەرە درێژ و بێ وچانی مێژووە، لەگەڵ ئێوە بوون، لەگەڵ ئێوە خۆ گەیاندن بە خۆشەویستی بێ کۆتایی و دڵپاکی ژنبوون، لەگەڵ ئێوە ژیانکردن، لەگەڵ ئێوە شەڕکردن، بۆ من بەو ڕادەیەی کە شەرەفمەندە، بەرپرسیارێتیشە. من بەڵێن دەدەم کە هەتا کۆتایی بەپێی بەرپرسیارێتی کە بوونی پارچەیەک لەم خۆشەویستییە کۆمەڵایەتییە، بوونی میلیتانێکی پاژک بژیم و شەڕ بکەم. بە دیاریکردنی ئەوەی کە من چالاکی خۆم بۆ فەرماندەی پێشەنگم ئاریەنا باران دیاری دەکەم، من بە هەموو خۆشەویستی خۆمەوە باوەشتان پێدا دەکەم، سەرکەوتن بۆ تێکۆشانتان دەخوازم.

بۆ هەڤاڵانی زیندان

پەکەکەی بوون و پاژک بوون بە مانای تێپەڕکردنی هەموو سنوورەکان، هەبوونی زیرەکی و هێز و هەبوونی شەڕی هاوبەش. هەرچەندە دەیانەوێت لە ڕووی جەستەییەوە بە بەربەستەکان سنوردارتان بکەن، ئەمڕۆ ئێوە لە هەمان پێگەدا، لە بەرامبەر هەمان دوژمندا شانبەشانی ئێمە شەڕ دەکەن. هەندێک جار جەستەتان دەخستە برسیبوونەوە، هەندێک جاریش بەرامبەر هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک، بەرخۆدان چەکی ئێوە بووە. بەڵام هەمیشە هێڵی “مەزڵوم”ـان، “کەمال”ـان لەوێ بە بنەما گیراوە. هێشتا زاڵ نەبوون بەسەر ئەو سەختییانەی کە تووشی دەبن، بابەتی ڕەخنەدانە بۆ ئێمە. بەم هەستە، من لە گۆڕەپانی ئازاددا، لە هەموو شتە جوانەکاندا کە دەمبینی لە بڕی ئێوەیش سەیرم دەکردن، لە سەیرکردنی ئاساماندا، لە گۆڕانی وەرزەکان، گەرمی هەتاو، ئارامیی باران، هەستم بە ئێو دەکرد. دەزانم، چەندە دڵتەنگ بوون کاتێک هەواڵە بە ئازارەکەتان لە ئێمەوە پێگەیشت، بە قووڵی هەستتان بە جۆش و خرۆشی چالاکییەکانمان کرد. مەرجەکان چەندە سەخت بن، دەزانم ئەو سەنگەرەی کە تێیدان بە گۆڕەپانی ڕێبەرێتی دەزانن و بەم شێوەیە سەرنجی دەدەن. ئێوە خاوەنی بەرپرسیارێتی و ئەرکی بوون بە ئەکادیمایانی کۆمەڵگەی نوێن. لە کوردستانی ئازاددا ئەرکی زۆرتان دەبێت. بەو باوەڕەی کە ئێوە لە زانین و هەستکردنی ئەوەدان، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە تێکۆشاندا، بە خۆشەویستی، ڕێز و حەسرەتێکی قووڵەوە سڵاوتان لێدەکەم.

بۆ گەلی وڵاتپارێزی کورد

پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ دەوڵەتدا کە وەک پرۆسەی ئاشتیی ناودەهێنرا، سەرەڕای هۆشدارییەکانی ڕێبەرمان، زۆرشتی لێ بردین. خراپترین شت ئەوەیە، بە لەبیرکردنی فۆرمولەی دەوڵەت و بە بیرکردنەوە لەوەی کە ئاشتییەکی ڕاستەقینە بەدی دێت، کەوتینە فریوەوە. پێویستە ئێستا بزانن، هەرچەندە قوربانیدانی ئەو دۆخە فریودەرانە قورس بوو، بەڵام وتەی ئاشتیی، ماف و دادپەروەریی ئێوە ناگۆڕێت. کاتێک منداڵەکانتان بە ماددەی کیمیایی دەکوژرێن، لە زیندانەکاندا بەجێدەهێڵرێن تا بمرن، ژنەکانتان ڕووبەڕووی هەراسانکردن، دەستدرێژیی و سووکایەتیکردن دەبنەوە لەلایەن دوژمنەوە، پێویستە بزانین لە کێ و چیمان دەوێت. زۆر شکۆدارن کە لەتەواوی مێژووی خۆتدا لە بەرخۆداندان. هەر بۆیە پێویستە بزانین کە ئازادیی پێویستی بە قوربانی گەورەیە. دەتوانن بانگەشەی ئەوە بکەن کە ئەم قوربانییە دەدەیت بە ناردنی ڕۆڵەکانت بۆ شەڕ، بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا قوربانی زیاتری پێویستە. ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵات، لە ئێران سەدان کەس لە پێناو ئازادییدا دەکوژرێن، بەڵام پاشەکشەکردن لە ئازادیی نییە. ئێوە سەرچاوەی ئیلهامبەخش بوون بۆ ئەم نەریتە خۆڕاگرییە، بەڵام ئەمڕۆ بە تایبەتی ئەو قوربانیدانەی گەلی باکوور پێنازانرێت، بنەماڵەیەک کە ڕۆڵەکەی بۆ ئەم خەباتە دەنێرێت، چی لەدەست دەدات، چی لەوە بەنرختر دەبێت؟ کارەکانتان، ماڵەکانتان؟ ئەگەر ئێمە ئازاد نەبین کام لەمانە مانای هەیە؟ ئەوان دەیانەوێت ئێمە فێری نەبوون و دووربوونی ڕێبەرمان ببین، کە شکۆیی پێشکەشکردین. دەیانەوێت بە درۆیەکی وا بتخەڵەتێنن کە بەبێ ئەو بژیت. ئێوە بەو درۆیانە دەخەڵەتێن کە دەڵێن ئەم شەڕە بەهۆی گەریلاوە دەگوزەرێت، ئایا هەست بەوە دەکەن؟ گونجاوترین شت لە حەقیقەتی گەلێک کە شەڕ دەکات لە هەر بوارێکی خۆئامادەکردندا، دەبێتە جوانترین وەڵام کە دەیدەنە منداڵەکانتان. گەلێک کە لەو پێناوەدا شەڕ دەکات ئەو گەلەیە کە کاتێک ئێسک و پروسکی هاوڕێیانی شەهیدم لە کارتۆنێكدا بۆ دایکییان دەنێنرێت، یان لە کیسەکەیدا دەدرێتە باوکیان، قیامەت هەڵدەستێت، کاتێک کە شەڕڤانان بە کیمیایی شەهید دەبن زەوی و ئاسمان دێتە یەک. ئێوە خاوەنی ئەم هێز و ئیرادەیەن، لەبەرئەوەی بە بینینی هەموو جۆرە دڕندایەک، بە بەرخۆدانتان گەیشتنە ئەم ڕۆژانە. وەک شەهید چەکدار دەڵێ ‘منداڵانی گەلی قارەمان دەبنە فیدایی’. گەر هەموو کەسێک بە ئەرکی خۆی هەستێت، ئەوا ئەو ڕۆژە نزیکە کە لەگەڵ ڕێبەرێتیماندا ئاهەنگی ئازادیی بگێڕێن. تەنها لە زانینی بەرپرسیارێتی خۆتاندابن لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا و منداڵەکانتان دوورمەخەنەوە لە پەکەکە. هەموو منداڵ، گەنج کە لە پەکەکەی دووردەگرن، بە هەرشێوەیەک بێت تێکەڵ بە پیسییەکانی سیستەم دەبێت. ئەگەر کۆمەڵگایەک لە دونیای ئێستادا هەبێت سەرکەوتووبێت لە پاک و خاوێنیدا بمێنێتەوە ئەوا کۆمەڵگەی پەکەکەیە. ئەگەر ئایندەیەکی ئەخلاقیی و شکۆمەند و هۆشیارییتان دەوێت، منداڵەکانتان بە فەلسەفەی ڕێبەرتی، ئایدۆلۆژیای پەکەکە پەروەردە بکەن. ئێمە میلیتانی دەزانین چەندە خزمەتی گەلەکەمان بکەین، ئازاد دەبین. بۆیە دەزانم بۆ ئێوە، بەتایبەت بۆ دایکی شەهیدان هەرچی بکەم هێشتا کەمە، وەک منداڵی خۆتان، دەمەوێت بزانن کە زۆر زیاتر بۆ ئێوە شەڕدەکەم، دەستی پیرۆزتان ماچ دەکەم.

بژی سەرۆک ئاپۆ!

بێ سەرۆک ژیان نابێ!

ژن ژیان ئازادیی!

بژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی!

بمرێ دواکەوتوویی!

بمرێ دەوڵەتی فاشیستی تورک!

بۆ بنەماڵەکەم

گریمانەی ئەوە دەکەم بە بیستنی ئەم هەواڵە ڕابچەڵەکێن. بەڵام گەر لەوکاتەی پێکەوەبووین کەمێک منتان بناسیبایە، پێویستە بزانن کە پەیوەستبوونم، دوای بەشداربوون لە شەڕ ئاسایی نەبووە هەمووکاتێک زیاتر و جوانترم ویستووە. هەمووکاتێک پێم گوتوون، گەر بەشداری پەکەکە نەبم ئەوا بە درێژایی ژیان خۆم بە تاوانبار دەزانم و ناتوانم دڵخۆشبم، ئێوەش غەمگین دەکەم. لەبەرئەوەی هەمووکاتێک خۆشەویستیتان لە بەرانبەرمدا وەک بەربەستێک دادەنا. هەڵبەت خۆشەویستی ڕاست، بۆ خۆشەویستانت پێویستی بە خوڵقاندنی گۆڕەپانێکە کە بتوانی بە ئازادیی تێیدا بژیت. بۆیە دەمەوێت بزانن، دوای ئەوەی بەشداری پەکەکە بوو، خۆشەویستیم بەرامبەرتان گەیشت بە جەوهەری ڕاستەقینەی خۆی. ڕەنجی زۆرتان لە پێناوم داوە، پێویستە لەوە تێبگەن ئەو پەرەوەردە و ئەخلاقەی پێتان داوم، وایلێکردم ژیانێکی ئازاد هەڵبژێرم. شایستەبوون بە ئێوە شەڕکردنی پێویستە. گەر ئێوە وەک ئەوەی هەموو کاتێک لەسەر زمانتان بوو بەڕاستی منتان خۆشدەوێت، بەردەوامی بدەن بە تێکۆشانم. نەک تەنها بەوەی چەندێک دەتوانن، بە هەموو ئیرادەی خۆتانەوە لە دژی دووژمن بوەستنەوە و بەدوای مندا مەگەڕێن. وەک چۆن گریانەکەت بەرزم ناکاتەوە و دەمڕوخێنیت. با یەکەم شەڕتان لە دژی دووژمن ئەمە بێت. تکای دوو شتتان لێ دەکەم؛ یەکەم برازاکانم بە زمان و ناسنامەی خۆیانەوە پەروەردەبکەن. هەستی کەم بوون کە من بینیم، با ئەوان نەیبینن و بەدڵنییایەوە با ئاشنای ڕێبەرێتی و پەکەکە ببن. دووەم؛ ئەگەر پارچەیەکی بچووکم بمێنێتەوە، لە گۆڕستانێک شەهیداندا بەخاکسپێرن. ئەوکاتە دەتوانم لەگەڵ هاوڕێیانمان بە ئارامی بنووم. ئێوە کچەکەتان لەدەست دابێت، بەڵام من بە هەزاران هاوڕێم لەدەستداوە. هیواخوازم لێم تێبگەن.

دایکی ئازیز و هێژام، لەبەرئەوەی وەک تاقە کچەکەت نەمتوانیوە زۆرترین کات لەگەڵتدابم و لەگەڵتدا کات بەسەر ببەم، بمبەخشە. هەموو کاتێک ئەوەم لە بیربووە کە باوک و براکانم لەگەڵتدا کات بەسەر دەبەن ئاسودە دەبووم. بەڵام لەناو پارتیدا(پەکەکە)، لە ناو هاوڕێیانی ژندا تێگەشتم لەوەی ژنان پێویستییان بەیەکە، هیچ شتێک جێگەی گفتوگۆی نێوانیان ناگرێتەوە بۆ ژن. لەبەر ئەوە، کاتێک باوەڕم وایە کە تۆ هەموو ئەو شتانەی کە نەتتوانی لەگەڵ مندا بژی، لەگەڵ ژنانی دەوروبەرت دروستی دەکەیت، ئەمە دەبێتە جوانترین دیاری بۆ من. هەرکاتێک منتان بیرکەوێتەوە ئەو کاتە لەگەڵتاندام، بەس ئێوەش بە گوێرەی تێکۆشانی من ببنە خاوەنی هەڵوێست و ئەوە لە بیرنەکەن کە هەموو هاوڕێیانم ڕۆڵەی ئێوەن. منیش ڕۆڵەی هەزاران بنەماڵەی شەهیدانم. تا ئەو ڕادەیەی لێم تێدەگەیت لەگەڵتدام.

سڵاو و ڕێزی ئاپۆیی

ئاسیا عەلی

١١/١١/٢٠٢٢”

هاوبەشی :