درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی دەسەڵاتە شۆڤینستەكەی باخچەلی و ئەردۆگان لە سنووری ئامێدی کەوتە خوارەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٤ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە.
بە هۆی کەوتنی درۆنەکەوە ڕێگای نێوان شارەدێی دێرەلووک بۆ شارۆچکەی ئامێدی داخرا و ڕێگای هاوتوچۆی هاوڵاتییان داخرا.
شایەنی باسە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ ئەوەی لە ١٥ـی حوزەیرانەوە لەشکرکێشییەکی بەرفراوانی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان دەستپێکردووە و ئامانجی لکاندنییەتی بە تورکیاوە، لەگەڵ داگیرکارییە زەمینییەکانیشیدا بە درۆنی چەکهەڵگر و بۆمبڕێژکراو و فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان دەکات.