لە واشنتۆن، خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها لە ساڵیادی کوشتنی کچەکەیان، گردبوونەوە و دژی کوشتنی بەیانامە و نارەزایەتیان دەربڕی.
لە واشنتۆن، خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها لە ساڵیادی کوشتنی کچەکەیان، گردبوونەوە و دژی کوشتنی بەیانامە و نارەزایەتیان دەربڕی.
دەقی بڵاوكراوەی خانەوادەی مامۆستا جیهان لە سالیادی شەهیدبوونی مامۆستا جیهاندا:
بەنیازبوین لەبەردەم کۆشکی سپی یادەکە بکەینەوە کە شوێنێکی گشتیە و بەردەوام کراوەیە
بەڵام بەهۆی نزیکبونەوە لە هەڵبژاردنی ئەمریکا ، ئەو شوێنە داخرابوو لەبەرئەوە نەمان توانی لەو شوێنە یادەکە بکەینەوە، بۆیە ساڵیادەکەمان گواستەوە بۆ دواوەی کۆشکی سپی
دووەم ڕۆژ لەکەنەدا لەگەڵ خانەوادەی براکەم یادی ساڵڕۆژی تیرۆری جیهانمان کردەوە….
سوپاسێکی گەرم و بێپایان بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی تیرۆری مامۆستا جیهان
بۆ سەرپەرشتیاران و تەواوی ئەندامانی ڕێکخراوی داکۆک لە بەریتانیا
بۆ ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات
بۆ دەستەی مامۆستایان و. فەرمانبەرانی ناڕازی کە بەنیازن لە شاری سلێمانی یادەکە بکەنەوە
لەمڕۆ بەدواوە جیهان ئیتر کچی ئێوەیە
موڵکی نەتەوەیەکە نەک بەتەنها ئێمە وەک و خانەوادەکەی
خانەوادەی مامۆستا جیهان
27 ی ئۆکتۆبەری 2024