موراد قەرەیلان: لە باکوری کوردستان گەریلا پەرە بە جوڵەیەکی ستراتیژیک تر دەدات
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان رایگەیاند، کە لە باکوری کوردستان گەریلا پەرە بە جموجۆڵی ستراتیژیکتر دەدات و ئەوە بە بنەما دەگرێت کە بە رێبازی پرۆفیشناڵتر بگاتە ئەنجام.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک ٣-٤ ساڵە بانگەشە دەکات کە گەریلا لە باکور کۆتایی هاتووە، چیتر نەماون، یاخود زۆر کەم ماون ، بەڵا ئەگەر نەمابێت بۆ چی تا ئێستاش ئۆپراسیۆنەکان بەردەوامن؟ قەرەیلان باسی لەوەکرد، کە دۆخەکە لە باکوری کوردستان بەو جۆرە نییە کە دەوڵەتی تورک باسی لێدەکات و وتی، “ئێمە هێزی خۆمان لە شوێن و کاتی دروست بەکاردەهێنین. ئێمە پەرە بە ستراتیژێک دەدەین؛ شارەزابوونی زیاتر، قووڵبوونەوە لە رێبازەکانی لەناوبردنی هەموو رێوشونە تەکنیکی و فیزیکییەکان. لە بری رێبازە ناپڕۆفیشناڵ، ئاسایی و کلاسیکیەکان، بەڵکوو بە ئەنجامی پشوودرێژانەتر، ستراتیژیکتر و رێبازی پڕۆفیشناڵتر. بابەتی کات و شوێنی راست و دروست گرنگە. ئێمە وەک بنەمایەک راوەستەی لەسەر دەکەین. لەم سەردەمەدا ئێمە ماوە ماوە پێدانی هەندێک پەیام بە پێویست دەبینین و ئەوەش بۆ ئێمە زۆر راستترە. هەم لە رووی سیاسی هەم لە رووی سەربازی بۆ هاوسەنگی قۆناغەکە، مامەڵەیەکی بەو جۆرە زۆر گونجاوترە.
بەشی کۆتایی چاوپێکەوتنەکەی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان لەگەڵ رۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆیتیکا بەم جۆرەیە:
راگەیەندرا کە لە دژی شێوەی ئێوە بۆ شەڕی تیمی گەڕۆک و تونێلەکان، سوپای تورک لە دووری تونێلەکان جێگیربوو و گۆڕەپانەکەی گەمارۆدا؛ بەو جۆرەش هێڵی زارگەلی گیرا و ویسترا کە پەیوەندی نێوان گۆڕەپانەکان بپچڕێندرێت. ئایا دەتوانن هەندێک ئەوە روون بکەنەوە؟
فەرماندەیی گشتیی تورک یاخود وەزارەتی شەڕ سەبارەت بەو تاکتیکەی بگرنەبەر تەنگیان پێهەڵچنراوە. مرۆڤ دەتوانێت لە رووی کردەوەکانیان بگاتە ئەو ئەنجامە. سوپای تورک سەرباری ئەوە لە گۆڕەپانی زاپ ماوەی سێ ساڵە هەموو جۆرە رێباز و تەکنەۆژیایەیک بەکاردەهێنێت، ناتوانێت تونێلەکان لەناوببات. هێشتا لەو تونێلانە بەرخودان بەردەوامە. لەوێ لە ئەنجامی هێرشەکانی وەڵامدانەوەی گەریلادا سوپای تورک بەردەوام زیانی گیانی بەردەکەوێت. گەریلاش بە کەمترین زیانی گیانیەوە درێژە بەم شەڕە دەدات، رەنگە ئەم زیانە گیانیانە لە مێژووی شەڕدا کەمترین زیانی گیانی بن. بێگومان ئەم دۆخەش ژەنەڕاڵەکانی ئەو سوپایە زۆر دەترسێنێت.
فەرماندەی شەڕی ئێستا لە رێگەی ئەو ئەنجامانەی بەدەستی هێناوە، لەو گۆڕەپانانەی ئەمساڵ داگیریان کردوون، لە دژی تونێلەکان تاکتیکی جیاواز بەکاردەهێنن. لە شوینێک وتبووی، “من هەر وا بە ئاسانی هێزەکان خەسار ناکەم؛ بە ئاسانی نابەزن. کەواتە من لە دوورەوە گۆڕەپانەکان داگیر دەکەم، قۆڵی لۆجستی و هاوکاری گەریلاکان لە تونێلەکاندا دەبڕم. بەم جۆرە بە بێ ئەوەی زیانی گیانی بدەم، بە گەمارۆیەکی درێژخایەن دەگەمە ئەنجام”. بەم جۆرە پراتیکێک هەیە کە پێیوایە بە تاکتیکی گەمارۆی درێژخایەن بگاتە ئەنجام. ئەمە هاوشێوەی ئەو گەمارۆیەیە کە لە مێژوودا لە دژی ئەو هێزانەی لە قڵاکاندا بوون ئەنجام دەدرا. ئەوە تاکتیکێکی بەو جۆرەیە کە بە شێوەی ماوەدرێژ گەمارۆیان دەدەن، چاوەڕێ دەکەن لۆجستیان تەوان بێت و ئەو هێزانەی بێ لۆجستی ماونەتەوە بە هۆی تەوابوونی لۆجستی دەستبەرداری ئەو گۆڕەپانانەی بەرخودان بن. واتە بە شێوەی مەیدانی ئەو تاکتیکە بەڕێوەدەبات.
لە دژی تونێلەکان هەموو جۆرە رێبازێک بەکاردەهێنن
لە هەمان کاتدا لە تونێلەکاندا کە ماوەی ٣ ساڵە شەڕ دەکەن، بە سیستمی شەڕی نزیک هەوڵ دەدەن لەناویان ببەن. هەم تاکتیکە کۆنەکەیان بەکاردەهێنن، هەمیش بۆ ئەو گۆڕەپانانەی تازە داگیرکراون، تاکتیکی نوێ بەکاردەهێنن. ئێستا لە مەتینا شاخی بەهار تاکتیکی گەمارۆدان لە دوورەوە بەڕێوەدەبرێت. لە بەرامبەر ئەو تونێلانەی کە پێشتر دەیویست بەدەستیان بهێنێت، وێڕای هەندێک گازی کیمیایی زیاتر و چەکی قورس، بە درۆن تەقەمەنی دەخاتە دەروزەی تونێلەکان و لە رێگەی سەگەکانیشەوە دەیەوێت ناو تونێلەکان بپشکنێت و هتد.. واتە هەموو رێبازەکان کە بە بیری مرۆڤدا دێن، بەکار دەهێنێت.بەپێویستمان نەزانی کە هەموو ئەوانە لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوبکەینەوە، بەڵام هەموو ئەمانە لەئێستادا لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئەنجام دەدرێن. ئەو شوێنە نوێیانەشی کە دەیانەوێت داگیرکیان بکەن، بە دووری زیاتر لە کیلۆمەترێک لە نزیکی تونێلەکانی شەڕ دەوەستن و بە چەکی قورس و ئاسمانی هێرش دەکەن و دەیانەووێت بەم جۆرە لۆجستی کۆتایی پێبهێندرێت.
ئەو تاکتیکانەی بەکاریان دەهێنن لە دوو سێ ساڵدا ناگەنە ئەنجام
ئێستا وەزیری بەرگریی تورک یاشار گولەر هەم تاکتیکێک بەکاردەهێنێت کە لە دوو سێ ساڵدا هیچ ئەنجامێکی بۆ ئەوان نابێت و هەمیش دەڵێت، ‘ئێمە لە مانگی تشرینی دووەمدا قوفڵکردنەکە تەواو دەکەین’. ئەوە بە ئاشکرا خەڵەتاندنی رای گشتییە. هیچ شتێکی بەو جۆرە نییە کە لە مانگی تشرینی دووەمدا بگەنە ئەنجام. لە پرسی تاکتیکدا تووشی تەنگەزاری و بێچارەیی و دەستەوەستانی بوون، ئەوە روونە. گەیشتوونە بنبەست و چەقبەستوویی.
گروپە گەڕۆکەکانیشیان ناتوانن سەربکەون
تاکتیکێکی یاشار گولەر هەیە کە زۆر جار بە پێداهەڵدانەوە باسی دەکات. ئەوەی پێی دەڵێن “ئۆپراسیۆنی پێشبینی نەکراو، چاوەڕێ نەکراو وهەمیشەیی” کە لە بنەڕەتدا تاقمی ٢٠-٣٠ کەسین و بە شێوەی شاراوە دەچنە گۆڕەپانەکان و دواتر دەکشێنەوە. لەماوەی ئەمساڵەدا ئەوەی نوێ بوو ئەوەبوو. تاکتیکەکانی دیکەیان بێ ئەنجام بوون. ئەو تاکتیکە نوێیەی گروپە گەڕۆکەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ناتوانێت بگاتە ئەنجام. رەنگە لە شوێنێکی بەرفراوانی وەک باکور لە هەندێک شوێن ئەنجام وەربگرێت، بەڵام لە شوێنێکی وەک بادینان کە شەڕ تیایدا زۆرە، ناتوانن بگەنە ئەنجام. خۆی لە خۆیدا هێزەکانیان لە ئاستێکدا گورزیان لێدرا، بەڵام بە بڕوای من دەتوانرا زیاتر گورزیان لێبدرێت. جارێک ویستیان بچنە گارە. بە دووری چەند سەد مەترێک لە گارە کەوتنە بۆسەوە. گورزی قورسیان لێدرا و گەڕانەوە. لە شوێنێی وەک داوێنی شاخی بەهار و لە هەندێک شوێنی دیکەش چەند جاری دیکە گورزیان لێدرا. وەک وتم؛ ئەو تاکتیکە نوێیە، بەڵام ئەمەش سودی نابێت بۆیان. ئەوە شتێکە پێشتر لە باکور بە کاردەهێنرا.
بە کورتی هێڵی سەرگەلێ، واتە لەو هێڵەدا بە گشتی بە بەشداربوونێکی چالاکانەی پەدەکە رێگە دروست دەکەن، هەموو ئەمانە لەبەر ئەوەیە. ئەمانە ئەو چالاکیانەن کە لە چوارچێوەی تاکتیکی گەمارۆدانی تونێلەکانی شەڕ ئەنجام دەدرێن.