هەپەگە: لە زاپ و خواکورک ٥ داگیرکەر بە سزاگەیەندران
هەپەگە ڕایگەیاند، کە لە هەڕێمەکانی زاپ و خواکورک لە چالاکییەکانی گەریلادا لانیکەم ٥ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هەروەها هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە دەقەکەی بەم جۆرەیە:
“زانیاریی ورد لە سەر چالاکییەکان و هەروەها هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم شێوەیە:
“لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە مۆڵگەیەکی بۆمبهاوێژی داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا چەکێکی بۆمبهاوێژی بەزنجیری داگیرکەران لەناوبرا و گورز لە مۆڵگەکە وەشێندرا.
٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە شێوازی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران وەشێندرا. داگیرکەرێک بەسزا گەیەندرا.
٣٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ هێزەکانمان یەکینەیەکی داگیرکەرانیان خستەژێر چاودێرییەوە. ٣٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٢٠، سەرەتا یەکینەی شەهید ئاخین موش بە ئامرازی هەوایی لەو یەکینەیەی داگیرکەرانیدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٣ داگیرکەر بەسزاگەیەندران،٢ داگیرکەریش برینداربوون. ئەو تەقەمەنییەی بە داگیرکەرە سزادراوەکان بوو پێیاندا تەقییەوە. کاتژمێر ١٥:٣٨ ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست لە رێگەی دوو ئۆتۆمبێلەوە کە خۆیان وەک مەدەنی نیشان دەدا، دەستوەردان لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا بکەن، لە دژیان بە سابۆتاژ چالاکی ئەنجامدرا. لە ئاکامی چالاکییەکەدا گورز لە ئۆتۆمبێلێک وەشێندرا. داگیرکەران کاتژمێر ١٦:١٥ کوژراو و بریندارەکانی خۆیان گواستەوە بۆ بنکەیەکی پەدەکە لە سەرووی سەرگەلێ. کاتژمێر ١٦:٢٠ هەلیکۆپتەری سوپای تورکی داگیرکەر لە بنکەکەی پەدەکە نیشتەوە و کوژراو و بریندارەکانی بە هاوکاری پەدەکە لە هەرێمەکە گواستەوە. گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ لەلایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە لە کاتژمێر ١٦:٢٠ تا ١٧:٣٦ بێ پسانەوە بۆردومان کرا.
هەرێمی خواکورک؛
٣٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان بە شێوازی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بەسزاگەیەندرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٢٩ و ٣٠ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، ٤ جار بە تەقەمەنیی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٢٩و ٣٠ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلان، ١١ جار بە تەقەمەنیی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٢٩ و ٣٠ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان، بەربزن، شەهید شەریف ٥ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سیان، چەمرۆبۆتکی، دەشتی کافیا، دێرەشێ، زێڤکێ ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ جارێک، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی بێپاڵان یەک جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٢ جار؛ بە گشتی ١٤ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٩ و ٣٠ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٢٣ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی شەکیف ٤ جار؛ وە بە گشتی ٢٧ جار ئەو شوێنانە بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران”.